کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ئەوروپاش ژنان لەژێر چاودێرى دابو نەریتە داڕزیوەكاندان

Thursday, 14/10/2010, 12:00



لە رابردودا هەندێ خو و رەوشتى نەشیاو و ناشایستە بە ماف و ژیانى مرڤەكان بەرەو ئەوە دەچون ببنە دیاردەو خۆیان تیكەڵاوى كلتورو دابو نەریتى كۆمەلگا بكەن، هەرچەندە ئەو رەوشت و خووانە پەیوەستن بە تاك و خێزان و جۆرو شێوەى پەروەردەكردنەوە، لەگەل ئەوەشدا بۆ تەشەنە و گەشەكردنى كۆمەلگەیش رۆڵى خۆى تێدا هەیە بەوەى كە ئایا رێگرى لیبكەن یان ئەوەتا بە هەندى وەرنەگرن و پەراوێزى بخەن یاخود ببنە دژ بۆى و بەكاریكى عەیبە و پیشتیلكردنى مافی بەرانبەرەكانى ئەژمار بكەن و رێگرى لێبكەن.. رنگە خووى ئیرەیى و زەمكردنى كەسانى بەرانبەر و تانەو تەشەر لێدان لەگەڵ سروشتى مرۆڤەكەدا پێگەیشتبێت و نەتوانیت دەستبەردارى بیت مەگەر لە كاتیكدا بە زەرەرێكى گەورە بۆى بشكێتەوەو ئەو دەم هەست بە پەشیمانى و پێشیلكردنى مافی بەرانبەرى بزانیت.. ئەمەش لە خودى مرۆڤەكاندا حاڵەتێكى رێژەییە و پەیوەندیەكى زۆرى بە ئاستى هۆشیاریەوە هەیە، بەتایبەت تەجاوز نەكردنە سەر مافى كەسانى دى و زڕاندنى ناو و ناوبانگیان.
لەگەل كرانەوەى وڵات بەڕوى جیهانداو پەیدابونى عەولەمەو بڕینى سنورەكان بەتایبەت لە روى راگەیاندن و ئاشكراییەك بۆ خۆیندنەوەیەكى نوێى كۆمەلگاكان، ولاتى خۆشمان بێبەش نەبوو لەو تێكەڵاوییە و بەتایبەتیش كۆچى تاكى كورد بۆ دەرەوەى وڵات و تێكەڵاوبونیان بە كولتورو كۆمەڵگە جیاوازەكان.. ئەمەش كاریگەرى زۆرى لەسەر تاكەكان دانا بەو تێكەڵاوییەو گۆڕینى زۆریك لە ئینسانەكان و دوور خستنەوەیان لە هەندى كاریگەرى دواكەوتویی كۆمەڵَگاى شەرقى و داسەپاوى دینى كۆن و هەڵگرتن و قەبوڵكردن و خوێندنەوەى مافى بەرانبەر و تاكەكانى تر. كە بێگومان ئەوەش بەراى من دەچیتە خانەى پەرەسەندنەوە كە لە ئەنجامى كۆچكردندا رەوشیكى پیشكەوتنخوازانە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئەوەى بۆ من جێگەى سەرنج و گومانەو مایەى بێزارى زۆرێكە لە هەندێك شوێن و كەسانى كورد كە ماوەیەكى دوورو درێژە وڵاتە ئەوروپیەكان بۆتە شوێنى ژیانیان و مانەوەیان لێى كەچى هێشتا بەو عەقڵیەتەى رابردوەوە بیر دەكەنەوە و هەمان كردارى ناشرین و خووى نابوتیان لە دەرون و مێشكیاندا پاراستوە.. بۆ نمونە مافی كچیك یاخود ژنى كورد لە ئەوروپا بە روا نابینن بە تەنها ژیان بكات كەچى بۆ ئەوروپیەكى بە شایستە دەزانن.. یاخود ئەگەر ببینن ژنیكى كورد خەریكى بژیوى خیزانەكەیەتى و كاردەكات بەلام مێردى نیە ئەمەیشیان پى قەبوڵ ناكریت و بە هەمانشێوە دەكەونە تانەو تەشەر لێدانى و دروستكردنى قسەو قسەلۆك بۆى. سەیرەكە لەوەدایە ژن هەر ژنە و كاركردن و پەروەردەو منداڵ بەخێوكردنیش هەر یەكە و كەچى كەسانیكى ناخ بۆگەن هەن جیاوازیان دەكەن و دەیكەنە بنیشتەخۆشەى ژێر دانیان بۆ ئەوان بەرواو بۆ خۆشمان بە عەیبەى دەزانن و تەداخول لە ژیانى كەسانێكدا دەكەن كە مافی ئەوەیان نیە.. لە هەموى سەیرتر رەنگە هەندیك لەوانە خۆیان بە خوێندەوارو رۆشنبیریش بزانن كە لەگەڵ ریزى زۆرم بۆ ئەو توێژانە چونكە بە هەمانشێوە ئەوەى دەیڵیم ریژەییە و رەنگە سەقەت وەریان گرتبیت و لەبەرگى ئەو دیاریكردنانەمدابن..
دیارە ئەمەى كە دەیڵیم و نوسیومە راستیەو حەسرەتى ژنانیكن لە ئەوروپا و هەمان كەسانى لاى خۆمان بونەتە ریگر لەبەردەم ماف و ئازادیەكانیاندا .. بۆیە دەڵێم كۆنەبەرست و بودەڵەكان لە ئەوروپاش واز لە رەفتارە ناشرینەكانیان ناهینن و بیرى دۆگمایان هەمیشە جەقبەستوەو شایانى ریزى دەوروبەرنین لیێان بگرێت.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە