مام جەلال ئەو دوژمنایەتیەى سلێمانیەكان بۆ؟
Monday, 13/04/2009, 12:00
مژده بێت، که كۆسرەت ڕهسوڵ، مەلا بەختیار و ئەرسەلان بایز ناسنامهی دڵسۆزیی بۆ خاک و بۆ نیشتمان به خهڵکی سلێمانیی ئهدهن.
======= ======= ====== ====== ======
ئەگەر كەمێك بەرەو دواوە برۆینەوە بەتایبەتى بۆ مێژوى 39ساڵ لەمەوبەر . واتە رێك لەو مێژووە پر لە نەهامەتیى و نەگبەتیەى كە جەلال تاڵەبانى رووى لەم شارەكرد و هەموو توانا و هەستى نەتەوایەتى و ئازایەتى و ئامادەیى قوربانى ئەم شارەى بەكارهێنا بۆ مەرامە تایبەتیەكانى خۆى تا بووە ئەو مام جەلالەى نەك هەر لەناو كوردا بەڵكو لە جیهانیشدا ناسرا.
خەڵكى ئەم شارە لە دڵسۆزى و ئامادەییان بۆ خهباتیی كوردایەتى و قوربانیدان لەپێناویدا كوێرانە وەدوى ئەم كەسە كەوتن و بوونە پاڵپشت و پێشمەرگە و حەشارگە و قوربانى، تاواى لێهات بوونە دەنگدەر و سەرخستنى حیزبەكەشى لە هەڵبژاردنەكاند او كردیانە سەرۆك كۆمارى عێراق. ئەم پیاوە هەر وەك لە روخساردا وەك شۆرشگێر و دڵسۆز و نیشتمانپەروەر خۆى ناساند، بەڵام لە ناوەرۆكیشدا جەردە و دز، هەڵپەرست و بێوەفا، درۆزن و کهڵهکچیی، خائین و ناپاک بوو، بەهەمانشێوە هەروەك ئەوەى سەرزارەكى خۆى بەوە دەزانى خەڵكى شارە حەیاتەكە و دڵسۆزى بوو. ئاواش لە ناو دەرونى خۆىدا رق و كینەى زۆرى بەرامبەر بەم شارە هەبووە و تا ئیستاش هەیهتی.
سلێمانى خاوەنى بیرو باوەرەكان و خاوەنى پێشمەرگە و دەیان هەزار شەهیدى سەنگەر و بەندیخانەكان كوانوى شۆرشگێرى و داڵدەى هەموو شۆرشگێرانى سەرتاپا كوردستان، بەدەست ئەم پیاوەوە هەمیشە لە ناخۆشى و میحنەتا بووە. كاتێكیش حوكم بوو بە حوكمى خۆماڵى بە هەموو تێگەیشتنێكمانەوە وامان ئەزانى، ئیتر ئەو پیاوەى لە سەر شانى ئەم شارە پێگەیشتووە پاداشتى ئەداتەوە. بە پێچەوانەوە كاتێك دەستى بەسەردا رۆیشت هەموو رق و كینەى خۆى بەسەردا رشت هەر لە داگیركردنى شارەكە بۆخۆى و بۆ ئەندامانى خێزانەكەى هەتا ئیهانەكردنى شارەكە بەدوور خستنەوەى رۆڵەكانى لە لێپرسراوێتى و تەسلیمكردنى موقەدەراتى ئەم شارە بەكۆمەلێك غەریبى موشە خۆر و چەند كەسێكى بێبنەماى شار لە بابەتى (بەرهەم ساڵحى فایلدار) و كەسانى ترى بێمێشك و حاقد و بێتواناى وەك (عومەر مورتاح) و كۆمەلێك دز و جەردەى تر، ئەگەر ئەمە ئیهانەكردن و حەقلێكردنەوە نیە كێ دەتوانێ ناوێكى ترى لێ بنێ؟
ئیهانەیەكى ترى ئەم سەركردە بەوەفایە ئەوە بوو، كە حكومەتى بەشى سلێمانى و حیزبەكەشى تەسلیمى دوو خانەقینى كرد (لەگە ڵ رێزم بۆگشت خانەقینیەكى دلسۆز) كە ئەوانە لەو سەردەمەى رۆڵەكانى ئەم شارە سنگیان لە بەر گوللەى بەعس و كیمیاویدا بوو ئەوان دوژمنایەتى شۆرش و خودى تاڵە بانیشیان دەكرد. دیارە رشتنى کینه و ئیهانەكانى رۆژ بەرۆژ لە دەركەوتن و زیادبووندایە.
دوا ئیهانە گەورەى بۆ ئەم شارە ئەوە بوو، كە له سهرهتای ئهم مانگهدا سێ سەر كردەی ناشرین، سێ کهسی له خۆی سووکتری خۆى نارده تهلاری هونهر، که هەرسێكیان پێى شۆرش و گەورەبونیان هەر لەم شارە كراوەتەوە. ئهم سیانه ئهوهنده بێشهرم و نهفام بوون دەیان ویست ناسنامهی شۆرشگێرى و كوردایەتى بدەنە خەڵكى سلێمانی و وەك ئەوەى خێر بهو خهڵکه بکهن، دەیانووت (ئەمجارە خەڵكتان بۆ دەبەینە سەركردایەتیەوە).
ئەم سێ كەسە (كۆسرەت، مەلاى ئاش و ئەرسەلانه گەڕ) كە هەرسێكیان لەسەر خەبات و تێكۆشان و قوربانى خهڵکی سلێمانیی بوونە ئهو پیاوه و بوون به خاوەنى دەیان و سەدان ملێۆن دۆلار و خاوهنی دهسهلات و ماڵ و خانوو له سلێمانی، ئیستا دهیانهوێت وهکوو خێر و سهدهقه دوو سێ کهسی سووکی خۆیان له نموونهی بهرههم بدۆزنهوه و بیکهن به پیاوهتیی به سهمانهوه، ئا ئەمەیە حەقدى تاڵهبانی لەسەر ئەم شارە بۆیە لە مە زیاتر دڵسافى تێنەگەیشتن لە ماهیەتى ئەم پیاوە دەچێتە قاڵبى گێژى و گەمژەیى و تێنەگەیشتنەوە. تەنها كارێك، كە ئەم شارە دەتوانێ بیكات و بیگێرێتەوە بۆ پێشەنگى خەبات و شۆرشگێریى و وا لە سەرانى كوردیش بكات كە رێزى بۆ بگێرێتەوە و وەكو شارێكى قوربانى و خەبات و پێشەنگى كوردایەتى ئەوەیە، چیتر بە درۆى ئەم پیاوە هەڵنەخەڵەتێ و پێى بڵێ (نا) بۆ دەستبرینەكانى تۆ و (نا) بۆ جەردە و دزەكانى دەورت.
دەنگ نەدەنە ئەو لیستەى كە جارێكى تر ئەمانە دەكاتەوه به كەڵەگا بەسەر شارەكەمان، ئهگهر دهنگیان پێ بدهنهوه، شایستهی ئهوهن، لهوه خراپترتان پێ بکرێت لەوە زیاترمان پێبكرێ، كە ئهم بێڕهوشتانه پێیان کردووین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست