ئایا ئه‌بێت که‌س هه‌بێت باوه‌ر به قسه‌کانی گه‌نده‌ڵ به‌ختیار بکات ؟
Monday, 08/06/2009, 12:00
شه‌وی 8-9/6/2009 له ته‌له‌فزیونی گه‌لی کوردستانه‌وه ، مه‌لای ژن هه‌ڵگر چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کرا ، چه‌ند که‌سێکیش پێشتر ئاماده‌کرابون بۆ پرسیارکردن ، مه‌لای ژنهه‌ڵگر که‌وته قسه‌ی بێسه‌روبه‌ر ورێنه وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێمه له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه هاتبین ، به‌لای مه‌لاوه ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی بێت که‌سێکی باش نییه‌و درایه به‌ر قسه‌ی نابه‌جێ و خۆی لێبوه قوله‌ی قاف و خه‌ڵکی به مێرووله . له وه‌ڵامی پرسیارێکدا که ئایا موچه‌ی که‌س بڕدراوه مه‌لا خۆی لێبووه پیاوچاک و دڵته‌نگی خۆی ده‌ربڕی بۆ موچه برین و که‌چی هه‌ر خۆی به‌درۆخسته‌وه‌و پشتگیری له‌نان برینه‌که ئه‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ی باش بزانیت که‌س نه باپیاوچاکی زانیویت نه بهپیاوچاکتان ئه‌زانێت ، بۆ پاساو هێنانه‌وه ئۆباڵه‌که‌ی ئه‌خاته‌وه ملی براده‌رانی لیستی گۆڕان و قاچی ئه‌وان ئه‌گرێته‌وه ، ئه‌ڵێ ئه‌و براده‌رانه‌ی که وازیان له یه‌کێتی هێناوه یه‌کێتیان بۆ چاک نه‌کراوه ئێستا چۆن ئه‌توانن کۆمه‌ڵگا چاک بکه‌ن ؟ مه‌لا حیکمه‌ت له‌خۆت بپرسه بزانه بۆ ؟ بۆ مامی گه‌وره‌ت هیچی بۆ که‌س هێشتۆته‌وه بۆ که‌س ئه‌توانێت قسه له قسه‌یدا بکات ، بۆ تۆ‌و هاوبچمهکانت واتان له یه‌کێتی کردووه به که‌س چاکبێته‌وه ، ئه‌و یه‌کێتییه‌ی مامت سکرتێری بێت و جه‌نابت کارگێری مه‌کته‌ب سیاسی بێت ئه‌بێت فاتحه‌ی بۆ بخوێنین ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ی نامه‌ردانه‌ی له یه‌کێتی داوه جه‌نابتیت چونکه له رۆژگارێکدا خه‌نجه‌ری نامهردانهت له یه‌کێتی دا‌و راتکرده په‌نا قیاده‌ی مووقه‌ته دژ به یه‌کێتی که‌چی ئێستا تۆ هاتویت باسی چاککردنی یه‌کێتی ئه‌که‌یت ، کارگێری مه‌کته‌ب سیاسی بێت‌و به زۆر ژن به هاووڵاتیه‌ک ته‌ڵاق بدات و خۆی بیهێنێته‌وه ، ئه‌بێت ئه‌و حزبه چ خێرێکی تێدا مابێت ، نامه‌وێت باسی ناو مه‌کته‌به‌که‌ت بکه‌م چونکه شتی وا رویداوه تیایدا که موچڕکم بێدادێت ، باشتر وابو خۆت له‌و جۆره چاوپێکه‌وتنانه به‌دور بگرتایه ، چونکه زه‌ره‌رێکی زۆرت به لیستی ئه‌سپه لاته‌که داوه و سه‌ری مامت شۆرکرد . سه‌رکرده‌ی گه‌وره ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌یه که زۆرتین خزمه‌ت به میلله‌ته‌که‌ی ئه‌کات نه‌ک زۆرتین دزی و خیانه‌تی لێئه‌کات ، ئیتر دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه بۆ مه‌لای ژن هه‌ڵگر و هاوبچمهکانی که ئه‌وه‌نده نه‌که‌ونه گرتنی قاچی ئه‌و براده‌رانه‌ی گۆڕان و گردی ووشه ، چونکه شتم زۆر لایه ئه‌گه‌ر دوباره‌ی بکاته‌وه منیش مه‌جبورم بۆی بڵاو بکه‌مه‌وه ئه‌و کاته ره‌نگه زۆر خراپ بشکێته‌وه به‌سه‌ریا
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست