کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سامان گەرمیانى هەڵۆكەى گەرمیان..قەلەرەشیش دەرنەچوو؟؟؟؟؟

Monday, 08/06/2009, 12:00


زۆرلە پێشمەرگە دێرینەكانى سەردەمى شاخ سامان گەرمیانیان دەناسى وبەدیفاع كەرى چین وتوێژى هەژاران وپرۆلیتاریا ناویان دەبرد وخەڵكى گەرمیان شانازیان پێوەدەكردو ببوە جێ ىبرواى باڵى كۆمەڵەى رەنجدەران وشەخسى نەوشیروان مستەفا. بەڵام دواى راپەرین ئەم كەسایەتیە سەد دەرەجە ژێر سفر هاتە خوارەوە وبوە یەكەم چاوچنۆگ وگەندەڵ ..سامان چەندین جار هەوڵى دا پۆستى وەزارى لە رێگەى تاڵەبانیەوە وەرگرێت بەڵام تاڵەبانى هەموو جارێ خۆى لێ دەشاردەوە وحەزى بەبینى نەدەكرد بەتایبەتى واى دەزانى دۆستى نەوشیروان مستەفایە. بەڵام كۆمپانیاى وشەو لیستى گۆران وەك بیتاقەیەك بۆ سامان دەرچوو وتاڵەبانیش رووى لە هەموو كەسێكى وەك سامان كردوكردیە هەلقە لەگۆى خۆى وقەلى بەرزە فر پشتى لە نەوشیروان كردوو برى(دە دەفتەر) دۆلارى لە تاڵەبانى وەرگرت ودواتر لە دلێرى سەید مەجیدیش برى (پانزە دەفتەر) دولارىو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى شوفرلیتى درعى رەنگى رەشیشى وەرگرت و بوە مەسینەهەڵگرى تاڵەبانى. سامان ساڵانى پێشوو مامەڵەى (ئیماكس وسانا) كە پرۆژەى تەلەفونات بوو دەیكردوو پارەى لە خەڵكى وەردەگرت وخۆى كردە خاوەنى ئیماكس بەڵام دلێرى سەید مەجید بە بەزم وفرت وفێلەكەى زانى وبەشێكى پارەى خەڵكى دایەوە وبەشى سامانیشى گەراندەوە چونكە ئەو پرۆژەیە كۆمپانیاى نۆكانیشى تێدا بەشداربوو. سامان پێ وابوو كەدلێرى سەید مەجید وچەند كەسێكى تر لەدواى كەشف كردن ولێ سەندنەوەى ئە وپرۆژە یە بوون وخۆى بەزەرەر مەند دەزانى وپەناى بۆ مەحكەمە برد وماوەیەكى خایاند بەڵام چونكە بەڵگەى بەدەستەوە نەبوو هەموو كارەكانى فرت وفێڵ بوو مەحكەمە هیچى بۆ نەكردو جارێكى تر سامان پەناى بۆ تاڵەبانى بردەوە وداواى لێ كرد كەرەحمێكى پێبكات وشتێكى بداتێ وتاڵەبانیش تەلەفۆنى بۆ دلێر كردووە وپێ ى وتووە بەخێر وسەدەقە شتێ پارەى بدەرێ وبا لە كۆلمان ببێتەوەوباشتریشە لە نەوشیروانى دوور دەخەینەوە. دلیرَ سامانى دیبوو پێ ى ووتبوو سامان ئێمە هیچ قەرزارى تۆ نین بەڵام لە بەر مام جەلال شتى پارەم بۆ هێناوى لەپێشدا سامان ووتبووى نامەوێ ودواى پێنج دەقیقە سامان پەشیمان دەبێتەوە دەڵى بێنە ودلێریش یەكسەر (دە دەفتەر) دۆلارى بۆ فرێ دابوو وەك خێر وسەدەقە وسواڵ .. سامان هیچ شەرمى نەكرد واخۆى هەرزان فرۆش كرد بۆپارە وپشتى لە نەوشیروان كرد لە كاتێكدا نەوشیروان لە گەرمیان تیپى بۆ دروست كردوو ژنیشى بۆ هێنا وئێستا سامان بۆ تە هاوەڵى مەحمود سەنگاوى وحامیدى حاجى فایل وسەیران وگەشتیان لەگەڵ دەكات..سامان شەرمى نەكرد كەخیانەتى لە نزیكترین وخۆشەویسترین هاورێ ى(سى) ساڵەى خۆى كرد كە ویش عەلى كەریمى یە ولایەنگرى لیستى گۆران بوو. تاڵەبانى حیمایەو سایەقى لێ سەندەوە وهەر بۆ دوورۆژ سامان سایەق وحمایەكانى عەلى كەریمى بردەلاى خۆى وگەورەترین خیانەتى دژ بە هاورێ كەى تۆماركرد.. بۆ یە حەقە گەرمیانیەكان ئەم پیاوە بەنوێنەرى خۆیان نەزانن كە خۆفرۆش وزەعیفە بەرامبەر پارە ودەسەڵات.......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە