لیژنەى ئۆلۆمپى...گەندەڵییەكى دیكەى یانەى وەرزشى كفرى
Monday, 02/08/2010, 12:00
ئازیزەكانم.... ئەوەى دەمەویت بیلێم بۆتان گەندەلییەكى یانەى وەرزشى كفرییە-وەك هەموو وەرزشوانانى شارى كفرى ئەزانن كەماوەى ى15 ساڵ زیاترە مەجموعەیەك لە ئەندامانى یانەى كفرى دەستیان بەسەر یانەكەدا گرتوەو بۆخویان وەكو (مانگا) ئەیدۆشن، هەر لەسایەى سەرى ئەم كۆمەلە خەلكەدابوو كە وەزعى یانەى كفری گەیشتوە بەم ئاستەى ئەمرۆ كە لەریزى پلە دووەكانى كوردستاندا یارى ئەكات كەچى رۆژیكبوو ئەم یانەیە لەریزى پلە یەكەكان و نایابەكاندا یارى دەكردو یەكیك بوو لەبەقوەترین یانەكانى كوردستان- بەلام ئەم بەریزانە بەتایبەت (مەلا رەحیم و جەلیل سابیرو قادرى لاوان) یانەكەیان گەیاندە ئەم ئاستەى ئەمرۆ دەیبینین. مەلا رحیم بەحەیاتى شەقى لەتۆپ نەداوە كاڵەت و تۆپ لەیەك ناكاتەوە بەلام سەرۆكى نادى كفرىیشە.،
سەرتان بەژان نەهێنم ئەجمەوە ناو تازەترین گەندەلى ئەم یانەیەوە ، لەمانگى 5ى ئەمسالەوە مەلەوانگەى یانەكە بۆ لاوان و خەلكى شارەكەكرایەوە ، بێ ئەوەى كەس بزانێ ئەمەچۆن بووە؟؟؟ خۆى قانون وەهایە كە دەبێ ئەم مەلەوانەگەیە لەریگەى (مەزادى ئاشكراوە) ئیعلانى بۆ بكرێت . بەلام بەعەكسەوە بۆى نەكراو ژێربەژێر بۆخۆیان بەگرێیان گرتووە مانگى تەنها بە (((ملیۆن و نیوێك دینار))) كەئەمەش دژى هەموو قانونێكە گرتەنەكەش بەمشێوەى خوارەوەیە:
1/مانگى 5 و6 بۆ مەلا رەحیم و جەلیل سابیر
2/مانگى 7 و8 بۆ مەلا رەحیم و جەلیل سابیرو مامۆستا ئاوات
3/مانگى 9و10 دیسان بۆ مەلا رەحیم و جەلیل سابیر
بەلام ئەوە سەرى نەگرت و فەشەلى هاورد ، لەناوەراستى مانگى 7دا قادرى لاوان كە ئەندامى یانەكەیە لەناو بارەگاى یانەكەدا لەگەل مەلا رەحیم و جەلیل سابیردا ئەبیتە كێشىیان و داواى حێە دەكات و دەڵێ(ئەگەر شەریكم نەكەنەوە حەیاتان ئەبەن و هەموو شتیك كەشف ئەكەم) . ئەوانیش بۆ ئەوەى گوایە كەشف نەبن قادرى لاوان شەریك ئەكەنەوە بۆ مانگەكانى 7و8.
وەرزشوانانى بەریزى كفرى// ئایا ئەزانن رۆژى چەند كەس ئەچێتە ئىەو مەلەوانگەیە؟؟ رۆژى150-200 كەس ئەچێت بۆ مەلىەوانەكەكە ، هەر نەفەرى بۆ سەعاتیك سعرەكەى 1500 هەزارو پێنج سەد دینارە.. ئەگەر رۆژى 150 كەسیش بچیت . ئەوا داهاتى رۆژانەى نزیكەى 225000 دووسەدو بیستو پینج هەزار دینارى هەیە ئەمە زەربى 30 رۆژ بكە . ئەكاتە 6750000 شەش ملیۆن و حەوت سەدو پەنجا دینار ئەكات لەمانگێكدا . واتا ئەگەر ملیۆن و نیوەكەى كرێكەى لێدەربكەین مانگانە زیاتر لە 5 ملیۆن دینار قازانج ئەكەن.....
لیژنەى ئۆلۆمبى كوردستان ئایا ئەمە گەندەلى نییە؟؟؟؟ چۆن دەبێتن كە ئەندامانى یانە مەلەوانگەى یانە بەئیجار بگرن بۆ خۆیان و بەو نەوعە پارەكەى بخۆن؟؟ ئەرێ ئەو برادەرانە چی دەڵین ئیستا؟؟؟؟؟؟ ئەتوانن ئینكارى لەمنانە بكەن؟؟؟؟ ئەكەر بیكەن شتى تر زۆرە بیخەمە روو؟؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست