به بینینی ئه‌و برینانه‌ی ڕووی نه‌به‌ز گۆران، به‌زه‌ییم به‌و ڕۆبۆتانه دێته‌وه
Saturday, 31/10/2009, 12:00
له‌سه‌ر ئه‌و برینانه‌ی ڕووی نه‌به‌ز گۆران، جێده‌ستی که‌سانێک ده‌بینم، شایانی به‌زه‌یی پێهاتنهوهن، چونکه له‌به‌ر ده‌رگان ڕایانگرتوون، چونکه ملکه‌چیان زۆر کردووه، چونکه چاوشۆڕیان زۆر دیوه، چونکه هێنده تف له ڕوویان کراوه، له‌بیریان چۆته‌وه ئه‌وانیش له جنسی مرۆڤن.
ئینجا کێ سکاڵای له که‌سێک ده‌بێت کۆنتڕۆڵی بیرکردنه‌وه‌ی له‌ده‌ست که‌سێکی تر بێ، یان له (به‌ڵێ گه‌وره‌م، ڕاست ده‌فه‌رمووی گه‌وره‌م، به‌سه‌رچاو گه‌وره‌م) هیچی تر نه‌زانێت.
ئه‌وانه نازانن نه‌به‌ز گۆران له خه‌می ئه‌وان ده‌ستی داوه‌ته قه‌ڵه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به ویستی خۆیان نان بخۆن نه‌ک چاوهرێکهن تا ملئهستوورهکانیان له خواردن ده‌بنه‌وه ئه‌وسا به‌رماوه‌کانیان فڕێبدرێته پێشێ. بێ ئاگانه له‌وه‌ی نه‌به‌ز ده‌نووسێ بۆ ئه‌وه‌ی گیانی مرۆڤبوون بخاته‌وه به‌ریان. وه‌کو عیسایه‌ک له‌م کوێری و که‌ڕ و لاڵییه ڕزگارییان بکات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره ئه‌ستۆ به‌خوێنه ببین که له‌سه‌ر کهپکێک هه‌زار لاوی به کوشتندا، هه‌تا زڕه‌ی زنجیری ئه‌و ده‌بابانه‌ی به هه‌ولێر وهرکران له گوێیان بزرنگێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بپرسن، بۆ به درێژایی مێژوو گه‌نجی کورد کرا به جاشی ئه‌م و ئه‌و.
ئه‌گه‌ر وا تێگه‌یه‌نراون نه‌به‌ز گۆران چاوی به‌و قیچه ده‌سه‌ڵاته کوردییه ههڵناێیت، باش بزانن فێڵیان لێکردوون، ئه‌وه‌ی نه‌به‌ز چاوی پێ تاریکه ئه‌وه‌یه که منداڵی کورد بۆچی برسی ده‌که‌ن، بۆچی بۆ پارووه نانێک وایلێده‌که‌ن ده‌ست بۆ شتی حه‌رام ببات. ناچاری ده‌که‌ن خوێ له شه‌کر بکات، چای له بیبسی بکات، میز له به‌نزین بکات پاشانیش ده‌یکه‌ن به ئه‌ندام ڕێکخراوێک و له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدانیش هه‌زاران ته‌زویری پێ ده‌که‌ن له هه‌رچی ڕه‌وشته دایده‌ماڵن.
ئه‌گه‌ر گه‌وره‌کانتان پێیان گوتوون ئێمه سه‌روه‌ریمان بۆ کورد به‌ده‌ستهێناوه و نه‌به‌ز گۆران زمانی له ئاست لاڵه، ئه‌وه گه‌وره‌ترین درۆیان له‌گه‌ڵ کردوون. چونکه ده‌سه‌ڵات هیچی پێ نه‌بووه بۆ کورد، خه‌ڵک به‌خۆی شۆڕشی کرد، هه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ش کیمیاباران کرا، ئاواره بوو، ئه‌نفال کرا، هه‌ر ئه‌ویش ڕاپه‌ڕینی کرد. ئه‌سڵه‌ن له‌نێو چاوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه، سبه‌ی کورد یه‌کێک ده‌بێ له‌و میلله‌تانه‌ی به (سلوک خراپ) پێناسه‌ی ده‌کرێت له دنیا. به‌ڵگه‌ش، سنووری ئه‌و هه‌موو وڵاته‌ی که په‌نابه‌ری کورد له ترسی براکوژی و نه‌هامه‌تی ژیانی کوردستان به قاچاخ به‌زاندی، یان ئه‌و هه‌موو چیرۆکه هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی له پێناوی ئیقامه له دادگاکانی ئه‌وروپا گوتران، بۆیه نه‌به‌ز گۆران به‌و دۆڵ و زوڕنایه هه‌ڵناپه‌ڕێ که ده‌ڵێن فلان وڵات قونسوڵییه‌ی کرده‌وه یان فیسار کۆمپانیا عه‌قدی له‌گه‌ڵ مۆرکردین.
له کۆتاییش هیچ دڵدانهوهیهکم بۆ نه‌به‌ز گۆران نییه، چونکه ئه‌و له ده‌رباری هیچ سوڵتانێک نهخهسێنراوه، زۆر به سه‌ربه‌ستیش ده‌ژی، باشیش ده‌زانێت هه‌موو شتێک له ته‌نکی ده‌پسێت ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر نه‌بێ له ئه‌ستووری.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست