سه‌ركه‌وتن نزیكه‌و دڵۆپه خوێنێكی گه‌نجه‌كانیشمان ون ناكه‌ین
Friday, 18/02/2011, 12:00
به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوی لافاو به بۆنه‌ی شه‌هید كردنی ڕێشوان و برینداركردنی ده‌یان ئازادیخواز به‌ده‌ستی جندرمه‌كانی پارتی
بیست ساڵه ده‌سته‌ڵاتێكی تۆلیتاری له كوردستان هه‌موو ژیان و مافێكی گه‌لی كوردی بۆ خۆی مۆنۆپۆل كردووه، خه‌ڵكی كوردستانیش له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خاك و دڵخۆش نه‌كردنی دڵی دوژمنان له زۆر شتی پۆشیووه به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌لاته تا دێت ساڵ له‌دوای ساڵ گه‌نده‌ڵتر و زاڵمتر ده‌بێت سه‌ره‌ڕای زه‌وت كردنی مافی زۆرینه‌ی گه‌ل ئازاد‌یشیان له خه‌ڵك زه‌وت كردووه. به‌ڵام ئه‌مجاره گه‌لی كورد چیتر نازی ئه‌و تۆلیتارانه هه‌ڵناگرێت.
دوای چه‌ندین جار پَێوتن و ئامۆژگاری ئه‌وان هێشتا هه‌ر زۆردارتر و بێ به‌زه‌ییتر ده‌بن هه‌ر بۆیه‌شه خه‌ڵكی كوردستان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوی مافی ئازادی و ژیان ده‌كات.
ده‌بێت بزانیین ئه‌وه مۆنۆپۆلكردنی ژیان و ئازادی خه‌ڵك بوو دیكتاتۆرێكی 30 ساڵه‌ی له میسر و 25 ساڵه‌ی له تونس ڕوخاند له كوردستانیش خه‌ڵك چیتر قبوڵی ناكات، بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌نجه ئازاكانی سلێمانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه داوای مافی خۆیان كرد به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی زه‌رد به ته‌قه‌و گوله بیكێسی جوابی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی دایه‌وه، به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی جندرمه‌كان 2 كه‌س شه‌هید بوون 44 كه‌سی تریش برینداربوون.
ڕێكخراوی لافاو ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی لایه كه چه‌كدارانی پارتی به بیكێسی ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه به‌ڵگه پزیشكیه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌قه له لقی چواری پارتیه‌وه كراوه بۆ ڕێكخراوی لافاو داوا ده‌كات:
1- هه‌رچی زووه تاوانباران و ئازادیخوازكوژان بدرێنه دادگا.
2- كۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنرێت و ده‌زگایه‌كی نه‌زاهه بۆ لێكۆڵینه‌وه له دزیه‌كانی ده‌سته‌ڵات و به‌رپرسان دامه‌زرێت.
3- بێكاری بنبڕبكرێت و داهاتی كوردستان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دانیشتواندا له شێوه‌ی سۆشیال دا دابه‌ش بكرێت.
4- ناردنی نه‌وت و هه‌په‌لۆشكردنی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی پارتی و یه‌كێتی ڕابگیرێت و سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتیه‌كانیش بخرێته به‌رده‌م خه‌ڵكی و خه‌ڵكی شاره‌زای مه‌ده‌نی سه‌رپه‌رشتی بكات.
ده‌بێت باش بزانرێت ڕێكخراوی لافاو له دڵۆپه خوێنێكی ئه‌و گه‌نجانه خۆش نابێت، به‌رده‌وامین سه‌ركه‌وتن نزیكه.
ڕێكخراوی لافاو بۆ ڕاماڵینی گه‌نده‌ڵی
به‌یانی 2
29- ڕێبه‌ندانی 2710
[email protected]Kurdistan Flood Organization
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست