کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

هیوا سه‌عید: شێرکۆ بێکه‌س شه‌رمی به‌ ژیانی دوای ڕاپه‌ڕین بووه‌

بیره‌وه‌رییه‌کانی شێرکۆ بیکه‌سم خوێنده‌وه‌ به‌ناوی "نووسین به‌ ئاوی خۆڵه‌میش" که‌ له‌ دوو به‌رگ و زیاتر له‌ 800 لاپه‌ڕه‌یه‌ک ده‌بێ. دوای ته‌واوبوونی به‌ دوور له‌ قسه‌کردن له‌سه‌ر شێوازی نووسین و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌ ڕووی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته‌ ئینسانییه‌ی که‌ ئه‌و له‌مێژ نییه‌...

هیوا سه‌عید: که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن له‌وانیش حیزبییه‌کان

له‌و چوار پێنج ساڵه‌ی دواییدا به‌هۆی نه‌بوونی به‌رنامه‌ی باش و سه‌رنجڕاکێش که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن له‌وانیش حیزبییه‌کان بۆ ڕاکێشانی بینه‌ر خه‌ریکی چه‌ند مۆدێله‌ به‌رنامه‌یه‌کی له‌ هه‌موو ڕووێکه‌وه‌ سه‌قه‌تن. چونکه‌ له‌ دواجاردا دروستکردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ ئیشکردنه‌ له‌سه‌ر شکاندی که‌رامه‌تی ئینسان....

هیوا سه‌عید: شه‌هیدی قه‌ڵه‌م - بۆ گیانی هه‌ردوو شه‌هید سۆران و سه‌رده‌شت

    من پێت بڵێم بۆ تۆیان کوشت؟ کفرت ده‌کرد! له‌ شه‌قامێک، له‌ کوچه‌یه‌ک باسی مافی مرۆڤت ده‌کرد مرۆڤ له‌وێ هێند زه‌لیله‌ به‌ زیندووێتی خۆی به‌ شه‌هید ناونووس ده‌کا بۆ موچه‌یه‌ک له‌ شارێکا بانگه‌شه‌ی یه‌کسانیت ده‌دا له‌ سه‌روویدا: سه‌دان ئه‌پارتمان ده‌کرێ له‌ خوارووشی: که‌س خاوه‌نی کوخیش نییه‌ خه‌ڵک...

هیوا سه‌عید: ئه‌خڵاقی کورده‌واری ڕێنادات

  جاران و ڕه‌نگه‌ ئێستاش تا ڕاده‌یه‌ک وابێ، له‌ گونده‌کان کاتێ پیاوێک ژنێکی هه‌ڵده‌گرت یان قه‌تلێکی ده‌کرد بۆ خۆپه‌نادان ڕووی ده‌کرده‌ گوندێکی تر و خۆی ده‌خسته‌ ماڵی گه‌وره‌ی ئه‌و گونده. ئه‌وه‌ش بۆ ئاغا یان به‌گی گونده‌که‌ به‌پێی یاسای خێڵه‌کی شه‌ڕه‌فێک بووه‌ بۆیه‌ زۆرجار له‌پێناو پاراستنی تاوانبارێکدا...

هیوا سه‌عید: له‌ کوردستانه‌وه‌ پێشکه‌شه‌ به‌ شه‌هیدانی شرناخ

پێش ئێوه‌ به‌ ڕه‌نگی خوێنین بشێوێنن ڕه‌نگی خاکم پێش ئێوه‌ به‌ مه‌رگی کاکم بسووتێنن جه‌رگی داکم من سه‌ده‌یه‌ک له‌ناو سکی ئه‌م خاکه‌دا به‌و ڕه‌نگه‌ بووم له‌ سوێی جه‌رگی ئه‌م داکه‌دا هاواربرده‌ی زۆر ده‌رگه‌ بووم گوڵی سپیم دا هه‌ر ده‌ستێ وه‌رینه‌گرت، نایه‌ لاوه‌ مه‌لی سپیم بۆ هه‌ر کوێ نارد به‌ باڵی...

هیوا سه‌عید: کوردستانپۆست یه‌که‌م راگه‌یاندن بوو که‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ له‌سه‌ر لێدانی کوڕه‌ هه‌ولێرییه‌که‌

سڵاودیاره‌ من وه‌کو (هیوا سه‌عید) کاری ڕۆژنامه‌وانی ناکه‌م ئه‌گه‌ر به‌ که‌می نه‌بێت ئه‌ویش ته‌نیا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه (لێدانی گه‌نجه‌که‌ی هه‌ولێر)‌ بکه‌م ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌کان باسی یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی...

هیوا سه‌عید: له‌ پاش کوشتن، کاره‌ساتی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ق و حیساب نه‌بێت

له‌م هه‌رێمه‌دا کێشه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌ کێشه‌ی خێزانییه‌‌ و نه‌ له‌سه‌ر خوێنی هاوڵاتییه‌کیشه‌ به‌ ته‌نیا.. به‌ڵکو به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵک له‌ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌بوونی دوو ئیداره‌یی و دوو سوپاییه‌، له‌سه‌ر به‌ حیزبیکردن و ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبییه‌، له‌سه‌ر...

هیوا سه‌عید: درامای سه‌رده‌شت عوسمان

درامای سه‌رده‌شت عوسمان گه‌یشتۆته‌ قۆناغێک، ده‌رهێنه‌ر تووشی جۆره‌ ئیحراجییه‌ک بووه‌ به‌رانبه‌ر بینه‌ر، که‌ نازانێ چۆن کۆتایی پێ بێنێ! بۆیه‌ له‌و به‌شه‌ی ئه‌مجاره‌دا ئه‌گه‌ر به‌ وردییه‌وه‌ لێی بروانی هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌یت ده‌رهێنه‌ر(ئه‌نسارولئیسلام)ی له‌و پێناسه‌ی تا ئێستا هه‌یبووه‌‌ وه‌کو گروپێکی تیرۆریستی...

هیوا سه‌عید: له‌ 31ی ئابدا: هه‌ولێر شارێکی داگیرکراوه‌

بۆ گه‌ڕان به‌ شوێن وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره‌ی، ئایا هه‌ولێر شارێکی داگیرکراوه‌ یان نا؟ یان ئایا پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له‌ لایه‌ن هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه‌ هه‌موو ناوچه‌یه‌کی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی به‌عسی گرتۆته‌وه‌ یان نا؟ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ هیچ به‌روارێک یان هیچ فایلێک له‌ مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه‌،...

هیوا سه‌عید: سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی

ئه‌گه‌ر به‌ بیری ئه‌م سه‌ده‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین، ئه‌وا له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا کاتێک ته‌کنۆلۆژیا هیومانیزم تێده‌په‌ڕێنێت ئیدی مرۆڤیش چانسی به‌ سیمبولبوونی نامێنێت. که‌ ده‌بینین سه‌ده‌کانی ڕابردوو پڕن له‌ سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ئه‌وێ سه‌ده‌ی شۆڕشه‌کانن.....

هیوا سه‌عید: کوردستان

له‌ سه‌رمادا به‌ر هه‌تاوی ئاڵاکه‌ی تۆ گه‌رمیانمه‌ ئه‌ی کوردستان له‌ گه‌رمادا ژێر سێبه‌ری ئاڵاکه‌ی تۆ کوێستانمه‌ ئه‌ی کوردستان ئه‌ی کوردستان من ئه‌و گوڵه‌م له‌سه‌ر سنگی تۆ ڕواوم به‌ بارانی ئاسمانی تۆ ئاودراوم هه‌ر بۆنی تۆم لێ هاتووه‌...

هیوا سه‌عید: بێ ده‌نگبوون پیستر ده‌مکوژێت له‌ گوله‌کانی ئێوه‌

بێ ده‌نگبوون پیستر ده‌مکوژێت له‌ گوله‌کانی ئێوه‌ هیوا سه‌عید هه‌ولێر چۆن که‌یسه‌که‌ی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ به‌ ده‌ستلێنه‌دراوی مایه‌وه‌، پێموایه‌ ئاواش لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ناگاته‌ هیچ ئه‌نجامێک. ئه‌م بڕوایه‌‌شم له‌ چۆنییه‌تی تیرۆرکردنه‌که‌ بۆ دروست بووه‌. چونکه‌ به‌ر له‌ تیرۆرکردنه‌که‌‌...

هیوا سه‌عید: به‌ بینینی ئه‌و برینانه‌ی ڕووی نه‌به‌ز گۆران، به‌زه‌ییم به‌و ڕۆبۆتانه‌ دێته‌وه‌

له‌سه‌ر ئه‌و برینانه‌ی ڕووی نه‌به‌ز گۆران، جێده‌ستی که‌سانێک ده‌بینم، شایانی به‌زه‌یی پێهاتنه‌وه‌ن، چونکه‌ له‌به‌ر ده‌رگان ڕایانگرتوون‌، چونکه‌ ملکه‌چیان زۆر کردووه‌‌، چونکه‌ چاوشۆڕیان زۆر دیوه‌، چونکه‌ هێنده‌ تف له‌ ڕوویان کراوه‌، له‌بیریان چۆته‌وه‌ ئه‌وانیش له‌ جنسی مرۆڤن.ئینجا کێ سکاڵای له‌ که‌سێک...

هیوا سه‌عید: ئه‌م شاره‌ بۆ فرۆشتنه‌!

له‌ دنیادا وه‌ها باوه‌له‌ ده‌روازه‌ی هه‌موو شارێتابلۆیه‌ک هه‌یه‌ ولێی نووسراوه‌ "به‌خێربێن"بۆ پێشوازیهه‌ر مێوانێ، هه‌ر گه‌شتیارێ.له‌ ده‌روازه‌ی شاری ئێمه‌شتابلۆیه‌کیان هه‌ڵواسیوه‌له‌ بری ئه‌وه‌یبه‌ مێوانان بڵێن به‌خێربێننووسیویانه‌ئه‌م شاره‌ بۆ فرۆشتنه‌!به‌ڵێ وایان لێ نووسیوه‌.