کۆبانێ
Friday, 24/10/2014, 12:00
به‌ته‌نیا جێم مه‌هێلن، خۆمن ده‌سته خوشکی ئێوه‌م، سیمام،،،خوێنم،،ڕه‌نگم،،ده‌نگم،،خاکم،،به‌شێکی کوردستانم،زامی من زامی ئێوه‌یه، سه‌رکه‌وتنم سه‌رکه‌وتنی ئێوه‌یه، شکستم شه‌رمه‌زاری بۆ ئێوه‌یه، ئیمرۆ له هه‌موو سوچێکی جیهان باس له قاره‌مانیه‌تی، به‌رخۆدانی من ده‌که‌ن ،گشت به‌رخۆدانه‌کانی جیهان له بوێری من له به‌رخۆدانی شه‌رڤانانی من له کچ و کوڕانی من سه‌رسامن،
بۆ ڕووم لێ وه‌رده‌گێڕن خۆ منیش وه‌کو ئیوه‌م، ئه‌وه‌تا نابینن بۆیه‌که‌م جاره قیز و خۆرتی من له یه‌ک سه‌نگه‌ردا به‌ڕه‌ڤانی له من، له ئێوه ،له گشت ئازادیخواخان ،سته‌مدیده‌کان ده‌که‌ن ،جیهان له شه‌رڤانانی من سه‌رسامن ،جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی مان شه‌رمه‌زار کرد به‌وه‌ی هه‌زان ساله سه‌یری کچ ده‌که‌ن به‌ئیفلیجی ،به پله دوو، به‌کالا، به ناکامل، به شه‌رمه‌زار ،به هه‌زار ناو و ناتۆره‌ی نه شیاو نه‌گونجاو، که‌چی من بۆ عالهمهکانی کۆن و نوێم سه‌لماند کچانی من کوڕانی من یه‌ک مرۆڤن یه‌ک توانان، یه‌ک گیانن، یه‌ک به‌هره‌دارن، یه‌ک شه‌ڕڤانن، یه‌ک دوژمن به‌زێنن ، یه‌ک پله‌ن له شه‌هاده‌ت ، یه‌ک بوونن ، یه‌ک ده‌نگن، یه‌ک ڕه‌نگن،
به ته‌نیا جێم مه‌هێلن ، خۆمن به‌شێکم له‌نگۆ، گه‌ر ئێوه بێ ده‌نگ بن له‌من ، ئه‌وه من له بری ئێوه دێمه گۆ، ئه‌و دوژمنه‌ی وه‌ک ڕه‌شه‌بای بیابان ئه‌گه‌ر دوێنێ له چرکه ساتێک چه‌ندین ترسنۆک و به‌زیی ونه‌فام وگهندهلکاری به‌زاند، ئه‌وه له ئاست من و شه‌ڕڤانانی من چۆکی دا‌و سه‌ری دا له دار‌و به‌ردو خاکی کۆبا نی ، تۆله‌ی کۆت و به‌ند و سته‌می هه‌زاران ساله‌مان لێ کردنه‌وه ،ئه‌م جاره نه‌ک کوڕنۆشمان بۆ بردن ، به‌لکو به شه‌رمه‌زاری ڕه‌وانی ئه‌و زبلدانهی لێوه‌ی هاتبون و مۆری شه‌رمه‌زاریمان به نێو چاوانیان داداو به‌ره‌و بیابانی بێ عیلم و عیرفانمان ڕه‌وان کردنه‌وه .
من کۆبانێم
سه‌یری من که‌ن چ زریانێکم به‌سه‌ر گورگه‌بۆره‌کان و قه‌له‌ڕه‌شه‌کان هه‌لکرد، چ به‌هارێکم بۆ هه‌موو به‌نده‌کانی به‌ندکراوی مێژووی تفت و تالی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان هێنا کایه‌وه ، چ شۆڕشێکی به‌خوێن نه‌خشراو و نوسراو به‌رپاکرد که هه‌تا گه‌لانی سته‌م دیده مابن ده‌بێ ده‌رس و په‌ندی لێوه‌رگرن ، لۆسه‌ر و لینین و جیڤاراو ماندیلا و بارزانی و تاله‌بانی و هه‌زارانی وه‌کو ئه‌وان گه‌ر بمابان ده‌با سوجده‌یان بۆ قیز و خۆرتی من ببردبا، وازیان له نوسین و شۆڕش و خه‌بات بهێنابا و بهاتبانا ژێر به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی من .
من کۆبانێم
من ئه‌و شاره‌م هه‌موو جیهان له نه‌عره‌ته‌و ده‌نگی من هۆشیار بوونه‌وه ، ترسم له دلی هه‌موو ئازادئخوازان ڕه‌وانده‌وه ، هه‌مووم یه‌کخستن ، به چه‌پله ڕێزان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی من هه‌نگاو ده‌نێن. ...
ژهلێن ،،،کۆبانی به ته‌نیا جێت ناهێلین
تۆ نمونه‌ی به‌رخۆدانی
تۆ رێکخه‌ر و قیبله‌گاهی کوردانی
تۆ سونبلی ئازادیخوازانی جیهانی
تۆ بن بڕکهری تیرۆرستانی
جییهان چاوی له تۆیه کۆبانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست