کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆر بەتوندى ئیدانەى دەستگیركردنى پزیشك وپێشمەرگەى دێرین دكتۆر فائق گوڵپى دەكەین

Friday, 22/04/2011, 12:00



بەیاننامەى سەندیكاى پزیشكانى كوردستان

لقى سلێمانى

ئێمە وەك سەندیكاى پزیشكانى كوردستان لقى سلێمانى نیگەرانى خۆمان لەو ڕەوشە سیاسیەى ئێستاى كوردستان ڕادەگەیەنین و بەتووندى ئیدانەى گرتن و لێدان و سوكایەتى و پێشێلكردنى كەرامەتى مرۆڤى كورد و ئەم نیشتمانە دەكەین, شكاندنى حەرەمى نەخۆشخانە و خانەى پزیشكان و سوڕانەوەى ئۆتۆمۆبێلى بێ ژمارە لە نەخۆشخانەكان بە بارودۆخێكى مەترسیدار دەزانین كە بەدرێژایى مێژوو كارى وا لە سلێمانى ڕووى نەاوە, بۆیە هەموو هەولێكى تۆقاندن و تووندوتیژى ڕەتدەكەینەوە لە هەرلایەكەوە بێت,لەم ڕوانگەیەشەوە زۆر بەتوندى ئیدانەى دەستگیركردنى پزیشك وپێشمەرگەى دێرین دكتۆر فائق گوڵپى دەكەین ,ئێمە وەك پزیشكان بڕوامان بە خەباتى ئاشتیانەى مەدەنیانە هەیە دوور لە تووندوتیژى و باوەڕمان بە بێلایەنى خزمەتگوزارى پزیشكى هەیە لە هەموو ئان وساتێكدا و تكامان وایە دەسەڵاتى سیاسى زەمینەى ئاشتى كۆمەڵایەتى و نیشتمانى لە هەرێمى كوردستاندا خۆش بكات و چیتر بنەماكانى مافى مرۆڤ پێشێل نەكات بەناوى سەروەرى یاساوە, تكامان وایە بەزووترین كات هاوڕێى پزیشكمان ئازاد بكرێت بێ قەیدوشەرت.


سەندیكاى پزیشكانى كوردستان

سلێمانى

22-4-2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە