کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپه‌ڕین یا ده‌رپه‌ڕین ؟

Friday, 08/03/2013, 12:00










22 ساڵ به‌ر له‌ ئێستاو له‌ به‌ره‌ به‌یانیه‌کی ساردی مه‌سیف دا خه‌لکی قاره‌مانی ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ ، پشت به‌ستو به‌ هێزی جه‌ماوه‌ره‌ گڕگرتوه‌که‌ی مه‌سیف وئاماژه‌کانی هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان وه‌کو درێژه‌ پێدانی ره‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌ چه‌په‌له‌که‌ی به‌عس شان به‌ شانی شار وشارۆچکه‌کانی تری کوردستان ، له‌م رۆژه‌دا راپه‌رین ، رانه‌په‌رین بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ببێته‌ ده‌رپه‌رین ؟ ده‌رپه‌رین له‌ زێدی خۆمان ، ئه‌و شاره‌ی رۆله‌کانی به‌و نیاز وئاواته‌ له‌م رۆژه‌دا قه‌یسه‌ریان له‌ دوژمن و نۆکه‌رانی کردبو به‌ کونه‌ مشک و وه‌کو داگیرکه‌ران له‌ ئه‌ندامانی شوعبه‌ ومونه‌زه‌مه‌ی مه‌سیف خۆیان ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ ، ئه‌وێرۆژێ هه‌ندێک نۆکه‌ری ئه‌وساو قاره‌مان وبه‌رپرسی ئێستا به‌شێکی زۆریان له‌و به‌عسیه‌ پۆستالره‌شانه‌یان له‌ زێی بادینان په‌راندنه‌وه‌و به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یاندنیانه‌ شوێنی ئارام له‌ بادینان .
ئه‌مرۆش ئه‌وانه‌ی له‌ورۆژه‌ سه‌خته‌ له‌ به‌عس راپه‌ریبون ئێستا رێژه‌یه‌کی هه‌ره‌ زۆریان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم گشتیان وا ده‌ربه‌ده‌ر وله‌م کۆلان وشار بۆ ئه‌و کۆلان و شار وه‌ده‌ر نراون وده‌رپه‌رێندراون ، ئه‌وان ده‌پرسن ئه‌رێ کوردینه‌ ئه‌رێ خزمینه‌ ، بۆچی ئه‌م راپه‌رینه‌ بۆ ئێوه‌ بوو به‌ ئازادی ورزگاری بۆ ئێمه‌ی مه‌سیفیه‌کان بوو به‌ ده‌رپه‌راندن ومولک و سامان داگیرکردن ؟ ئه‌وه‌ بۆ خه‌ون و هه‌وله‌کانمان ئاوه‌ژوو بونه‌وه‌ ؟ ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌ مه‌سیف دایان کوتاوه‌و و خانوو مولکی حکومه‌ت که‌ هی میلله‌ته‌ به‌بێ جیاوازی وبه‌شێکیش مولکی خه‌لکی مه‌سیف بوو چۆن له‌ شه‌وو رۆژێکدا ئاوه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو بێگانه‌ بوو به‌ خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن ماڵیش بوو به‌ بێگانه‌؟ له‌م رۆژه‌دا ده‌پرسین کوانی ئه‌و مولکانه‌ی حکومه‌ت که‌ ئێستا هه‌مویان به‌سه‌ر پیاوه‌کانی خۆیاندا تاپۆ کردوه‌ که‌ بریتی بون له‌ دام وده‌زگاو خانوو به‌رو مومته‌له‌کاتی تری ساختومانی سه‌ربه‌ گه‌شت و گوزاری ؟ به‌ به‌رچاوی خه‌لکی مه‌سیف چ یاسایه‌ک بوو ئێوه‌ی سه‌رفراز کرد وده‌سه‌لاتی به‌ وێوه‌ دا ئه‌م دام وده‌زگایانه‌ی خواره‌وه‌ بشێوێنن وبیانکه‌ن به‌ناوی پیاوه‌کانی خۆتان ؟ که‌ ئێستا له‌ سه‌دا حه‌فتای دانیشتوانی مه‌سیف له‌ خۆتانه‌ ئێوه‌ی داگیرکه‌ر وته‌نها له‌ سه‌دا سیی مه‌سیفیه‌ ره‌سه‌نه‌کان ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش به‌ هه‌موو زه‌برو سته‌مێکتان رازی بون تا توانیان ئه‌و به‌رگه‌یه‌ بگرن وبمێننه‌وه‌ . ئه‌م دونیایه‌ ئاوه‌ها بێ میر وحاکمه‌ ؟ به‌ نیازن تا سه‌ر ئاوه‌ها بۆتان بچێته‌ سه‌ر یا رۆژێک دێ پێتان بژمێرین ، ئه‌وساش ئێمه‌ به‌زه‌ییمان به‌ ئێوه‌ نایه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێین بۆ ده‌ره‌وه‌ داگیرکه‌ران چۆن به‌عسمان وه‌ده‌رنا رۆژی وه‌ده‌ر نانی ئێوه‌ش نزیکه‌ ئه‌و رۆژه‌ نزیکه‌ که‌ ناوی ره‌سه‌نی شار وشوێنه‌واره‌کانمان دوو باره‌ بگه‌رێنینه‌وه‌ ، کاتێک به‌عس سه‌ری ره‌شی کردبوو به‌ (القمه‌ الجنوبیه‌) ئێمه‌ کردمانه‌وه‌ به‌ سه‌ری ره‌ش ئه‌وه‌تا ئێوه‌ ئێستا کردوتانه‌ به‌ سه‌ری بلند وادیاره‌ مێژوو ناخوێننه‌وه‌ تا سودی لێ وه‌رگرن به‌ڵام دلنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌ری بلند ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌ری ره‌ش و ئێمه‌ش ده‌بینه‌وه‌ به‌ خاوه‌نی مه‌سیف وئێوه‌ش بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتون که‌ بارزانه‌که‌ی خۆتانه‌ با پیرۆزتان بێ چاومان له‌ ماڵی که‌س نیه‌و له‌ که‌سیش قه‌بول ناکه‌ین چاو له‌ ماڵی ئێمه‌ بگرێ . فه‌رمون با به‌شێک له‌و شوێنه‌ حکومیانه‌تانبۆ دیاری که‌ین که‌ ئێوه‌ ئاسه‌واریشتان نه‌هێشتوه‌ جگه‌ له‌ ماڵی خه‌لک که‌ تا قیامه‌ت که‌س ئاماده‌ نیه‌ ده‌ستبه‌رداری بێ ئێوه‌ش ئه‌و ئه‌لقه‌یه‌ بخه‌نه‌ گوێتان تا ئه‌ورۆژه‌ی بیرتان ده‌هێنینه‌وه‌ ، شوێنه‌ داگیرکراوه‌ حکومیه‌کان :

1- ئوتێلی سه‌لاحه‌دین .ئێستا باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسیتانه‌(هی پارتی)
2- خانوه‌کانی (ێ) که‌ ئێمه‌ پێی ده‌ڵێین 45قه‌سران ژماره‌یان 250 خانوی گه‌شت وگوزاریه‌ ئێوه‌ نه‌ک ئاسه‌وارتان نه‌هێشتوه‌ به‌ڵکو ناوه‌خنه‌کانیشیانتان کردوه‌ به‌ خانوی بارزانیه‌کان چونکه‌ خانوه‌کان کاتیخۆی هه‌ر خانوه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 مه‌ترێک دور بون له‌یه‌ک .
3- خانوه‌کانی (ا) له‌ ژماره‌ 1 تا 28 روبه‌ریان زیاتر له‌ 100 دۆنمی له‌ خۆ گرتبوو .
4- شوعبه‌ی به‌عس
5- باخچه‌ی نێوان شوعبه‌و ئوتێل سه‌لاحه‌دین .روبه‌ری 80 دۆنم بوو .
6- کۆمه‌له‌ خانوه‌کانی پێمان ده‌وت خانوی وه‌زیره‌کان ژماره‌یان زیاتر له‌ 20 خانوو روبه‌ریان زیاتر له‌ 50 دۆنم زه‌ویی نیشته‌جێ وگوزاریه‌.
7- گازینۆی پیرمام ،کردوتانه‌ به‌ باره‌گای ناوچه‌ی مه‌سیف.
8- ئوتێل پیرمام ،کردوتانه‌ به‌ خانوی د.رۆژ.
9- خانوه‌کانی شێخ جه‌یتۆ وبه‌رێوه‌به‌ری مه‌سایف وفه‌رمانبه‌ره‌کان ژماره‌یان له‌ 10 ڤیلا ده‌بوو .
10- به‌نزینخانه‌ بچوکه‌کی ناو بازار که‌ له‌ ساڵه‌کانی په‌نجاکان دروست کراوه‌ به‌سه‌ر بارزانیه‌کی خۆتان تاپۆ کردوه‌ .
11- مه‌رکه‌زی پۆلیسی ناو بازار به‌سه‌ر بارزانیه‌ک تاپۆ کراوه‌ .
12- گۆره‌پانی تۆپانێێ گه‌نجان له‌ سه‌ر رێگای سه‌ریره‌ش که‌ تاقه‌ شوێنی کات به‌سه‌ر بردن ویاریی گه‌نجان بو وئه‌ویش دراوه‌ به‌ کوره‌ شێخێکی خۆتان .
13- فه‌رمانگه‌ی گوزاری(دائره‌ی مه‌ێایف) له‌ به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره‌ داوتانه‌ به‌ بارزانیه‌ک.
14- ئوتێل سیاحیه‌کانی (شیرین ، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ری ، ئه‌وه‌ی تر که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر رێگای سه‌ریره‌ش پێمان ده‌وت ئوتێلی مه‌حه‌مه‌د فه‌قۆ) .
15- دار استراحه‌ی مه‌ێایف له‌ پشت ئوتێل سه‌لاحه‌دین.
16- دار استراحه‌ی غابات له‌ ته‌نیشت شێخ پیرمامه‌ .
17- دائیره‌ی زراعه‌ هه‌ردوکیان کۆن ونوێ .
18- دائیره‌ی به‌یته‌ره‌و غابات .
19- باره‌گای کۆمیته‌ی مه‌سیف.
20- خانوه‌کانی زه‌یدی عومه‌ر ئاغا که‌ ژماره‌یان 50 خانوو بوو .
21- خانوه‌کانی لوقمان هه‌رکی ژماره‌یان 50 خانوو بوو .
22- خانوه‌کانی شێخ حمدامین ژماره‌یان 50 خانوو بوو .
23- خانوه‌کانی سیاحیی مجموعه‌(و،ز،ک،) ژماره‌یان زیاتر له‌ 300 خانو بوو .
24- کۆمه‌ڵگا خانوه‌کانی فه‌ره‌نسی ژماره‌یان زیاتر له‌ 30 کابینه‌ی خانوو بوو .
25- ێاله‌ی یاری لای فه‌ره‌نسیه‌کان.
26- کۆگاکانی مه‌ێایف ژماره‌یان 8 کۆگابوو .
27- گۆره‌پانی تۆپی ده‌ست که‌ له‌ ساله‌کانی 194 دروست کراوه‌ .
28- مه‌له‌وانگه‌ی کۆن.
29- مه‌له‌وانگه‌و (مه‌لها)ی نوێ .
30- پارکه‌کانی ناوشار وپارکی ئۆتۆمبێله‌کانی ته‌کسی .
31- خانوه‌کانی ژماره‌(7،9،11،13،15)(ئه‌لف) هه‌روها (2،4،6،8،10،12،14،16،18،20،22) (ئه‌لف).
32- سه‌ری ره‌ش (ئاماری سه‌ری ره‌ش سه‌رسورهێنه‌ره‌ بریتیه‌ له‌ چه‌ند خانوێکی سه‌دامی دکتاتۆر وچه‌ندین کۆمه‌له‌ خانوی ئیتالی،فه‌ره‌نسی، که‌ هه‌ر یه‌که‌یان که‌ گوندێکی گوزاری پێک .
33- فه‌رمانگه‌ حکومیه‌ گوزاریه‌کانی سه‌ری ره‌ش .
34- بازاره‌که‌ی سه‌ری ره‌ش .
35- ئوتێله‌ گوزاریه‌که‌ی 5 ئه‌ستێره‌ .
36- چه‌ند گازینۆۆ چێشتخانه‌ شانۆ وهۆلێکی ئاهه‌نگ گێران .
37- چه‌ندین هه‌زار دۆنم له‌ زه‌ویی حکومی وئه‌هلی له‌ ئاقاری سه‌ریره‌ش که‌ گونده‌کانی گراوو بیرێژ و قیرژه‌یان گرتۆته‌وه‌ هه‌ندێکیان وه‌ده‌ر نراون هه‌ندێکیش به‌ روقایمی تا ئێستا ماونه‌ته‌وه‌ وێرای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌ویه‌کانیان .
به‌رێزان ئه‌مه‌ به‌شێکی بچوکی ئه‌و دام وده‌زگا حکومیه‌ گوزاریه‌کانی مه‌سیفه‌ که‌ دوای داگیرکردنی سیمای گوزاریان بۆ نه‌هێشتوه‌و ناسنامه‌ی مه‌سیفیان قه‌ده‌غه‌ کردوه‌ ئه‌وان بونه‌ته‌ مه‌سیفی وئێمه‌ش بوینه‌ته‌ ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر .
ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی راپه‌رین بۆ ئێمه‌ی مه‌سیفی که‌ نه‌ پارتی ویژدانی ده‌جولێ باسی ئه‌م مه‌غدوری وزولمه‌ بکا نه‌ براده‌ره‌ یه‌کیه‌تیه‌کانیش ئاماده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بده‌ن وباس له‌م زولم و سته‌مه‌ بکه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ش ده‌ڵێێن به‌رانبه‌ر به‌م داگیرکاریه‌ بێده‌نگ نابین و کۆڵ ناده‌ی تا دوا هه‌ناسه‌ قه‌رزیش کۆن ده‌بێ به‌ڵام نامرێ مافیش ده‌سه‌ندێ نادرێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە