خەڵاتەكەى تاڵەبانى بۆ عومەر فەتاح گەورەترین ئیهانە بوو بۆ خەڵكى سلێمانى......
Saturday, 21/02/2009, 12:00
هەموو دەزانین عومەر فەتاح هەرچی كاتێك پۆستێكى وەرگرتبێت بۆتە جێگەى شەرمەزارى بۆ حزبەكەى و پۆستەكەشى.
وەك بینیمان لە پۆستى حزبیى كرایە بەرپرسى دەزگاى زانیارى وەهاى لێكرد هەموو كەس ئەو دەزگایە بە دەزگایەكە دژە خەڵك ناوبنرێ و دەزگاى كردبووە شوێنێك بۆ تەسفیەى حساباتى خۆى ونەیارانى, ئەوەتا ئێساش دەزگاش تائێستا بە هۆى ئەوە لاى خەڵك شتێكى قێزەوەنە و چەندەها خەڵكى سلێمانى دەچوونە لاى تاڵەبانى وگلەییان دەكرد بەس تاڵەبانى چونكە لەو خراپترى دەست نەدەكەوت تا بیكاتە دژ بۆ خەڵكى سلێمانى، چونكە تاڵەبانیش مێژوویەكى قێزەونى هەیە لاى خەڵكى سلێمانى بەتایبەتى كەسایەتییە كۆن و پیاو ماقوڵانى سلێمانى كە هەرگیز بەكرجۆیان بیر نەدەچوو و پێیان دەوت (جاش) لەوساكەوە تاڵەبانى دەیووست تۆڵە لە سلێمانى بكاتەوە بۆیە پیاوى وەك عومەرى بۆ دادەناین.. دواتر كرا بەسەرۆكى حكومەتەكەى سلێمانى دواتر لە یەكگرتنەوەى حكومەت كرایە جێگرى نێچیر و لەو چەند ساڵەدا لە زەرەر زیاتر لە خەڵكى و قازاج بۆ خۆى و تاڵەبانى و هێرۆ هیچى ترى بەرهەم نەبووە و تەنانەت رەقى لە خۆشێتى، تاڵەبانى سۆشیال دیموكرات و یاساناس تازە بە تازە و دوالى ئەو هەموو تكا و رجایەى كە خەڵكى سلێمانى ئەیانكرد مامە مامە گیان، عومەر لابەرن، كورە بەكەڵكى ئەو شوێنە نایەت هەر سوودى نەبوو ناچار لەرقى خەڵكى سلێمانى و ئیهانەى خەڵكى سلێمانى بە بەرچاومانەوە دەیخەیتە سەرشاشەى تەلەفزیۆن و دەمانچەى دەدەیتێ، دەك نەعلەت لە خەڵكى سلێمانى بێت ئەگەر دەنگتان بداتێ و نهفرهت له گۆڕهکهتان نهکات کاتێکیش دهمریت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست