بەیاننامەیەك لەدژى داردەستەكەى مەلابەختیار بڵاودەكرێتەوە

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


ڕۆژى 10ى ئەم مانگە دەستەیەك لەخوێندكارانى كۆلێژى بنەڕەتى هەڵەبجە وكۆلێژى كشتوكاڵ و پەیمانگاى هونەرەجوانەكان و مامۆستایان و ڕۆشنبیرانى هەڵەبجەبجەى شەهید بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە، بەپێی ناوەڕۆكى ئەو بەیاننامەیە كەكۆپییەكى بۆ كوردستان پۆست نێردراوە ئەو دەستەیە داوادەكەن دكتۆر تەحسین ڕاگرى كۆلێژى بنەڕەتى هەڵەبجەو دەستكەلاى مەبەختیار لەپۆستەكەى دوربخرێتەوە، ئەو دەستەیەك هۆكارى دورخستنەوەى دكتۆر تەحسین دەگەڕێننەوە بۆ گەندەڵی و لادانى ڕەوشت و سوكایەتیكردن بەمامۆستایان و خوێندكارانى كۆلێژەكەى، ئەمەى خوارەوە دەقی بەیاننامەكەیە:
...............................................................................................................
جەماوەرى بەشەرەفی هەلەبجە
نوسینگەى پەرلەمانى كوردستان/هەڵەبجە
وەزارەتى خوێندنى باڵا/نوسینگەى تایبەتى وەزیر
خوێندكارە خۆشەویستەكانى كۆلێژى بنەڕەتى هەڵەبجە
مامۆستایانى بەڕێز
لاى هەمووان ڕوون و ئاشكرایە كەدكتۆر تەحسینى ڕاگرى كۆلێژ لەچەند ساڵى ڕابردوودا كاتێك لەكۆلێژى وەرزشی سلێمانى دەوامى دەكرد، بەهۆى گەندەڵى و لادانى ڕەوشتییەوە لەلایەن بەرپرسانى وەزارەتى خوێندنى باڵاوە بڕیاردرا بەتوندى سزابدرێت، بەڵام دواتر بەهۆى بێپلانى و لەبەرچاونەگرتنى شیاوى بەخشینى پۆست بەكەسەكان، كرایە ڕاگرى كۆلێژى بنەڕەتى هەڵەبجە، سەربارى ئەوەیش دواى دەستبەكاربوونى وەك ڕاگرى كۆلێژ بەبێ لەبەرچاوگرتنى ئەو كارانەى كەپێشتر كردبووى، بەبێ لەبەرچاوگرتنى ئەو سزایەى كەبەسەریدا سەپێنرابوو بەهەمان شێوازى ناشیرینى پێشووى ناو زانكۆى سلێمانى دەستى كردەوە بەسوكایەتیكردن بەخوێندكار و مامۆستایانى كۆلێژەكە، ئەم جۆرە كارانەى ڕاگرى كۆلێژى بنەڕەتى بووەتە جێگەى ناڕەزایەتى زۆرى مامۆستایان و خوێندكارانى كۆلێژ لەلایەك و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان و زانست پەروەرانى هەڵەبجە لەلایەكى ترەوە، لێرەدا وەك دەستیەك لەخوێندكارانى كۆلێژى بنەڕەتى و كۆلێژى كشتوكاڵ وپەیمانگاى هونەرەجوانەكان و پەیمانگاى تەكنیكى و ڕۆشنبیران و دەستەیەك لەمامۆستایان، هەڵوێستى خۆمان بەرامبەر بەو جۆرە هەڵسوكەوتانەى دكتۆر تەحسین ئیدانە دەكەین و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان ووەزارەتى خوێندنى باڵا و شەخسى بەڕێز دكتۆر پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین وەزیرى خوێندنى باڵا دەكەین هەستێت بەئەركى سەرشانى خۆى، چ وەك وەزیر، چ وەك نەوەیەكى ئەم شارە شەهیدە كەجێگەى ئومێدمانە بەڕێزیان كەسێكى تەكنۆكرات و شارەزای شێوە و شێوازى خوێندنى باڵایە لەوڵاتانى پێشكەوتودا، ئەم جۆرە كارانەى دكتۆر تەحسین پێچەوانەى یاساو ڕێساكانى وەزارەتن و ڕێگرن لەبەرەوپێشبردنى ئاستى زانست لەهەرێمى كوردستاندا هەربۆیە بەپێویستى دەزانین وەزارەتى خوێندنى باڵا لەئاست كردە جۆربەجۆرە نازانستییەكانى ڕاگرى كۆلێژدا هەڵوێستى خۆی هەبێت، چونكە ناكرێت لەم جۆرە ناوەندانە كەسانى ناشایستەى وەك دكتۆر تەحسین بەرپرسیارێتیان هەبێت، ئومێدمان وایە حكومەت و وەزارەتى خوێندنى بالا ڕێوشوێنى یاسایی لەبەرامبەر ئەو ڕاگرەدا برێتەبەر كەڕۆژانە دەیان سوكایەتى دوور لەپیشەى پیرۆزى مامۆستایەتى بەخوێندكار و مامۆستایانى كۆلێژەكە دەكات، ئەگەرنا ئێمە ناچارین بەشێوازێكى دیموكراتی و شارستانیانە هەموو ڕێوشوێنێك بگرینەبەر بۆ ڕێگەنەدان و ڕێگەگرتن بەو جۆرە كەسانە كەناوەندەكانى خوێندن بكەن بەجێگەى سوكایەتیكردن بەكەسایەتى خوێندكار و مامۆستا

سەركەوتن بۆ خوێندكاران
سەربەرزى بۆ مامۆستایان

دەستەیەك لەخوێندكاران و مامۆستایان و ڕۆشنبیرانى سنورى هەڵەبجە
10 نیسانى2010
هەڵەبجە





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە