کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكی گەورەی ڕاوێژكارە ئەحۆلەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

Sunday, 22/03/2020, 19:53


مەترسییەک كە رووبەڕووی كۆمەڵگەی كوردی بووەتەوە هەر نەزانی یان بێ باكی سەركردە و سەرۆكەكانی نیە بە تەنها. ئەوەی لە پرسی ئەم هەمو نەهامەتیەدا دەستەپاچەن یان خۆیان گێل ئەكەن ئەو هەمو راوێژكارە پلە باڵایەن كە بە پلەی جێگر وەزیر و مودیر عام لەسەر حسابی حكومەت موچە وەرئەگرن و لە دیوەخانەكانی حیزبدا خەریكی ستایشی دەسەڵاتن، جار جار لە میدیاكانیش بۆڵە بۆڵێ بەناوی چاكسازی یان شتی عیلمییەوە ئەكەن كە زیاتر بۆ داپۆشینی ڕووی رەشی سیاسی خۆیانە، بریتین لە راوێژكار كە زیاتر بە كاوێژكار ئەناسرێن!
بەرپرسی راوێژكارانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە فەیسەڵ عەلی-ە، باوكی كە جاشی عێراقی سەردەمی مەلیك فەیسەڵ بو، هەر بەو خۆشەویستیەوە كوڕەكەی ناونا فەیسەڵ بەڵام ئەمیش وەجاغی باوكی لە جاشایەتی ڕون كردەوە و هەتا بەعس ڕوخا بەناوی خوێندنەوە لە بەغدا ئەژیا، دوای ڕوخانی رژێمی بەعس لەبەرئەوەی خانەقینی بو، بووە پیاوی مەلابەختیار و ماوەی زیاتر لە -10- ساڵە مەسئولی راوێژكارانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە، قسە لەسەر ئەوە نیە كە هیچ مەسئولێكی باڵای یەكێتی بەوئەندازەیە خاكی نیە تا بۆ هەرمەسەلەیەك شت بەكڵاوی مەسئولی راوێژكاران بپێوێ، ئەوەی مایەی شورەیە كە ژوری راوێژكارەكان بەژوری ئەحۆلەكان ناوئەبەن. نازانم كاتێك مەسئولی راوێژكاری حیزبێكی زەبەلاح بەئەحۆل بناسرێ بگریم بۆ میلەت یان لە داخا پێبكەنم؟.
دیاردەیەكی ناشرینی ئەم راوێژكارانەی حیزبەكان، قۆرغ كردنی ڕێكخراوە بەناو ناحكومیەكانە، ئەم راوێژكارەش زیاتر لە سێ خولە تاپۆی سەرۆكی مونتەدای ئابوری كوردستانی لە گیرفانیدایە. ئاستی بیركردنەوە ئابوریەكەشی لەبواری نوسیندا بە نەوعێ لاوازە هەر ئەڵێی تازە فرچكی بە دنیای نوسینەوە گرتوە!
گەورەترین گەندەڵی سەرۆكی مونتەدای ئابوری كوردستان، لە پرۆژەی شوقەی نیشتەجێبونی ئابوریناسانە كە نرخی شوقەكان چەندین هێندەی نرخی راستەقینەی خۆیەتی و بەجۆرێ گرانە زۆربەی ئەندامانی ئابوریناسان لەو پرۆژەیە بێبەشن هەتا چەندین بەدواداچوونی میدیاكان و سكاڵای ئەندامانی مونتەداكەش، نەیتوانی ببێتە فشارێ بۆ كەمكردنەوەی نرخەكانی یان تایبەتكردنی پرۆژەكە بۆ ئابوریناسان.
تاكە هۆكاری گرانی ئەو شوقانەش ئەوەیە كە حكومەت زەویەكانی بەخشی بە ئابوریناسان بۆ پرۆژەی نیشتەجێبون، بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەیەكی زۆری شوقە وەك هەدیە بەخشراوە بۆ ڕازیكردنی دڵی مەسئولە حیزبیەكان، هەر شوقەیەك كە بەلایەنی زۆرەوە دوو دەفتەری تێناچێ بەڵام لەم قەیرانەدا بە پێنج دەفتەر دۆلارە!
لێرەوە داواكارم لە هەمو ئەندامانی ئابوریناسان، قبوڵی نەكەین لەسەر حسابی بێ خانەولانەكردنی ئێمە، سەرۆكی مونتەدای ئابوریناسان و هیچ مەسئولێكی حیزبی و حكومی، پشكی بەلاشیان لە شوقەكانی ئابوریناسان هەبێ و لە ڕێگەی تۆماری سكاڵاوە لە دادگا، لێپرسینەوە لە نرخ و چۆنیەتی دابەشكردنی شوقەكان بكرێ یا ناوی پرۆژەكە بگۆڕن و سەحبی زەویەكانی ئابوریناسان بەو پرۆژەیە بكرێتەوە تا كەس لە ئایندەدا منەتی ئەوەش نەفرۆشێتەوە كە پرۆژەمان لۆ كراوە و ئەندامان نەیانویستووە!
سەرۆكی ئابوریناسان كە مەسئولی راوێژكارانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە لەناو بارەگای حیزبەكەی ئەحۆل و كەڕەی شەربەت بێ، بەڵام لەسەرحسابی ئەندامانی ئابوریناسانیش ببێتە بیل گیتس و بازرگانی بە ڕێكخراوێكەوە بكات كە موڵكی ئێمەی ئابوریناسانە نەك بوكەڵەیەكی دانراوی دەسەڵات.

سەركەوت حاجی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە