کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرێز / كاك نەوشیروان ئەقڵە نەگۆڕەكان بگۆڕە !

Friday, 21/01/2011, 12:00


لەنێوان بەناو ریفۆرمخوازەكانى پێشترى ناو یەكێتییى و ئێستاى گۆڕاندا هەندێ ئەقڵى نەگۆڕ و دۆگما و فرچەك بەتەكتول گرتوو هێشتا هەیە ، بەشێوەك كە لە هەر جوڵانەوەو پنتێكى هەڵسوڕاندا ئەوەندەى جەخت لە بوونى مەنسوبیەت و بەرژەوەندەى خۆیان دەكەنەوە لە 10% سەدە دەى ئەوە بەتەنگ بەرژەوەندى و سەركەوتنى بزوتنەوەى گۆڕانەوە نین بۆنموونە : لە پێكهاتەى بازنەكاندا ، لە دانانى خەڵكە باش و بە ئەزموون و پسپۆر لە بوارەكاندا هەمیشە كۆمەڵە ئەقڵێكى تەقلیدى ئامادەگى هەیە و وەك تۆڕێكى بەرژەوەند پەرست سەردەمى یەكێتیی بوونە سەوقوونى یەك و بۆ هەر بوار و لایەنێكى ناو گۆڕان ئەمان ئەبێ پشك و ئامادەگییان تیاییدا هەبێ و باش بێ خراپ ، بگوونجێ یا نەگونجێ ، ئەمان كەسێك قوت ئەكەنەوە بێ ئەوەى بەلایانەوە گرنگ بێ ئاخۆ ئەو كەسە دڵسۆزە ، هەڵوێستى هەبوە یان نە ، كاتێ ئەزانى وەك قارچك خەڵكەو هەڵ تۆقیەوە ؟ هەر لە پێناو ئەوەى كە وەك پیاوى خۆیان ، یا كلكى خۆیان بۆ تەكەتەل لە ئایندەدا سوودى لێ ببینن . بێ گوێدانە ئەوەى ئاخۆ ئایندەى بزووتنەوەى گۆڕان لە سایەى ئەمانەدا بەرەو چ ئاراستەیەكى هەڵە و بەرەو كام لێوارى هەڵدێران ئەبرێ . روونتر بدوێین ئاواتى شێخ جەناب بەچ پرۆفیشناڵێك كارى بەسەر رێكخستنەوەى كاروبارى ژنانەوە هەیە ، یا پەروین حەسەن كە ئێستاش لەلایەن كافیەى ژنى عمر فەتاحەوە پشتگیرى لێ ئەكرێ بەتایبەتى كاتێ كە بزووتنەوەى گۆڕان مرە شەحى كرد بۆ ئەنجوومەنى ژنان كافیە وتبووى بۆ پەروین بە هەر 10 دە پەنجە مۆرى ئەكەم ، بەڵى كافیە بەهەر دە پەنجە مۆرى دەكات چونكە خێزانى عمر فتاحە ! كاتى خۆیشى كوێستان زۆر داواى پلە و پۆستى دەكرد و عمر فتاحیش وتبووى بەدیلێكى خۆت دروست بكە ، بۆیە پێش ئەوەى بكرێ بە ئەندام پەرلەمان بۆ راى كردنى كارەكانى عمر فتاح لە مەكتەبی رێكخستن دلێر ماوەتى چانسی ئەندام مەكتەبی بۆ رەخسا و وەك پیاوى عمر فتاح كارى ئەكرد ، لەكاتێكا لە ناو مەڵبەندى سلێمانى ئەوسا لە دلێر ماوەتى لە پێشتر و مستەحەق تر هەبوو ، ئەوە لەولاوە بوەستێ كە كاك ئاسۆ عەلى لێپرسراوى مەڵبەند ئاگاى لێ نەبوو ؟
بۆیە ئێستا وەهەست دەكرێ كە ئاواتى شێخ جەناب لەناو گۆڕان و عومەر فەتاح لە ناو یەكێتییەوە سەرپەرشتى هەموو ئەوكاروبارانە بكەن كە پەیوەندى بە ژنانى گۆڕان هەیە !
لە گفتوگۆیەكى نێوان خۆماندا كە هەموومان پێشتر كادرى مەڵبەندى سلێمانى ودەوروبەرى سلێمانی بووین سەیرمان لێهات كە كوێستان باسى گەندەڵى و بەهەدەردانى بودجەى دەكرد ، چونكە پێمان وایە كاتى خۆى كوێستان ئیستیفادەى زۆرى لە بێ سەرو بەرى ناو یەكێتى كرد و بەم دەست و بەو دەست لەلایەن تاڵەبانى و عمر فەتاحەوە بە مناسبە و بێ مناسەبە ئوتوەمبیل و پارەى پێ دەدرا چونكە ئەیانزانى چەند پارە پەرستە ! تەنانەت جارێك وتبوى دكتۆر بەرهەمى هیچ و پوچ بەهەموو قوەتى خۆى یەك دەفتەر دۆلارى بۆ من سەرف كرد كە خانووم كردووە بەڵام بۆ مونیرە شەل 8دەفتەرى سەرف كردەوە . بەڵام مونیرە هەرچیەك بێ پێویستى پێی بوە .
ئاواتى شێخ زادە ، لە خۆبایی و لووت بەرز هێشتا بەچاوى كۆیلە و مورید دەڕواننە خەڵك هى ئەوەیە چارەنووس و قەدەر ئێمەى رەش و رووت دیاری بكا ؟ ماڵى ئەوە بخزێتە نێو رێكستن و دامەزراوەیەكى هاوچەرخى هەستیار و كەم وێنە لە ناوچەكەدا كە خەڵك هیوایەكى گەورەى لە سەر هەڵچنیوە ؟ كوێستان لە بەر زۆرى ژن لە ناو یەكێتى هاتەدەرەوە نەك لەبەر ئەوەى بڕاو بۆچوونێكى نوێی هەبێ ؟ كوێستان ئەگەر ئایندەى بەرژەوەندیەكانى خۆى نەخوێنێتەوە هەر وا بەئاسانى نایەتەوە ناو بزووتنەوەیەكى سەرەتاوە و هەرگیز ئەوەشى بەلاوە گرنگ نیە ئاخۆ بزوتنەوەى گۆڕان چى لێ دێ و بەرەو كوێ ئەچێ ئەوەى بەلاى ئەم خانمەوە گرنگە ئەوەیە خۆى چی ئەبێ و ئایندەى چۆن ئەبێ . بۆیە داواكارم بەئاگایی و چاوى كراوەوە لە رەفتار و هەڵسوكەوت و پێشنیار و بۆ چوونەكانى خەڵكى ئاوا بڕوانیت و گرنگى زۆربە پێشنیار و بۆ چوون و ڕاكانیان مەدە چونكە ئەمانە خەڵكى خۆ رەپێشكەر و خۆپەرست و خۆویستن !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە