کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی گۆران....؟

Friday, 17/07/2009, 12:00


هەرجووڵانەوەیەك گەر لەئەنجامدا باشكردن و بەرەوپێش چوونی وویست و خواستەكانی تاكەكانی ئەو كۆمەڵگەیەی بەرجەستەنەكردكە تیایدا ڕسكاوە ئەوە لەبنەماوە شۆڕش نەبووە وبەڵكو بەكارهێنانی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەبووە بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی تاكەكەسی و بنەماڵەیی و خۆگەیاندنیان بەویست و ئارەزووەكانیان لەسەر لافاوێك لەخوێنی خەڵكانی ڕەش و رووت و هەژاری كۆمەڵگە .
ئەوەی لە 18 ساڵی دەسەڵاتی هەرێمی كوردوستاندا بینیمان گۆرینەوەی بەعسێكی فاشیزم بوو بەدوو پارتی بنەماڵەیی مشەخۆر لەسەرخوێنی شەهیدانی ئەم ووڵاتە ئارەزووە بنەماڵییەكانی خۆیان تێر دەكەن و یاری بە عەقڵی تاك بەتاكی خەڵكی ئەم ووڵاتەدەكەن ، شۆرش لەلای ئێمەی هەژار هەر لەسەرەتای شەستەكانی سەدەی بیستەوە تاكو ئێستا بەهاو قیمەتێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی و نەتەوەیی هەبووە بۆیە سەدان لاوی ئەم ووڵاتە گیانی خۆیان لە پێناویدا بەخت كرد .
زۆر سەیرە گەر سەرانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و پارتە بنەماڵەیی یەكانیان لەجیاتی ئەوەی داوای لێ بووردن لەهاووڵاتیانی ئەم نیشتیمانە بكەن و تكایان لێ بكەن تاكو بە دادگای عادیلانەیان نەگەیەنن لەسەر ناعەدالەتی یەكانیان كەچی چاوەڕوانی ئەوە دەكەن بیان خەنەوە سەركورسی دەسەڵات و دەنگیان پێ بدەن ، ئەمە لەكاتێكدا بەدەیات گەنجی خێر لە خۆنەدیو لەسەر هەڵفریواندنەكانی ئەوان لەشەرەنەگریسەكانی نێوان هەردووك بنەماڵە لەلایەن بنەماڵەكانیانەوە شوێن بزركراون و نەلاشەیەك تەلیم بە كەس و كاریان دەكەنەوە نەگۆڕێكیان نیشان دەدەن ،دەیان خەڵكی رەش و رووتی ئەم ووڵاتە لەدەزگا داپڵۆسێنەرە بنەماڵەیی یەكانی ڕێكخستنی تایبەت و دەزگای زانیاریدا لەسەر تەنهاووشەیەك كە بەدڵی ئەوان نەگوتراوە ساڵانە شوێن بزر دەكرێن ، ئێستا ئەو دوو بنەماڵەیە كلك گرێدراوی تاڵان و بڕۆ كردنی سامانی نەتەوەیەكن و تۆوی ناعەدالەتی دەچێنن ، بۆیە ئەم بارە پێویستی بە گۆڕانە گۆڕانیش لەسەر دەستی ئەو خەڵكانە پەرە دەسێنێت كەهەموو تەمەنی گەنجێتی خۆیان كردۆتەقوربانی بۆ گەیاندنی گەلی كورد بە ئامانجە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی یەكانی ،گۆڕان شۆڕشی ئەو چین و توێژانەیە كە سووتەمەنی بوون لە بەرەنگاربوونەوەكانی دژ بە دەستەڵاتە شۆڤینی یە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ، هەربۆیە گۆڕان لە لای ئێمە شۆڕشێكی ڕۆشنبیری یە و ئامانجی یەكسانی كۆمەڵایەتی یە و كاردەكات بۆ نیشان دانی رووە ڕاستەقینەكەی دیموكراسی . شۆڕشە بەو مانایەی كاردەكات بۆ گۆڕینی باری خراپی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و دەروونی تاكەكانی كۆمەڵگە بەبێ جیاوازی بەڕددەیەك كۆمەڵ بگەیەنێت بە لووتكەی گەشانەوە ، ئەوە ئامانجی گۆڕانە و بەدەنگدان بەلیستی گۆڕان بەئامانجەكانمان دەگەین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە