کوردستان
Thursday, 22/07/2010, 12:00
له سه‌رمادا
به‌ر هه‌تاوی ئاڵاکه‌ی تۆ گه‌رمیانمه
ئه‌ی کوردستان
له گه‌رمادا
ژێر سێبه‌ری ئاڵاکه‌ی تۆ کوێستانمه
ئه‌ی کوردستان
ئه‌ی کوردستان
من ئه‌و گوڵه‌م
له‌سه‌ر سنگی تۆ ڕواوم
به بارانی ئاسمانی تۆ ئاودراوم
هه‌ر بۆنی تۆم لێ هاتووه
ڕه‌نگت قه‌ت به‌رینه‌داوم
له‌گه‌ڵ هه‌ورا
له‌گه‌ڵ به‌فرا
به‌س له جوانی تۆ دواوم
ئه‌ی کوردستان
به قوربانی
چیایه سه‌ر به‌رزه‌کانتم
به قوربانی چه‌م و کانی
یه‌که یه‌که‌ی وه‌رزه‌کانتم
باخی سه‌وزی
به‌هاری تۆ و هاوینی تۆم چۆن ویستووه
واش خه‌زانی
پایزی تۆ و
زستانی تۆم خۆشویستووه.
- هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست