کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كودەتاى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا لەموسڵ

Tuesday, 05/05/2009, 12:00


یەكێك لەو بانگەشانەى كە حكومەتى هەرێم و دەسەڵاتى كوردى تا ئێستا دەیكرد و دەوڵەتانى رۆژئاواو ناوچەكەى پێ هەڵدەخەڵتاند بریتى بوو لە دیموكراتى و پروپاگەندەى ئەوەى دەكرد كە یەكەم دەسەڵاتى دیموكراتیە لەناوچەكە و هەڵبژاردنى ئەنجامداوە و بەهەڵبژاردن هاتۆتە سەر دەسەڵات و ئەمەش بە دەسكەوت دەزانن و بە منەتێكى دەزانن بەسەر خەڵكى كوردستان و دەوڵەتە دیموكراتیەكان كەچى ئێمە هەمومان شەڕى ناوەخۆ و سەرجەم جەولەكانى ئەم شەڕەمان لەبیرە و هەندێك لەو پاڵەوانانەى كە دەركەوتن لەم شەڕەدا ئێستا لەپەڕلەمان و حكومەتى هەرێم دەسەڵاتیان هەیە هەر لەبەر ئەوەى كە بێبەزەیى بوون و داهێنانیان دەكرد لە كوشتنى گەنج و لاوى ئەم وڵاتە ئەمە تەنها لەبەر ئەوە بوو كە دیموكراتی و ئاڵوگۆرى دەسەڵاتیان بەشێوەیەكى دیموكراتى پێ قبووڵ نەبوو هەرلەسەرەتاى راگەیاندنى ئەنجامەكانى ئەم هەڵبژاردنە نیشانەى نارازیى و شەڕ دیار بوو تا ئەوەى پۆستەكانیان بە یەكسانى بەشێوەى نیوە بە نیوە دابەش كرد ئێستاش دواى ئەو هەموو ساڵە بەناو ئازادیەو بانگەشەى پێشكەوتن و شارستانى بوون جارێكى تر دووبارە حكومەتى هەرێم و دەسەڵاتى كوردى دیموكراتیەت و ئاڵوگۆرى ئاشتیانەى دەسەڵاتیان بۆ قوت نەدرایەوە ئەمە كرۆكى ئەمباسەیە كە دەمەوێت باسى بكەم وەك لاى هەموومان ئاشكرایە كە عێراق لەدواى پرۆسەى ئازادى بەبارودۆخێكى زۆر دژوار و تایبەتى ئەمنى و سیاسى دا تێپەڕ بوو ئەمەش لە لەیەك ترازانى ریزەكانى نیشتیمانى و نەتەوەیى و دروست بونى چەندین لایەن و گروپ و دابەش بوون بەسەر پارتیە تایفى و نەتەوەیى و ئاینیەكانى لێكەوتەوە كە هەندێكیان ئەم بارودۆخە نوێیەیان لا قبوڵ بوو و بەشداریان لەم پرۆسە نوێیە كرد و هەندێكیان بایكۆتیان كرد و بەشدار نەبوون ئەمەى دوایى تێبینیان هەبوو لەسەر دووبارە دارشتنەوە و بنتیات نانەوەى حكومەتى نوێ بەتایبەت كە هەندێكیان لە حكومەتە لە ناوچوەكەى بەعس سودمەند بوبون و دەسەلاتداربون و شۆڤێنى بون .....هتد و هەندێكى تریان بەیەكجارى رەفزى ئەم بارودۆخەیان كرد و دەستیان دایە كوشت و برى هاوڵاتیانى عێراقى و سەربازانى هاوپەیمانان و عیراقیان بەرەو وێرانى برد و عێراق چەندین ساڵ بۆ دواوە گەڕایەوە و پرۆسەى ئاوەدانكردنەوە و بنیات نانەوە تا ئێستاش بەباشى بەرێوە ناچێت بەڵام ئەوەى مایەى خۆشحاڵیە لەپرۆسە سیاسی و دیموكراتیەكە پێشكەوتنى بەرچاو هاتۆتە دى ئەوەى من دەمەوێ باسى بكەم هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عێراق بوو كەلە سەرجەم پارێزگاكانى عێراق بەڕێوەچوو جگە لە سێ پارێزگاكەى هەرێم و كەركوك كە كێشەى لەسەرە دواى ئەوەى پروپاگەندەى هەڵبژاردن دەستى پێكرد و دواى زنجیرەیەك كردەوەى نا تەندروست و كوشتن و ئاوارەكردنى كریستیانەكانى موسڵ كە دیاربوو بەچ مەستێك بوو و دواى تۆمەتباركردنى یەكترى لەلایەن كورد و ئوسامە نوجێفى پەرلەمانتارى عێراق گوایە دەستیان هەبوە لەم كارە كورد بەتایبەتیش پارتى دیموكراتى كوردستان بەشێوەیەكى چڕ دەستى كرد بە تۆمەتبار كردنى ئوسامە نوجێفى و برا و خزم و كەسەكانى بەم كارە و بە تیرۆریست و تێكدەر ناویاندەبردن و هەندێك بەڵگەى لاوازیان بڵاو كردەوە كەزیاتر خزمەتى پێگەیاندن لە زیان و ئەمانەى كرد بە پاڵەوان لە موسڵ , وەكو هەموو جارێك ئەگەر كورد ویستبێتى دژایەتى یەكێك بكات بەشى ئەوەى تیا ناهێڵێتەوە كە بتوانن لەگەڵ یەكتر دابنیشن روبەر و كێشەكان باس بكەن بەشێوەى سەردەمیانە و بەهەرحاڵ هەڵبژراردن دەستى پێكرد ئەمجارەش وەكو هەموو جارەكانى تر سەركردایەتى كورد خۆى هەڵخەڵەتاند و بانگەشەى ئەوەى دەكرد كە سەركەوتن بەدەست دێنن و هەتاوەكو ڕێژەى كورسیەكانیشیان دیارى دەكرد بەڵام ئەنجام لەسەر ئەرزى واقع وادەرنەچوو كەچى پێچەوانەكەى ئەوانەى كە تیرۆیست و تێكدەر بوون بەلاى كورد زۆرینەى كورسیەكانى ئەم پارێزگایەیان بەدەست هێنا و مافێكى دەستورى و یاساییان بەدەست هێنا تاوەكو بەڕێوەبردنى دەسەڵاتەكانى ئەم شارەیان بكەوێتە دەست لەم بارودۆخە ئەوان سەرجەم پۆستەكانیان بۆخۆیان دانا لەم شارە كەچى لیستى كوردى كەبەناوى لیستى نەینەواى برایەتیە بایكۆتى كۆبونەوەكانى ئەنجومەنى پارێزگایانكرد تائێرە دەتوانین بڵێین شتێكى ئاساییە كە هەرچەندە واش نیە بەڵام ئەوەى كە ئاسایى نەبوو ئەوەبو كە بەهاندانى دەسەڵاتى كوردى سێ لە قائیمقامەكانى ئەم شارە و سەرجەم شارەدێكانى سەربەم قائیمقامیەتانە كە كوردن پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئەم پارێزگایە بڕى و مامەلەكانیان وەستاند بەمەش كورد جارێكى تر روى رەشى خۆى بە جیهان و عەرەب نیشاندا و كودەتایان لە سەر ئەو دیموكراتیەتە كرد كە بەشدار بوون لە بەدیهێنانى و لەپێناویدا جەنگان شانبەشانى هێزى هاوپەیمانان بەڵام ئێستا روون بۆوە كە بەشدارى كردنەكە تەنیا بۆ دەسكەوت و تاڵانى بو كە هەموومان بینیمان لە شاشەى میدیاكانى جیهان هەروەها ئەوەش بۆ خەڵكى ئەم شارە روون بویەوە كە كورد هەردەم پەرۆشى كورسى و دەسەڵات و دەستكەوتنى سامانە و دەسەڵاتى نەبێ هیچى قبووڵ نیە ، پێویست بوو كورد پیرۆزبایى لە دەرچوان بكردایە و هیواى سەركوتنى بۆ خواستبان و ببوایە چاودێر و ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەم ئەنجومەنە و روێكى شارستانى جوانى نیشانبدایە و ئەوكات بۆ هەموانى دەسەلماند كە كورد دیموكرتى خوازە و دەكرێت دیموكراتیەت پەیڕەو بكرێت و ترسى عەرەبەكانى ناوچەكەشى لەسەر دیموكراتى بوون دەڕەواندەوە ، بەهەرحاڵ ئەمەى كە كرا لەگەڵ عەرەب بوو و نەتەوەیەكى جیاواز بوو لە ئێمە و چەندین ساڵە مافمان دەخوات ، بەڵام ئەوەى كەزۆر گرنگە ئێستا كوردستان خۆى بەرەو هەڵبژاردنى پەرلەمانى دەچێت و دەبێ هەڵوێستى ئەم دوو حزبە چۆن بێ ئەگەر هاتوو لایەنى سێیەم دەربچێت و زۆرینەى كورسیەكانى پەرلەمانى بەدەست بێنێت ئەمە ئەگەر هاتوو هەڵبژاردنێكى ئازاد و پاك بێ ئایا ئەم دوو پارتیەى كوردستان كورسیەكانیان چۆڵ دەكەن و پیرۆزبایى لەلایەنى دەرچوو دەكەن و دان بەشكستى خۆیان دەنێن و بەهەڵەكانیان دادەچنەوە و وەكو لە وڵاتانى دیموكراتى دەیبینین یاخود كودەتایەكى تر دەكەن و دژى هەموو ئەو ئامانج و بانگەشانەى خۆیان دەوەستنەوە كەچەندین ساڵ بوو گەنج و لاوى ئەم وڵاتەیان پێ بەكوشت دەدا با ئەمە لێبگەڕێیین ڕۆژانى داهاتوو بۆمانى بسەلمینێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە