کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرو دكتۆر بەرهەم ئاشت دەبنەوە و بەرزانى قاڵەى خەڵوزیش دەرشێتەوە.....

Sunday, 17/05/2009, 12:00


پاش لەدەست دانى متمانە لەلایەن خەڵكى سلێمانیەوە بۆ جەلالیەكان نەك (یەكێتى) ماوەیەكى زۆر بوو هێرۆى بلە وبەرهەمى فایلدار لەدژى لیستى نەوشیروان مستەفا وپاش سوكایەتى كردن بە یەكترى بۆ دواجار بریاریان دا ئەو دوو دزەى سلێمانى ئاشت ببنەوە. پێش چەند رۆژێ لە سەر شەرەفى تاڵەبانى و بۆ ئەوەى ئیتر ئەوە ندە رسوا نەبن هەردوو سەركردەى گەندەڵ ودزەكانى سلێمانى هێرۆ وبەرهەم ئاشت بوونەوە وبریاریان دا ئیتر سوكایەتى بەیەكترى نەكەن چونكە دەزانن لە سلێمانى كەسیان نەماوە و واى لێ هاتووە تاڵەبانى كەوتۆتە سەرجادەكانى سلێمانى و وەكو (شەهابە شێتى) لێ هاتووە لەگەڵ رێزم بۆ شەهابە شێت چونكە شە هابە شێتى راستە قینە هەزار تاڵەبانى دە هێناو و كە پارەیان دە دایە یەكسەر دەیكرد بەخێر نەك وەك تاڵەبانى پارووى دەمى مناڵى شەهیدیش دەدزێ.... تاڵەبانى لەسەرجادەكان دەستى بەر زدەكردەوە سڵاوى لە خەڵك دەكرد وخەڵكیش زۆر بەچاوێكى رق وسوكەوە سەیریان دەكرد و دەیان وا ت وادەى هەڵبژان نزیك بۆتەوە بۆ یە وادەكات.. گەر وانى یە بۆ كامێراكەى تاڵەبانى ئەو دیمەنانەى پیشان نەدا؟؟؟ لە شەوى بەكگەیشتنى بەرهەم وهێرۆو ئاشتبونەوەیان نزیكەى سەدو بیست كەس ئامادەبوون وهەردوولا بە ناچارى و لەبەر رسوابوونیان لە سلێمانى و بۆ ئەوەى دەنگیان یەك بێت وبتوانن جەماوەریان رابكێشنەوە ناو یەكێتى بە ناچارى ئاشت بوونەوە.. وتازەش تاڵەبانى زانیویەتى سلێمانیان لە كیس چووە چونكە بەرزانى مەڵبەندو مەلاى زورنا ژەن لاى مامى خۆیان ووتبویان سلێمانى سە د لە سەد و مامەیان هەڵخەڵەتاندبوو تامامیان ئاورى دایەوە كڵاوى لە سەر نرابوو بە هەموو سلێمانى ودەوروبەرى پەنجا هەزاركەسیان نى یە لە كۆى (ملێونێك وسێ سەد هەزار) هاوڵاتى بەشەرەف . خەڵكى سلێمانى یەكێتیان دەوێت نەك جەلالى ودەوروبەرە دزو فلیلدارە كانى.. لەولاشەوە بەرزانى قالەى خەڵوزى مەیتەرى ئەسپەكانى هێرۆ وپیاوى بافێڵى تاڵەبانى ودروست كەرى دەمانچەى كاتمى هێرۆ لە دەزگاى دژە تیرۆر كە تەنها دژى خەڵك بووم لە شاشە روو زەردەكانى هێرۆ كە بەحساب هەزەلی یە ولە دیمەنێكدا بە دووربینەكەى ئەگەرێ بۆ گردێك وگوایە مەشایەخ و ریش سپى و پیاو چاكى لێ یە و مەقسەدى نەوشیروان مستەفایە.. ئەى خەڵوز بۆ رووەكەى ناكەیتە ئەزمەر وقەڵا چوالان . بزانى گردەكەى تاڵەبانى وهێرو چى تێدایە و رۆژانە چى تێدا دەدزرێ وهێرۆ چى لە سەكەكەى دەكات ومامە چۆ ن پیلان دادەنێت. و رووى دوربینەكەت بخەر ەسەر كتێبخانەى گشتى و هاورێ كۆ نەكانت وكە ئەرشیفى تۆیان لایە دواى تەسلیم بوو نەوەت لە رۆژنامەى هاوكاریدا چیت بەرامبەر یەكێتى و خودى فەرەیدوون عەبدوول قادر ووتووە گەر چاوى دووربینەكەت شكاوە.. چەند رۆژێكى تر بە دیكۆ مێنت ئەو رۆژنامەیەت لە م سایتەدا بۆ بڵاو دەكەینەوە و چاوەروان بە با ئیتر ئە وەى ژیر بەرەكە ت بخەینە ژێر بەرە,, لە بەرزان دەپرسم ئەم هەموو خانوو پارە وسەروەت وسامانەت لەكۆێ بوو؟ كاسپى یان جاسووسى بۆ دادە بە سەر هاورَى كانتەوە.. نازانم بەرزان پێشمەرگایەتى كردووە ولە چ شەرێكدا بەشدارى كردووە وچەند فیشەكى بۆ یەكێتى تەقاندووەو ودواى تەسلیم بونەوەت بە بەعس بەنیازى چى بوویت وببى بەچى؟؟ ودوا پرسیارم لەكاك بەرزان ئەو ساڵە خۆ ت وهاورێ كەت لە ماڵى بلەى سە عە كەر بۆ گیران ولەسەر چى بوو؟...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە