کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنە بەعسى و خوشكە جاشێك، نوێنەرى ئەنفالەكانى گەرمیانن لەپەرلەمانى كوردستاندا

Monday, 02/02/2009, 12:00


زۆرن ئەو ناحەقیانەى بەرامبەر بەتوێژەخاوەن قوربانیەكانى ئەم نیشتمانە دەكرێت لە سایەى دەڵاسەتێكى گەندەڵا ، هەربۆیش دەبینین لەدواى ئەو قوربانیەوە كەسى قوربانیدەر ئینتمای بۆ حزب و نیشتمانیش نەماوە ، یەكێك لەو زۆڵمانەی كە لە گەرمیان و پاشماوەى ئەنفالەكان كراوە دانانى گۆڵناز عزیز قادرە كە ناسراوە بە گوڵالەى گەرمیان وەك پەرلەمانتار لە پەرلەمانى كورستان و نوێنەرى گەرمیان . لە ناو پەرلەمانیشدا لە لیژنەى مافى مرۆڤ و دۆسیەى ئەنفالەكان ، ئەم ژنە بێ وێنەیە لە سنورى گەرمیان و مەڵبەندە گەندەڵەكەى یەكێتى گەر بەكورتى بە مێژووكەیدا بچین كەهەموو خەڵكى گەرمیان و گوندەكەى دەیناسن دەزانن كە لە گوندی (قەڵا قۆچالى) یەوە هاتووەو پێش ساڵانى ئەنفال كردن بە هۆى برایەكى كەناوى (میرزا)یە و دەبێتە ئامر سریەى جاش، بە ماڵەوە دێنە كەلارى كۆن. ئەم گولاڵەیەش هەرچەند بەتەمەن گەورە دەبێت دەچێتە بەر خوێندن و تا پۆلى چوارى سەرەتایى دەخوێنێ، دوتر باوكى لەبەر ئەوەی مەلا دەبێت و بڕواى بەخوێندنى كچان نابێت و دەڵێت كچەكەی گەورەیە و ناهێڵێت بخوێنێ و بەعەقڵێكی عەشایریانە لەخوێندن دەرئەكات .
خەڵكانی نزیك لەم شێرە ژنە شایەتی بۆ ئەوە دەدەن كە لەو ساڵانەدا هەشتاكانلە پشتیگرى لە برا جاشەكەى دەكات و هەموو رۆژانى پێنج شەمەیەك لە (تحیە العلم) هەڵدەستێ بۆ نەشیدی وەتەنی و سرود وتن بەسەر حزبی بەعس و كاكە سەدامدا . لە كۆتایى سالێ 1988دا و لەگەرمەی ئەنفالدا لەداوى ئەوەی خوێندنی پێ تەواو نەكرا لە كاتى هێرەشەكانى بەعس بۆ سەرگوندەكانى گەمیان (میرزا)ی براى یەكێك دەبێت لە ئامر سریە دڕندەكانى ئەو كاتەو كەوا سوری بەرلەشكری بەعس بۆ ئەنفالكردنى گەرمیان . لە یەكێك لە ڕۆژەكانى ئەنفالدا لەكاتى بەدیلگرتنی كچ و منداڵ و پیرى گوندەكانی گەرمیان ئەم ئامر سریەیە هەرچى ماڵ و ئاژەڵى گوندەكان هەیە بەترا كتور باریان دەكات و لەگەڵ خۆى دەهێنێتەوە تەنانەت مریشكى بە كڕ كەوتووش بە هێلكەكانى ژێرەیەوە لەلادێكانی تاڵان دەكاو دەیهێنێتەوە ، لەو كاتەدا ئەم شێرە ژنە شەش تاك بازنى ئاڵتوونى دەبێت و لەگەڵ ویژدانی خۆفرۆشانەی خۆی و برا جاشەكەیدا شەرت ئەكا كە ئەگەر كاكە جاشەكەى لەگەڵ هێزەكانى بەعس بەسەلامەتی لەشالاوی ئەنفالكرنی خەڵك بگەڕێنەوە و سەركەوتن بەدەست بهێنن و پێشمەرگە نەمێنێت بازنگەكانی دابكەنێ و بیكاتە شاباش و شیرینى و بەماڵاندا بیگێرێ .
دواى ڕاپەرین كاتى پێشمەرگە رودەكاتە شار ئەم شێرە ژنە ڕاهاتووەى پەروەردەى بەردەستى بەعس بۆ ئەوەى نەكوژرێ و فایلی خۆی پاك بكاتەوە خۆى دەداتە پاڵ یەكێتى وەك هەموو ئەو جاشانەى تر كە خۆیان داوەتە پاڵ یەكێتى و پارتى و دواتر یەكێتى ژنانەكەی ژنەكەی عومەر فەتاح بە عەباێك و سەرپۆش و جوتى نەعەلەوە وەریدەگرێت. ئەم پەرلەمانتارە شۆڕشگێرە!!!! بەهۆى ئەوەی سەدام نەمابوو حاڵیان دەكەوێتە خراپىەوە هەموو هاوێنێ دەچێتەوە گوندەكەى خۆیان بۆ دروێنە كردن و دواتر دەگەرایەوە بۆ كەلار كۆن . ئەم شیرە ژنە چونكە ڕابردووى باش نەبوو یەكێتى هەرچى پێویست بووایەو لێی داوا بكردایە بۆ یەكێتیی دەكردو بێ گوێدانە هیچ شتَیك ، وەك باشترین راپۆرتنووس و سیخوڕ بۆ خۆ جوانكردن لای یەكێتی هەرڕۆژێك لە دەزگایەك بوو وەك ڕێكخستنى یەكێتى و یەكێتى ژنان و مافى مرۆڤ، واتە لە هەموو قاپێدا كەوچك بوو بەبێ ئەوەى لە هیچ هەڵبژرادنێكدا دربچوایە كەچی لەگەڵ ئەوەشدا پۆستى دەدرایە ئەمە هەرچەندە لەهیچ شێونێك كەخەڵك دەیانناسى ڕابردووى چیە دەنگیان نەئەدایە، بەڵگەیش ئەوەیە لەهیچ هەڵبژاردنێكی یەكێتى ژنان دەرنەچوو بەهەمان شێوە لە هە ڵبژرادنى ڕێخستنەكانى یەكێتیشدا لە سنورى گەمیان دەرنەدەچوو ،بەڵام چونكە لەگەڵ تەكەتوول و پیاوانى مەسئولدا بوو پلەو پۆستى ئەدەرایە سەرباری ئەو شكستانەیش كە دوچاری دەبوو ؟ لای هەموو خەڵكیش پرسیار بوو ئایا ئەم كچە ڕابردووى پیس و بەعسی و برا جاش بووەو هیچ كەسێكی شەهید نەبووەو ئەنفالى نیە و پێشمەرگە نەبووەو نەخوێندەوارە چۆن ئەم دەسەڵات و پۆستى پێ دەردرێ ..؟
ئەم شێرە ژنە چونكە تەنیا خەمی خۆیەتی، لە 31 ئابیشدا دواى یەكێتى نەكەوت كەچی دوای ئەوەی یەكێتی گەڕایەوە بۆ شار لەجیاتی سزادان و دەركردنی بە قودرەتی گەندەڵی و تەكوتلات كردى بە كارگیڕى مەڵەبندى گەرمیان و بەفشارى حزب و هەندێ بەرپرسیش لە تاقى كردنەوەى دەرەكی 6 ى سەرەتاى دەردەچێت و هەر هەمان ساڵ بەتەزكیەى د.بەرهەم بەبڕوانامەى شەشى سەرەتاییەوە دەبێتە لێپرسراوى نوسینگەى مافى مرۆڤ و ئاوارەو ئەنفال و لە دووجێگا مووچە وەردەگرێت هەم وەك كارگێرى مەڵبەند و هەم وەك بەرێوەبەرى ئاوارەو ئەنفال و بەدواى یەكدا بەهەمان شێوە قۆناغەكانى 3 و 6ى ئامادەیىش هەر بەتاقیكردنەوەی دەرەكی و واسیتەی حزبی تەواو دەكات و لە ژێر باڵ و دەستلەپشدانی حزبیشدا بەنمرەى (53) و بەقبول خاێ لە زانكۆى كۆیە بەشى ئەنگلیزى وەردەگێرێ و دووساڵ بەمووچەى تەواوی بەرێوەبەرى ئەنفالى گەرمیان لە ئەنجومەنى وەزیران دەخوێنێ و واز لەكارى حزبى دەهێنێ چونكە كارى پێیان نەمابوو، بەڵام دوو سال لەیەك قۆناغدا مایەوە لە زانكۆ تا 2004 ئەم شیرە ژنە وەك ئەوى كەسى ڕابردووپاك نەبێت لە ناوكەس وكارى ئەنفالكراوەكان و خەڵكى گەرمیاندا بە شانسێكی تری وەیخڕپاشایی لەسایەی تەكوتلات و بەرپرسە گەندەڵەكانى تەكوتلێكی گەرمیان وەك ئەندامى پەرلەمان كوردستان و نوێنەرى گەرمیان دادەنرێت . وە هەر ئەو ساڵە بەبڕیارێك دەیگوێزنەوە لەزانكۆى كەلار و ساڵى 2008 شوودەكات بە كوڕێك لە یەكگرتووى ئیسلامى لە وەزارەتى كشتوكاڵ و ئاودێرى كەئێستا پارتیە و لە هەمان وەزارەت ڕاوێژكارە ، بۆ جارى سێ هەم دەوامى زانكۆى كەلار دەگویزێتەوە بۆ هەولێرو شوقەیەكى ناز مۆڵ وەك ئەندام پەرلەمان وەردەگرێت وباشترین سەیارەیش وەردەگرێت ودەوامى ئێوانیش دەكات لە زانكۆ . بەلاًم ئەوەى لەهەمووی تاڵترە ئەوەیە كە ئەم شێرە ژنەى گەرمیان كە كراوەتە نوێنەری خەڵكەكە لە پەرلەماندا ، دوای شووكردنی بۆ زیاتر لە دووساڵ دەبێت رووى بەگەرمیان نەكردووە كەچى لەو لایشەوە چەندین ڕێكخراوى هەمەچەشنە دروست بوون باسى داكوكى كردن لە ئەنفال و نەهێشتنی گەندەڵى دەكەن و لێرەیشەوە ئەم ژنە بێ وێنەیە بەناوى كەس وكارى ئەنفال و گەرمیانەوە خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردن و ئیمتیازات وەرگرتنە وەك لە خوارەوە ئاماژە بەبەشێكى دەكەین ..
1 - ئەم ژنە لە نەخوێندەواریەوە بە پشتگیری حزب و فشاری حزب و قبوڵ خاێ بووبە بۆ خاوەنى بروانامە
2- لەسایەی گەندەڵی مالی یەكیتی و مسئولەكلنی بووەتە خاوەنى كارگەى بلۆك و زەوى نشتەجێبوون لە سلێمانى و گەڕەكی شەهیدانی كەلار
3- لەباشترین وخۆشترین شوێن شوقەى نازە مۆلى وەرگرتووە لە هەولێر
4- مانگانە 7 ملیون دینار وەردەگرێت وەك ئەندام پەرلەمان
5- باشترین سەیارەى مۆدیل بەرزى وەرگرتووە ئەمە جگە لەوەیش چەندین كەسى لاى خۆى وەك شۆفێرى و پاسەوان دامەزراندووە مانگانە مووچەكانیان وەردەگرێت بێ ئەوەى دەوام بكەن
6 - برایەكى بەناوى عمر بەناوى كەس و كارى ئەنفالەو ناردۆتە دەرەوە بۆ خوێندن كە حصەى كەسوكاری شەهید و منداڵانى پاشماوەى ئەنفالە.
7- بەناوى خەڵكى گەرمیانەوە چەندان سەفەرى بۆ وڵاتانى ئۆورپاو عەرەبى بۆ رێكخراوە و هەرجارێكیش زیاتر لە دوو دەفتر دۆلارى بۆ خەرج كراوە
8- دوا كاری پرۆژەى دروست كردنى مۆنیمێنتێكە بۆ ئەنفال لە ئەڵمانیا كەلە ڕێگاى پەرلەمانەوە داوا كراوە، ئەمە دوو جارە ئەم خەمخۆرەى گەرمیان و ئەنفال!!! ژنێكى نەخوێندوارى پاشماوەى ئەنفال لەگەل خۆى دەبات بۆ ئەوەى نەزانرێ چى پارەو دۆلار وەردەگرێت.
بەڵى ئەمە نوێنەرى ئەنفالەكانى گەرمیان بوو . كەچى سەدان رۆشنفكر و خاوەن بڕوانامەی باڵا و خاوەن قوربانی و نوسەر و رۆژنامەنوس و خەڵكانی رابردوو پاك و موزەحی هەیە لە گەرمیان كەس ئاوڕیان لێناداتەوە و ئەم قارەمانەی كراوەتەوە دەمسپی گەرمیانییەكان
ئینجا دوای ئەم هەموو زانیاریە با ئەم زاتە زاتی ئەوە بكا تەنیا یەك زانیاری ناو نووسینە بە درۆبخاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە