به په‌له: گروپێك له لاوانی گه‌رمیان بۆ كه‌مال كه‌ركووكی: خوێنی عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری له گه‌ردنی تۆدایه و تۆڵه‌مان به زه‌بره
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
له لاوانی نه‌وه‌ی ئه‌نفالی گه‌رمیانه‌وه بۆ: كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان .. بۆ دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی .. خوێنی عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری له گه‌ردنی تۆدایه
له لاوانی نه‌وه‌ی ئه‌نفالی گه‌رمیانه‌وه بۆ: كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی
خوێنی عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری له گه‌ردنی تۆدایه
دوێنێ له كوردستان پۆست و نما پرێس و چه‌ند سایتێكیتر هه‌واڵێكمان به‌رچاو كه‌وت كه جه‌نابت وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان به كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانت وتووه: با عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری ماوه‌یه‌ك نه‌یه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه نه‌درێت! ئێمه وه‌ك لاوانی گه‌رمیان كه په‌رله‌مانتار عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری به هاوڕێی خۆمان و برامان ده‌زانین تۆ وه‌ك (كه‌مال كه‌ركووكی) ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه، خوێنی په‌نجه‌یه‌كی عه‌بدوڵڵا برژێت له ئه‌ستۆی تۆیه و تۆڵه‌ی گه‌رمیانت پێده‌گات. زۆر دڵنیاشبه ئیتر ئێمه‌ی دژه دز و دژه گه‌نده‌ڵ بڕیاری تۆڵه‌مان داوه ! خۆشت چاك له تۆڵه‌ی گه‌رمیان تێئه‌گه‌ی ... دڵنیابه خوێنی عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری له گه‌ردنی تۆدایه، بچووكترین زیانی پێبگات تۆڵه‌ی دكتۆرعبدالستار شربف و سۆرانی مامه حه‌مه و شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان له ناوچاونتان ده‌كه‌ینه‌وه، په‌یمانێكه و به كوردستانی ده‌ده‌ین تۆڵه‌مان به زه‌بره. ئێمه چاك ده‌زانین سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ڕه‌فیق حیزبییه‌كانی چ نیازێكی گڵاویان هه‌یه، ... ئه‌گینا چۆن ده‌توانرێت له ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا په‌رله‌مانتار سووکایه‌تی پی بكرێت، ؟
دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ... خوێنی عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری له گه‌ردنی كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندایه
كۆمه‌ڵێك له لاوانی گه‌رمیان 8/3/2011
www.nmapress.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست