کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو بنه‌ماله‌ چه‌ته دیکتاتۆر‌ و مافیاکانی کوردستان? تاکه‌ی دزی

Monday, 29/03/2010, 12:00


بسم الله‌ الرحمن الرحیم
الحمدلله وحده و السلاه و السلام علی من لانبی بعده
له‌ولاته‌ رۆژئاوای و سه‌رمایه‌داره‌کان کاتێك مافیاکان ده‌که‌ونه‌ زه‌وت کردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت چه‌نه‌ها رێگای یاسای و کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی و دروستکردی یاسای ده‌گرنه به‌ر بۆچاوبه‌ستی میلله‌ت و دور له‌ئاگاداری رۆژنامه‌گه‌ری و ئیعلام.وه‌له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا تێروانینیان بۆگه‌له‌کانی خۆشیان له‌ئاستێکی خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌نن له‌چاو ئه‌و وێران کاریه‌ ئاراسته‌ سیاسیانه‌ی که‌به‌کاری دێنن.به‌لام ده‌بینین زۆر جار له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ نوسێکه‌وه‌ یان ئه‌ندام په‌رله‌مانێکه‌وه‌ ده‌توانرێت ئه‌و فه‌زیحانه‌ و دزیانه‌ ئاشکرابکرێت بهێنرێنه‌ به‌ره‌دم دادگا بۆ لێکۆلینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه.‌ ئنجا چی مافیایه‌کی ده‌وله‌تی یاسای سیاسی بێت یان مافیایه‌کی عه‌سکه‌ریبێت، به‌لام که‌سایه‌تی و سه‌رۆك و ده‌وله‌ته‌ زلهێزه‌کانی دنیا له‌ژێر دروشمی مرۆڤایه‌تی و ئازادی گه‌لانی سته‌م لێکرواو دیموکراتی و و به‌ناوی ناتۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان زوگوم ده‌بن، ئاراسته‌ کردنیان به‌ره‌و دادگایه‌کی شه‌فافیانه‌ ئاسان نابێت، به‌لام له‌هه‌مان کاتدا رۆژنامه‌و ئیعلام هه‌یانه‌ سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن بۆبه‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌ت و کۆمه‌لگاکه‌یان .به‌عه‌کسی رۆژنامه‌وانی کوردی که‌بۆ پارچه‌یه‌ عه‌رز یان کاسه‌ لێسێکی حزبی راستیه‌کان دفنو کفن ده‌که‌ن به‌لام دیاره‌ مه‌خسه‌م هه‌موشیان نیه‌ وه‌هه‌شیانه‌ خاوه‌ن ویژدانن.
ئاشکراکردنی گه‌وه‌ره‌بازرگانی کۆری به‌ناوی (کییه‌ سه‌نچۆی) که‌ خاوه‌ن چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌ له‌ وڵاتی کۆریا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مێڵی) به‌ریتانی، که‌دووسال حوکم دراوه‌ به‌تۆمه‌تی به‌رتیل دان به(‌تۆنی بلێر) به‌ڵام پاش ئازادبوونی له‌ رێگای تۆنی بلێره‌وه‌ به‌جه‌لال تاله‌بانی ناسێندراوه‌ و له‌وشوێنانه‌ی که‌له‌ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی دایه‌ گه‌راوه‌ به‌شوین دزینی کانه‌نه‌وته‌کای کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاله‌بانی وه‌هه‌روه‌ها پێشتریش فه‌زیحه‌که‌ی DNO پارتی و نێچیر و ئاشتی هه‌ورامی.
سه‌یره‌ له‌کوردستانێکی به‌ناو ئازادکراو ئه‌وجه‌نگلستانه‌ی که‌میلشییا ئه‌بوعه‌نته‌ره‌کان به‌رۆژی روناك به‌به‌رچاوی میله‌ته‌ره‌ش و روته‌که‌مانه‌وه‌ دزی ده‌که‌ن، دوو خاوه‌ن حزبی بنه‌ماله‌ی دیکتاتۆری ئاغایانه‌ به‌راست و چه‌پ که‌وتونه‌ته‌ بودجه‌ی دارای کوردستان تاخۆیانی پێ به‌قه‌وه‌ت که‌ن و پر چه‌ك که‌ن. دژی کۆمه‌لگه‌ خاوه‌ن شه‌هیدو ئه‌نفال و کیمیابارانه‌کانی گه‌له‌که‌مان تابه‌زه‌بری چه‌ك. مرۆڤایه‌تی بچه‌وسێنه‌وه‌ ویژدانی خه‌لکی بکرنه‌وه‌ به‌وپاره‌ دزراوه‌ی میله‌ته‌که‌مان. که‌رۆژانه‌ چه‌نه‌ها ملیۆن دۆلار له‌گومرگ و فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستیان ده‌که‌وێت.ئاماده‌ن نه‌وته‌کان شه‌وانه‌ ئاودیوی ئیرانی بکه‌ن یان له‌رێگه‌ی کۆمپانیا بێگانه‌کای ناوخاکی کوردستان، که‌سێکیش نه‌بێت دادگای ئه‌م دوو مافیایه‌بکه‌ن بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌مرۆ سه‌لمانیان بۆ مێژو که‌چۆن شان به‌شانی دوژمانانی گه‌له‌که‌مان دۆستایه‌تیی ونۆکه‌رایه‌تیان ده‌که‌ن بۆمانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و کورسیه‌که‌ی خۆیان کاتێك که‌ئێران و تورکیا تۆپ بارانی ناوچه‌کانی کوردستانیان ده‌کرت ئه‌ودوو ولاته‌ سه‌فاره‌تیه‌یان له‌کوردستان هه‌بوو. وه‌ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه‌ خزمه‌تی کۆمپانیاکانی تورکیایان ده‌کردو نه‌وتییان ئاودیوی ئێران ده‌کرت وه‌ئاغای تاله‌بانی ده‌یوت ده‌وله‌تی کوردی خه‌وی شاعیرانه‌یه‌ مه‌سعودبارزانی ئه‌ندامای په‌که‌که‌ی ته‌سلیمی تورکیاده‌کرت ئه‌مه‌یه‌سیاسه‌تی گه‌نده‌لی علمانیه‌وانی کوردی. که‌ناتوانن پشتگیری له‌نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌لگه‌و میلله‌تی خۆیان بکه‌ن به‌لکو ئه‌گر کاتێك حوکمه‌تێکی کاتیش دروست کرابێت به‌هاوپه‌یمانی ده‌وله‌ته‌ زلهێزه‌کانی دنیابوه‌ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان، دوایی هه‌ره‌سیان پێهێناون وه‌کورده‌ هه‌ژاره‌که‌ی خۆمان بونه‌ته‌ قوربانی کۆچ و کۆره‌و تالان کردنی سه‌روه‌ت و سامانیان و کوشتنیان .مافیاو ماسۆنیه‌کانیش به‌په‌ساپۆرت وته‌یاره‌ی هاوپه‌یمانانیان ژێر زه‌منی بۆی ده‌رچون له‌کاتێکدا خۆیان ده‌که‌نه‌و به‌خاوه‌نی کوردستان که‌به‌حازری بێته‌به‌ره‌ستیان..
ئه‌وکوردانه‌ی که‌کاتی خۆی پیشمه‌رگایه‌تییان ده‌کرت له‌شاخ ئه‌شکه‌وت به‌برسێتی و بێپاره‌ له‌به‌رخاتری جه‌لالی و مه‌لای نه‌ بو به‌لکوخاوه‌ن میله‌تێکی زه‌وتکراوبون له‌لایه‌ن به‌عسی زالم. به‌هه‌ستی مه‌سئولیاتی کوردایه‌تی ده‌جه‌نگان به‌را‌مبه‌ر دوژمنان بۆه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌کانیان. به‌لام ناچاربون له‌ژێر دروشمی پارتی و یه‌کێتی و رازیبن به‌بیرۆه‌یه‌کی ئایدۆلیجی فکری و سیاسه‌تێکی ئیزدواجی جاچی علمانیه‌ت بێت یان مارکسیه‌ت یان لیبرالانه‌ بێت تاخۆیان ئه‌مرۆ راستیه‌کان ده‌بینن به‌چاوی خۆیان ئه‌وبه‌روبومه‌ی چه‌ند ساله‌یان و خه‌بات و تێکۆشانه‌یان و رشتنی خوێنیان له‌پێناوی ئه‌م دوزوحاکه‌ی ئه‌مرۆدا بوو. که‌بونوته‌ خوێن مژی گه‌له‌که‌مان تاده‌گاته‌ هاوبیرو ئه‌ندامانی خۆیان،پارتی ویه‌کێتی تاسه‌ربازێکی به‌عسی جه‌نگاوه‌ریان کوشتبێت ده‌10کوردی به‌غیره‌تی میله‌ته‌که‌مانیان داوه‌ به‌کوشت له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان به‌لام ئایه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی خاوه‌ن
ویژدان و هه‌ستی کوردایه‌تی تێدابێت چۆن جارێکی تر خۆی ده‌کاته‌وه‌ قوربانی سیاسه‌تی ئه‌م دوو حزبه‌گه‌نده‌له‌ ئه‌وکه‌سانه‌ش تاوان بارده‌بن گه‌ر پشت گیری تاوانبار بکه‌ن له‌تاوانه‌کایاندا واته‌ ده‌نگدانتان به‌م دوحیزبه‌ گه‌نده‌له‌ ئێوه‌ش مه‌سئولن له‌ودزیه‌ی که‌ئه‌مانه‌ده‌یکه‌ن وه‌ ئێوه‌به‌شدارن له‌ودژایه‌تی کردنه‌یان به‌رامبه‌ر خوداو پیغه‌مبه‌رو ئیسلام ئێوه‌ به‌ژدارن به‌رامبه‌ر فرۆشتنی شه‌ره‌فی کود به‌ ئه‌مه‌ریکاو داگیرکه‌رانی کوردستان یان هه‌رتاوانێك بێت، چونکه‌ ئه‌م دوحزبه‌ مافیا زلهێزه‌ی کوردستان خۆیان خاوه‌نی خۆیان نین به‌لکو دروست بون و دامه‌زراندنی فکرو هزرو سیاسه‌تیان پاشماوه‌ی بیرۆکه‌ دروستکروه‌کانی ده‌ستی مرۆڤه‌ شه‌ر خوازه‌کانن بۆیه‌ده‌بیین هه‌رله‌کۆن و تازه‌ که‌وتونه‌ته‌ سه‌نگه‌ر له‌یه‌ك گرتن له‌مه‌یدانی شه‌ردا له‌روی عه‌سکه‌ری و سیاسه‌ته‌وه‌.
له‌ئاشبه‌تاله‌که‌ی مسته‌فا بارزانی له‌سالی 1974له‌دوای ریکه‌وتنامه‌که‌ی جه‌زائیر مسته‌فا بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ره‌سیان به‌کو‌رد هێنا جارێکی تر کورد ئاواره‌و سه‌رگه‌ردانبووه.‌ حوکمه‌تی عێراقی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ که‌وته‌ ئیهانه‌و تالان کردنی مالی کورد وێرانکردنی لادێو دێهاته‌کان وه‌ئاشبه‌تال چیه‌کان فرین بۆباوه‌شی هاوییری فکره‌کانیان.ماسۆنیه‌تی جوله‌که‌ دایمه‌ ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌والگری خۆیان کاتێك سه‌ریان ده‌خه‌ن که‌به‌کاریان بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانج و هه‌ده‌فێکی خۆیان وه‌له‌دوای ته‌واوبونی کاره‌که‌یان له‌ناوی ده‌به‌ن ئیتر ئه‌گه‌ر به‌ فیشه‌کێك بێت یان ده‌رزییه‌کی ژه‌هراوی لێبه‌ن. وه‌له‌دوای ئه‌م هه‌ره‌سه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌فرسه‌تی زانی جارێکی تر بێته‌وه‌ پێشه‌وه‌ به‌ناوی دروست بونه‌وه‌ی شۆرش به‌لام جارێ جاشیه‌تیه‌که‌ی سالی 1966سارێز نه‌ببو. وه‌هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی جه‌لال و حوکمه‌تی عێراقی به‌ نهێی هه‌رمابو بۆیه‌ زۆر جار پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی کاتێك له‌سه‌نگه‌ری شه‌ر به‌رامبه‌ر به‌عس ده‌جه‌نگان ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی ئازابونایه‌ و ناودار بونایه‌ به‌خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له‌دواوه‌ ده‌کوژران واته‌ به‌فیشه‌ك، یان که‌مینیان بۆدانراوه‌ به‌پیلانی جه‌لال تاله‌بانی وه‌ك نمونه‌ی مامه‌ریشه‌ و زۆرێکی تریش. وه‌شه‌ری جه‌لالیه‌کان به‌رامبه‌ر مه‌لایاکان که‌ململانیه‌کی سیاسه‌تی رۆژئاوایه‌کان بوو تائه‌مرۆشی له‌گه‌لدا بێت که‌ ده‌یبینین .خیانه‌تی ئه‌م دوو حزبه‌ مافیا گه‌نده‌له‌ په‌ڵه‌یه‌کی عاره‌ به‌ چاوی کورده‌وه‌ .
جه‌لال تاله‌بای ئاماده‌یه‌ بۆمانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆك کۆماری خۆی هه‌مو ته‌نازولێك بکات کوردستان و یه‌کێتیشی پێوه‌ بفرۆشێت. هه‌تا ئه‌گه‌ر مرد به‌سه‌رۆك کۆماری بمرێت و رێوره‌سمی بۆ بکرێت وه‌ئاغای تاله‌بای پێی وایه‌ یه‌ك ریزی عێراق ده‌پارێزێت چونکه له‌کوردستان‌ یه‌ك ریزی زۆر پێ پارێزراوه‌. مایکڵ رۆبن له‌دیمانه‌یه‌کیدا له‌ جه‌زیره‌ ئینگلیزی ده‌لێ((نازانم ئه‌وه‌ چ لۆژیکێکه‌ تۆ نه‌توانی نێو خودی حزبه‌که‌ت له‌ پارچه‌پارچه‌بوون و لاوازبوون بپارێزی ، به‌ڵام داوای پۆستێکی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار بکه‌یت به‌ بیانووی یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی عێراقی! به‌راستی بیانوویه‌کی تا بڵێیت‌ سه‌یره)).
به‌راستی ئه‌وتاوان بارانه‌ی که‌تاوان باربون به‌رامبه‌ر به‌ خودای مه‌زن و پاشان خاك و میلله‌ت له‌ئاخری ته‌مه‌نیاندا و پێش مردنیان به‌به‌رچاوی ئه‌وکۆمه‌لگایه‌ی که‌تاوانیان تێدا ئه‌نجام داوه‌ تۆله‌یان لێده‌سێندرێته‌وه‌ و رسواو ئیهانه‌ و به‌ر چه‌کوشی میله‌ت ده‌که‌وێت. سه‌دام زیاتر له‌30سال ویران کاری کرد نۆکه‌ری کرد پیاوکۆژی کرد ئه‌وه‌ ئه‌مرۆ جه‌لال شوێنه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌ هه‌مان شیعاری به‌عس ئاسا دوباره‌ده‌کاته‌وه له‌ناو کۆمه‌لێ ماستاو چی و مه‌سینه‌هه‌لگرا تادوێنی پیاوی سه‌دام بون هه‌رخۆشیان سه‌دامیان کرده‌
هه‌د‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مرۆش ده‌که‌ونه‌ کاسه‌لێسینه‌وه‌ که‌ده‌لێن نه‌ك کوردستان پیویستی به‌ جه‌لال تاله‌بانی بێت هه‌مو عێراق پێوستی به‌ تاله‌بانیه.‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌جۆره‌سیاسه‌ته‌کانی پارتی تاره‌وانه‌ی به‌غدادی که‌ن وه‌هه‌رێمی کوردستان ته‌خت بێت بۆ ئاغای مسعودبارزانی.سوك ترین سه‌رۆك کۆمار له‌دنیادا هه‌بێت جه‌لاله‌ که‌هه‌رخه‌ریکی نوکته‌بازیه‌ له‌جیاتی گه‌رانه‌وه‌ی ماده‌ی 140خه‌ریکی کوێخایه‌تی و نۆکه‌ری شیعه‌کانه‌ تاجارێکی تر له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ پۆستی سه‌رۆك کۆماری وه‌رگریته‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌درێژای مێژوی کوردا بگه‌ری که‌سێکی وا نه‌فس نزم نادۆزیته‌وه‌ که‌کوردی کردبێته‌ کۆیله‌و نۆکه‌رای دوژمنی، سه‌یرنیه‌ به‌لامانه‌وه‌ که‌ئه‌مرۆ ئه‌مجۆره‌ که‌سایه‌تیه‌ جیاوازانه‌ ده‌بینین چونکه‌ ئه‌و چه‌مکه‌ دیموکراسیه‌ و سیاسیه‌ ماسۆنیه‌یه‌ که‌هه‌زاره‌ها مرۆڤی سپله‌ کاسه‌لێس ومه‌سینه‌ هه‌لگر به‌رهه‌م دێنێت.کانه‌ نه‌وته‌کانی کوردستان له‌سه‌ر حسابی نیچیره‌فان بارزای 24سه‌عاته‌ هه‌راج ده‌کرێت به‌ره‌و بندر عباسی جنوبی ئیران به‌پاره‌یه‌کی که‌م ئاودیو ده‌کرێت. یان له‌رێگای کۆمپانیا تورکیه‌کانه‌وه‌ به‌ره‌و تورکیا ده‌دزرێت لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بانقه‌کانی ئه‌وروپاشی پرپاره‌نه‌کردبێت. چونکه‌ ئه‌وه‌ پیشه‌ی هه‌مو تاغوتێك و فیرعه‌ونێکه‌ تادزی بۆ حه‌وت پشتی خۆی بکات نیچیره‌فان بارزای وه‌ك عوده‌ی سه‌دام بازرگانی به‌سه‌ر ناموس و ویژدای میلله‌ته‌وه ‌د‌ه‌کات وه‌چه‌ن کۆلکه‌مه‌لای عه‌مامه‌ پیسی علمانی کریوه‌ته‌وه‌ به‌پاره‌یه‌کی زۆر که‌م تاله‌رێی ئه‌وانه‌وه‌ خۆی له‌لای میله‌ت رازی کات و دزی نیچیره‌فان بارزای بشه‌رعێنن و حه‌لالی که‌ن، هه‌ر ئه‌و کۆلکه‌مه‌لاپیسانه‌ بون له‌کاتی حوکمه‌تی به‌عسدا ببونه‌ده‌م راستی سه‌دامی تاغوت. به‌لام سته‌م کاران هه‌رده‌بێت رسواو سه‌رشۆربن ئه‌گه‌ر رۆژێکیشیان مابێت له‌دنیادا.هیرۆ و عومه‌ر فه‌تاح ئاگایان له‌ورێکه‌وتننامه‌نهێنیانه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ل کۆمپانیاکان ده‌کریت بۆدزینی نه‌وته‌کان هه‌روه‌ك چۆن ئاشتی هه‌ورامی مه‌لاین دۆلاری دزی ئیستاش له‌جه‌نگلستانه‌که‌ی ئێمه‌ سه‌ربه‌رزه‌ له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌و دیموکراسیه‌ میلیشیایه‌ی شه‌ره‌ن خوازانه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌نده‌لی و تاوان و خیانه‌تی ئه‌مدو حزبه‌ مافیا دیکتاتۆریانه‌ بنوسین وشه‌کانمان ته‌واو نابن پێش ئه‌وه‌ی قه‌له‌مه‌کانمان له‌ئیش بکه‌وێت چونکه‌ ئه‌مانه‌ زوحاکێکن به‌خوێن و که‌له‌سه‌ری هه‌زارا رۆله‌ی ئه‌م
میله‌ته‌خۆیان سه‌پاندوه‌ به‌سه‌ر ئه‌م میله‌ته‌ماندا به‌چه‌ك و خوێن هاتونه‌ته‌ پێش وه‌به‌چه‌ك و خوێنن هه‌ره‌سیان پێده‌هێنرێن و لاده‌رێن
‌.....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە