خۆپیشاندانی که‌مپینی پشتگیری له داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ خه‌ڵکی ئازادیخوازی هۆله‌ندا و به‌لجیکا و ئه‌ڵمانیا..
Friday, 22/04/2011, 12:00
که‌مپینی پشتگیری
که‌مپینی پشتگیری له داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، خۆپیشاندانێک ساز ئه‌کات له به‌رده‌م دادگای دای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهای دێنهاخ- ، له دژی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی که کورردستانی گرتۆته‌وه که ترسی ته‌قاندنه‌و و توندوتیژی لێ ئه‌کرێت، وه نامه‌ی ناڕه‌زایی و داکاریمان ئاماده کردووه بۆ په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ی هۆڵه‌ندا و دادگای لاهای بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و نادادییه‌ی که له کوردستان ڕو ئه‌دات به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی کوردستان، هه‌ر بۆیه هاتنتان به‌شداریکردنه له هێوردکردنه‌وه‌ی باری توندوتیژی کوردستان و پشتگیرییه له داخوازییه‌کانی خڵکی کوردستان.
ئه‌مه‌ش داوکارییه‌کانمانه:
1. به‌زوترین کات تاوانبارنی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی ته‌سلیم به دادگا بکرێت.
2.پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی هێنراونه‌ته ناو شار و شارۆچكه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه شوێنی خۆیان و دۆخی سه‌پاوی رانه‌گه‌یاندراوی له حاڵه‌تی له‌ناكاو كۆتایی پێبێت و رێز له مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی هاوڵاتیان و له‌وانه‌ش مافی ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان، بگیرێت.
3. پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی تاكو ئێستا له زیندانه‌كاندا ماون و له سۆنگه‌ی پێشێلكردنی مافی خۆپیشاندانه‌وه ده‌ستگیركراون، ئازاد بکرێن و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایش له هه‌مو ئه‌و به‌رپرس و كه‌سانه بكرێت كه له پشت ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوڵاتیانه‌وه‌ن و قه‌ره‌بوی مادی و مه‌عنه‌ویش بكرێنه‌وه.
4. ئێمه دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه به سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كان و هێز كۆكردنه‌وه و به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به هاوڵاتیان و ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌كردن دژ به هێزه سیاسیه‌كان دۆخی كوردستان به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات و ئه‌گه‌ری ده‌رهاویشته‌ی خراپ و توڕه‌كردنی زیاتری جه‌ماوه‌ری لێده‌كرێت و هه‌رچیش له‌م روه‌وه روبدات ئۆباڵی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی هێزه حوكمرانه‌كانی كوردستان.
5. به زوترین کات داوکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران و ئۆپۆزیسۆن به فه‌رمی په‌سه‌ند بکرێت و به ڕیگه‌ی ئاشتیانه و بێ توندوتیژی دۆخه‌که له‌و قه‌یرانه ڕزگار بکرێت.
کات و ئادره‌سی خۆپیشاندانه‌که:
کات : یه‌کشه‌ممه 24-04-2011 کاتژمێر : 14:00 بۆ 16:00
ئادره‌س:
Vredespaleis
Carnegieplein 2
2517 KJ Den Haag
ته‌له‌فۆنی زانیاری : 0685305281-0031
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست