بێ ده‌نگبوون پیستر ده‌مکوژێت له گوله‌کانی ئێوه
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
بێ ده‌نگبوون پیستر ده‌مکوژێت له گوله‌کانی ئێوه
هیوا سه‌عید هه‌ولێر
چۆن که‌یسه‌که‌ی سۆرانی مامه حه‌مه به ده‌ستلێنه‌دراوی مایه‌وه، پێموایه ئاواش لێکۆڵینه‌وه له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ناگاته هیچ ئه‌نجامێک. ئه‌م بڕوایه‌شم له چۆنییه‌تی تیرۆرکردنه‌که بۆ دروست بووه. چونکه به‌ر له تیرۆرکردنه‌که چه‌ند جینایه‌تێکی تر هه‌یه ئه‌ویش، په‌لاماردانێک بێ سڵکردنه‌وه له چاوی خه‌ڵک، ڕفاندنێک له شارێکه‌وه بۆ شارێکی تر و تێپه‌ڕبوون به چه‌ندین بازگه‌دا، سێیه‌مینیشیان تیرۆرکردنهکهیه.
ئه‌و سێ مه‌شهه‌ده ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌مه جۆره تیرۆرێک نییه ته‌نیا به چه‌ند که‌سێک بکرێت. به‌ڵکو ئه‌وه هێزێکی گه‌وره‌تر له باندێکی ئیغتیالات له پشت ئه‌م تیرۆره‌وه‌یه، که توانای ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه هه‌یه. بۆیه چاوڕوانی ئێمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه فێڵ له‌خۆکردنه. چونکه هه‌ر هێزێک توانای کرده‌یه‌کی تیرۆرستی له‌م شێوه‌ی هه‌بێت له دروستکردنی هیچ سیناریۆیه‌کیش که‌لێنی نابێت.
شه‌هید ڕێباز له قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند، به‌م جۆره باسی پێشمه‌رگه‌بوونی خۆی ده‌کات (دوو ئه‌من ته‌عه‌دایان له کچێکی گه‌ڕه‌که‌که‌مان کرد، به‌و غه‌دره زۆر هه‌ستم به لاوازی خۆم کرد، بۆیه چوومه ده‌ره‌وه). ئه‌م دیمه‌نه بۆ هه‌ر یه‌کێک له ئێمه ته‌واو وه‌ک یه‌که. چ که‌سێک هه‌یه به‌رانبه‌ر به‌و غه‌دره هه‌ست به لاوازی خۆی نه‌کا، کێیه ئه‌وه‌ی له‌ناو جه‌رگه‌ی حکومه‌تی کوردی له‌سه‌ر گوتنی ڕاستی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له‌سه‌ر نه‌بێت. یه‌که‌م که‌س به‌خۆم ئه‌وه‌م بۆ مسۆگه‌ر نییه به نووسینی ئه‌م وشانه لووله‌ی ده‌مانچه نه‌خه‌نه ناو ده‌مم.. به‌ڵام بێ دهنگبوونیش پیستر من ده‌کوژێت له گوله‌کانی ئه‌وان.
دواجار ئه‌م ئه‌زموونه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ بۆ ڕێگری له ته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی قه‌ڵه‌م به ته‌نیا نووسین ئه‌و فشاره دروست ناکات که چیتر ڕفاندن و تیرۆر ڕوونهدادهتهوه به‌ڵکو پێویسته مانگرتن و ڕژانه سه‌ر شه‌قامیشی له‌پاڵ بێت. گه‌ر له‌مه‌ودوا به‌و مۆدێله ده‌سه‌ڵات ڕه‌خنه نه‌که‌ین، هه‌ر یه‌که‌مان له په‌نایه‌ک ده‌کوژن و پاشانیش ده‌ڵێن ئه‌وه ناحه‌زانن ئاساییشی هه‌رێم ده‌شێوێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست