هەلبژاردن و مۆلیدە لە ئەزموونى دیموكراسى كوردیمان دا ..........!!!!!!!!!!
Sunday, 21/03/2010, 12:00
دیارە هەلبژاردنێكى پاك و بێ گەرد و دوور لە فشار لە سەر دەنگدەر یەكێكە لە بنەماكانى دیموكراسى بۆ ئەوەى گەل نوێنەرى خۆى دیارى بكات بۆ بەرێوەبردنى دەسلات لە ولاتدا ، ئێمەى كوردیش چەندین جار چووینەتە ناو ئەم هەلبژاردنە بەڵام ئەوەى هەلبژاردنى ئێمە لە خەلكى تر جیا دەكاتەوە روودانى هەندێك رووداوى سەرنج راكێش و كۆمێدى یە كە لەم هەلبژاردنەى 7/3/2010 روویدا لە دەڤەرى سەوز كە حزبێكى سۆسیال دیموكرات فەرمانڕەواى دەكات و هەردەم بانگەشەى دیموكراسى و مەدەنى تێدا دەكات ئەوەى هانیدام كە ئەم چەند رستەیە بنوسم ئەم رووداوە كۆمێیایە بوو ئەوەیە كە لەكاتى هەلمەتى هەلبژاردن لە دەڤەرى سەوز دا سەندنەوەى مۆلیدە بوو لە گوندێك لەبەر ئەوەى كە خەلكى گوندەكە نیازیان بوو دەنگ بە لیستێكى تر بدەن كە لیستى مۆلیدە بەخش نەبووە واتە لیستى دەسەلات ، ئەم رووداوە ئەگە بۆخەلكى مایەى پێكەنین بێت بۆمن بیرهاتنەوەى روداوێكى زۆر ناخۆش بوو ، كە كاتى خۆى لە هزرمدا زۆر ئازارى دام ، ئەوە بوو لە سالى 1998 لە مالى ناسیاوێكم دابووم لە روداوێكى زۆر ناخۆشیان بۆ گێرامەوە كە مالێكى گەرەكە كەیان كە دوو برا بوون بەیەكەوە لەیەك خانوو دەژیان یەكێكیان هیچ مندالى ئەوەى تریشیان چەند مندالێكى هەبوو ئەوەى كە مندالى نەبوو سۆزى خۆى دابوو بە مندالەكانى براكەى و زۆر خۆشى دەویستن و دیارى مندالانەن بۆ دەكڕین ، بێ مندالى خۆى تارادەیەك بەمندالەكانى براكە بیر كردبوو ، بەڵام رۆژێكیان ئەم دوو برایە كێشە دەكەوێتە نێوانیان و پەیوەندیان تێك دەچێت و هەریەكەیان دەچێت بەلایەكدا تا ئێرە رووداوەكە ئاسایە بەلام ئەوەى نائاسایە ئەوەیە كە كابراى بێ مندال هەموو ئەو دیاریانە و یاریانەى كە كاتى خۆى بۆ برازاكانى كڕیبوو هەمووى كۆ دەكاتەوە دەیباتەوە مندالەكانیش بە گریان بەدواى مامەى دڵ رەقیان دەكەون بەڵام ئەو هیچ رەچاو ناكات و دەڕوات ، بۆیە ئەو شەوەى كە بەدیار تەلەفزیۆنەوە بووم ئەم رووداوەم هاتەوە یاد و ووتم ئێستاش ئەم دیاردە نەشیاوانەى كە رۆژانێك هات وتمان رۆیشت ، بەڵام دیارە ئەم دیاردە هەر ماوە ئەمجارە حزبێك دەیكات بۆیە لەبەر خۆمەوە ووتم تۆبیلێ ئەم كابرایەى كە كاتى خۆى ئەم بیرۆكەیەى بەرامبەر برازاكانى كرد بە حزب نەفرۆشتبێ پرسیار ئەوەیە ئەوان مۆلیدەى خۆیان بردەوە ئەى ئێمە خۆێنى باوك و كوڕ و كەس و كارمان و خوانى سەر سفرەكانمان كە لە گوند دامان بە پێشمەرگەكانى كوردستان لە كێ وەرگرینەوە ؟
بەو شێوەیە قەرەبوومان دەدەنەوە ، بۆیە ووتم شوكر بۆ خوا كە سیستەمى ئەلكترۆنى بانكیمان نەبوو بۆ ئەوەى مووچەكانمان لە بانك دەبنێین بە رەقم حیسان نەوەك رۆژێك وەك ئەو مۆلیدەیە هەموویمان لێ بسەننەوەو بلێن دەنگتان بۆ ئێمە نى یە و مووچەكەمان ببەنەوە .
- هەریر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست