هه‌لی کار له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ 50 وه‌ره‌قه‌

Sunday, 19/02/2012, 12:00


شێلگیر
 
پاش ئه‌و ئاڵوگۆڕانکارییانه‌ی که‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی و جیگری سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان کرا، فراکسیۆنی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی هه‌ریمی کوردستان پێویستی به‌ که‌سێک هه‌یه‌ بۆ پۆستی ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌
-شاره‌زایی له‌ هیچ زمانێک نه‌بێت، نوسینی کوردیش به‌ حاڵ بزانێت، ئه‌گه‌ر ڵاڵیش بێت شه‌نسی باشتره‌---
---لانی که‌م شاره‌زایی پێنج ساڵی هه‌بێت له‌ ماستاوکردن--
بڕوانامه‌ی کارگه‌ی ئه‌لبانی سلێمانی یا هه‌ولێری هه‌بێت له‌ بواری ماستاوکردن--
شاره‌زایی هه‌بێت له‌ کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بۆ ته‌ماشاکردنی فیلمی س--
به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه‌کو شوققه‌ و سه‌یاره‌ و ئیمتیازاتی تر- بخاته‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌وه‌--
--ئه‌بێ په‌یره‌ی یاسای ێم و بکم بکا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی غه‌دری له‌ میلله‌ت کرد---
له‌ دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا وه‌نه‌وز بدات--
ملکه‌چی ته‌واوی حیزبه‌که‌ی بێت، نابێت خۆی بیر بکاته‌وه‌--
مانگی جارێک ده‌ست به‌رزبکاته‌وه‌ بۆ واژوکردنی بڕیاره‌کان، به‌ مه‌رجی خۆی نه‌یخوێندبێته‌وه‌--

تێبینی:
موچه‌ی مانگانه‌ی 70 وه‌ره‌قه‌یه‌---
--پاش دوو ساڵ خانه‌نشین ده‌کرێت به‌ مانگانه‌ی 50 وه‌ره‌قه‌ به‌ پێی ئیتفاقییه‌ ستراتیجییه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو---
حیزبی ده‌سه‌ڵات
ده‌توانی هه‌رچی خزم و که‌سی هه‌یه‌ له‌ ده‌زگاکانی حکومه‌ت دابمه‌زرێنێ ---

هه‌ر که‌سێک له‌ خۆی ڕائه‌بینێ ،ده‌توانێ به‌ یه‌ک ته‌له‌فۆنی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ دابمه‌زرێ، یان سی ڤییه‌که‌ی بنێرێ بۆ کاک فرسه‌ت یان،-- فرسه‌ت له‌ بینایه‌ی په‌رله‌مان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە