ریسوا بون و هەڵوەرانی ڕێک خستنەکانی یەکیەتی لە بریتانیا بەردەوامە،،،،
Thursday, 04/03/2010, 12:00
کاتێک گوێ بیستی ئەوەبووم کەشاناز باسی هەڵبژاردنی کردووە لە تەلەفیزیۆن بەدەست خۆم نەبوو پێکەنینم هات چونکە بڕوا بکەن جگە لە 4-5 کەسی موستەفیدو شەریکە دز، هیچ کەسێکی لەگەڵ نیەو کەس حسابی بۆناکات ،وەک وتم کۆمیتەی یەکیەتی لە لەندەن بایەقوش لێی دەخوێنێت، گەروانیە بۆ لەکاتی وتار و ڕوون کردنەوەکەی دەربارەی هەڵبژاردن کەسی لەدەور نەبووە قابیلە خۆ بۆ خەڵکی کوردستانی باس نەکەدووە غەیر بۆ پەنابەری کوردە لە بەریتانیا؟؟؟ بەڵام دیارە کەسی بۆ کۆنەبۆتەوە چونکە خۆی لە هەمووکەس باشتر دەزانێت کە ڕۆژانه ئه‌ندام و دۆست وازده‌هێنن و ڕیزه‌کانی (ی.ن.ك)جێده‌هێڵن له‌به‌ر سیاسه‌تی شاناز‌و هاوار .چونکه مۆنۆپۆلیان کردوه و هیچ کەسێک ناخوێننەوە تەنها ئەوانە نەبێت کەشەریکە دزیانن و کاسبی پێکەوە دەکەن بۆنموونە ئێستا ..کارگوزارێکی که‌یان له‌گه‌ڵه به‌خۆی و مێردی به‌ناوی ڕه‌زان و که‌مال خۆیان کردوه به دەمراست و چاوساخی کۆمیتە بەڵام لەراستیدا ئەوانە تەنها موستەفید و شەریکە دزیانن و پاره‌یان ده‌ست ده‌که‌وێت لێیان . ئێستا خۆیان مه‌ڵاس داوه بۆ کۆمه‌ڵێك ئیمتیازات و پارووی چەور تر چونکه ڕه‌زان کارگێڕی مه‌کته‌بی له‌نده‌ن وئیدارهومالیه و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی وئه‌ندامی (که‌ی سی سی) شه که‌مالی مێردیشی شه‌ریکه له دوکان و بازاڕه‌کانیان له له‌نده‌ن وئینجا سه‌رباری سه‌دان کاری تری نه‌شیاو دزی تر لەسەروەت و سامانی میله‌ت هەر ئەو هۆکارانەشن کەرۆژانە خەڵکیان لێ دوردەکەوێتەوە لەم دوایەدا دوو کارگێڕی کۆمیته به ناوه‌کانی(هیوا جاف وخه‌بات محمه‌د) ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه ڕیزه‌کانی شانازیان جێ هێشت .چونکه که‌س به‌هانایانه‌وه نه‌هات و گوێیان لێ نەگرتن له‌ده‌سه‌ڵات دارانی ی.ن.ك و مام جه‌لال، بەڵام دیارە مام ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه ی.ن.ك که‌وتۆته ده‌ستی ژنه دیبلۆماسیه‌کانی له دەرەوە و ناوە وەی کوردستان لە دەرەوە وه‌ك شاناز و لە ناوە وەش وەک دادە هێرۆ(بۆ یە (ی.ن.ک)حالی ئەم حاڵەیە... .بە هۆی نزیک بونەوەی دەنگدانەوە بۆ سواڵی دەنگ هاوار و شاناز دوو قۆڵی ده‌گه‌ڕێن به‌ماڵان وشاران 20/2/2010 به‌سه‌ردانێکی ڕه‌سمی چونه شاری ئیبسویچ به‌سێ چوار شاری ده‌ورو به‌ری 18 که‌سییان بۆ کۆ بۆته‌وه.ئه‌گه‌ر وانیه وێنه‌کان بڵاو بکه‌نه‌وه.تکایه..هەروە ها لهلهنده ن ئێواره‌خوانیان سازدا بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی ڕۆژی27/2/2010له که‌ی سی سی ووتیان خه‌ڵك زۆر دێت 250 نه‌فه‌ر که‌باب و گۆشت هات خواردن هێنده زیاد بوو هه‌ر نه‌فه‌ره‌و سێ چوار جار دوبارەی کردەوە بەڵام خواردنەکە ئەوەندە زۆر بوو هه‌ر ته‌واو نه‌ده‌بوو.ئامادە بووان ده‌یان ووت بخۆن ئەوە هەموو رۆژێک دەست ناکەوێت.... بژی شاناز وهاوار مام جه‌لال رێکخستنەکانت پارێزراو و توند‌و تۆڵە بێخەم بە ،، هەروەها لە .ڕۆژی 28/2/2010 شانازوهاوار دووقۆڵی چونه سه‌ردانی شاری(پۆرت مۆست)وبه هه‌موو ناوچه‌ی وێڵز 30 نهفهرکۆبونهوه .خه‌ڵك ئەیووت ئه‌ی ئەوە چه‌ند ساڵه له‌کوێن ؟؟؟ چییە بۆ ده‌نگ هاتون ؟ ئەی بینن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست