کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ درا به‌ یه‌کیتی ؟

Friday, 27/02/2009, 12:00


له‌ دوای به‌ ناو رێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌که‌ی نێوان جه‌لال تاله‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌ چۆکداهاتنی جه‌لال تاله‌بانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائین و خۆفرۆش وا رێکه‌وتون که‌ ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ی که‌ ئه‌مێنیته‌وه‌ دوانیان بدرێت به‌ یه‌کێتی و ئه‌وی تریان بۆ پارتی . وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ر پارتی که‌وت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ یه‌کێتی .
سه‌یر له‌وه‌دا بو له‌پر ئه‌و دو وه‌زاره‌ته‌ ئالوگۆری پێکرا بیَ ئه‌وه‌ی به‌ ناو مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی یه‌کێتی ئاگادار بێت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت که‌ ئه‌ڵێن که‌ جه‌نابی مامجلال فه‌رموی .

ئه‌م جه‌ناب و فه‌رمویه‌ ش له‌ دوای راپه‌رینه‌وه‌ زیادی کردووه‌ که‌ خه‌ڵکانی ماستاو چی و گه‌نده‌ڵ په‌روه‌رده‌ کراوی به‌عس هێنایانه‌ ناومانه‌وه‌ .
با له‌وه‌ زیاتر له‌ باباته‌که‌ ده‌رنه‌چم . وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ درایه‌وه‌ به‌ یه‌کێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵات و ته‌شکیله‌یه‌کی سه‌ربازی وایان نیه‌ که‌ جه‌نابی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ خۆی پێوه‌ بابدات . بۆچی؟
‌‌‌حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غداد بریاری دروستکردنی 2 فرقه‌ی سه‌ربازی داوه‌ بۆ کوردستان له‌ ساڵی 2008 به‌ڵام تاکو ئیستا نه‌کراوه‌و له‌وه‌ش ناچێت دروست بکرێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر لێپرسراوێکی یه‌کێتی و پارتی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی سە ربازی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ نمونه‌ی لیوای تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌ریم و لیوای تایبه‌تی نێچیر بارزانی و لیوای تایبه‌تی مامجلال لیوای تایبه‌تی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و فه‌وجی تایبه‌تی به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد مه‌عسوم و چه‌ندین فه‌وج و ته‌شکیلاتی تر .
ئینجا وه‌ره‌ وه‌زیری به‌ ناو پیشمه‌رگه‌ . بزانم وه‌زیری چ وه‌زاره‌تێکی . فه‌رمانده‌ی چ هیزێکی پیشمه‌رگه‌یت . کاتێک توانا و ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ک سه‌ربازت نییه‌ . ناتوانیت هیچ یه‌کێک له‌و هێزانه‌ له‌ کۆڵانی ئه‌ودیو ماڵه‌ مه‌سولێک بگوێزیته‌وه‌ کۆڵانی ئه‌ودیویان .
به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ سوکایه‌تی کردنی زیاتر به‌ یه‌کێتی ته‌سلیم بونی به‌ ماڵی مه‌لا مسته‌فا هه‌مو کاریکی نابه‌جێ ئه‌کات .
ئێستاش شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیر هه‌ق وایه‌ بیریک له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بکاته‌وه‌ و هه‌رگیز ئه‌و سوکایه‌تییه‌ قبوڵ نه‌کات که‌ مامی گه‌وره‌ی پێی ئه‌کات .
وه‌ ئه‌وه‌ش با بزانێت که‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌مانه‌ی به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌ . بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ کوڕه‌که‌ی بکاته‌ بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە