بە پەلە.. كۆمسێۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان ئاگاتان لە خروقاتى كەلار و رانیە هەیە؟؟؟
Saturday, 30/05/2009, 12:00
پێش وادەى پروپاگەندەىلیستى قەوارە سیاسیەكانى كوردستان جەلالیەكان بە هەموو شێوەیەك كەوتونەتە پروپاگەندەوكۆكردنەوەى جەماوەر بۆ قسەكردن لەسەر هەڵبژاردن و خودى تاڵەبانى یەكەم كەسە كەخروقات دەكات وبەزۆر لەلایەن مەڵبەندو رێكخراوە نا دیموكراتیەكانەوە بەزۆر وهەرەشە خەڵكى بۆ كۆدەكەنەوەو دەیانبەنە هۆلەكان تا بەزۆر گۆى لە تاڵەبانى یان مەلا بەختیار یان عیماد ئەحمەد بگرن ولەولاشەوە ئەوەى نەچێت هەرەشەى نان برین ودەركردنى لێ دەكەن.. ئێستا ئەو قەوارەسیاسیانەى كەخۆیان ئامادەكردووە بۆ ریكلام وپروپاگەندە چاوەرێ دەكەن پاش تەواوبون ورێكخستنى لیستى ناوەكان وادەى ریكلام وپروپاگەندە دیارى بكەن . بەڵام ئەوەى سەیرە ودەبینرێ تەنها جەلالیەكانە كە ئیلتزام بەو وادەیەوە ناكەن . بۆ یە داوا لەكۆمسێۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان دەكەم كە بچن سەیرى (مەڵبەندى كەلارى جەلالیە كان بكەن هەرلە ئێستاوە ئارم ولۆگۆى هەڵبژاردنەكەیان بەدیوارى مەڵبەندا هەڵواسیوە ولە سەریشى جۆرەها دروشمیان نووسیوە و لەهەمان كاتدا لەناوچەى رانیەو لە (شكارتە) هەمان ریكلام ولۆگۆى كەرە دێزى لیستى كوردستانى هەڵواسراوە..جابزانین كۆمسیۆ ن هیچتان پێ دەكرێت و بەخروقات حسابى دەكەن؟؟؟؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست