کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ پاش کوشتن، کاره‌ساتی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ق و حیساب نه‌بێت

Tuesday, 22/02/2011, 12:00




له‌م هه‌رێمه‌دا کێشه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌ کێشه‌ی خێزانییه‌‌ و نه‌ له‌سه‌ر خوێنی هاوڵاتییه‌کیشه‌ به‌ ته‌نیا.. به‌ڵکو به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵک له‌ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌بوونی دوو ئیداره‌یی و دوو سوپاییه‌، له‌سه‌ر به‌ حیزبیکردن و ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبییه‌، له‌سه‌ر به‌ هه‌ده‌ر بردنی سامانی گشتییه‌، له‌سه‌ر بێ کاری و خزم خزمێنه‌ و دانه‌مه‌زراندنه‌، له‌سه‌ر هاوڵاتیبوونه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره‌ سیسته‌مه‌‌‌ی که‌ هه‌یه‌، کێشه‌ له‌سه‌ر نانه‌ له‌سه‌ر ئازادییه‌. خوێن ڕشتنیش هه‌ر له‌و پێناوه‌ بووه‌.

ئه‌و مۆدێله‌ له‌ حوکمڕانی چیدی به‌ ساوایی حکومه‌ت پاساو نادرێ. ئه‌زموونی کورت و درێژی وڵاتانی ناوچه‌که‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخست گه‌نده‌ڵبوون په‌یوه‌ندی به‌ که‌م و زۆری ئه‌زموون نییه‌ له‌ حوکم. ‌بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت گوێ له‌ هاوڵاتییان بگرێت و، بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و خوێنه‌ هه‌ق و حیسابێک بکات. پێویسته‌ به‌ر له‌ هه‌موو شت پێناسه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی هاوڵاتی وه‌ک خۆی لێ بکاته‌وه‌. به‌و‌ مانایه‌ی یه‌کسانبوونی هه‌موان له‌ناو بازنه‌ی نیشتیمان. هاوڵاتییه‌ک ماف و ئه‌رکی هه‌بێت، ئینتیما نیشتیمانییه‌که‌ی له‌سه‌رووی هه‌موو گروپ و حیزب و هێزێکی دیاریکراو بێت، سوپایه‌کی نیشتیمانی هه‌بێت به‌رگری لێ بکات.‌ ئه‌گه‌رنا نه‌وه‌یه‌ک پێگه‌ییوه‌ عه‌قڵانیتر له‌ ڕابردوو ئیدی به‌ لێدانی ئه‌و قه‌وانه‌ ڕۆمانسییانه‌ی (کورد ده‌وڵه‌ت نییه‌ و مه‌ترسی ده‌ره‌کی له‌سه‌ره‌) هه‌ستی نابزوێ چونکه‌ کیشه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ناوه‌خۆیه‌.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە