کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند پرسیارێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ دوای قه‌ره‌بالغی ناکه‌ون و به‌ مێشک بیر ده‌که‌نه‌وه‌ نه‌ک به‌دڵ

Tuesday, 23/08/2011, 12:00


سه‌رنجی کوردستانپۆست: هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی بۆچوونی ئه‌م به‌ڕیزه‌دا نیین،  حه‌زمان کرد ئه‌م پرسیارانه‌ ئاراسته‌ی خوێنه‌ر و نووسه‌رانی بکه‌ین چونکه‌ پیویسته‌ ئه‌م پرسیارانه‌ش ئه‌گه‌ر بۆ وشیاری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بێت، وه‌ڵامی بدرێته‌وه‌

**************
1،ئایا وجودی پارتی کرێکاران له‌ قه‌ندیل هی بێجێگه‌ییانه‌ یا له‌باکوری کوردوستان جیای لی نیه‌ یا تاکتیکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تورک مه‌هانه‌یه‌کی هه‌بێت بۆ هاتنه‌ ناو باشورو داگیری بکات؟

2.ئایا سه‌رۆکی پارتی کرێکاران بۆ دوای گیهرانی وازی نه‌هێنا وه‌ک نیلسۆن ماندێلا که‌ زیندان کرا ده‌ست به‌جێ وازی له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئا ئین سی هێنا چونکه‌ به‌هه‌موو دینو لۆجیکیک مرۆڤی زیندانیو ده‌ست به‌سه‌ر ناتوانێت ئازادانه‌ بریار بدات پرسیار تۆ بلێی سه‌رۆکی پارتی کرێکاران کلاوی نابیته‌ سه‌ر تورکو له‌ناو زیندانیسه‌وه‌ سه‌ربه‌ستانه‌ رابه‌رایه‌تی بکات و که‌سیش نه‌ زازانێت؟یا تۆ بلیی تورک هینده‌ دیموکرات بێت ریگه‌ به‌ سه‌رۆک ئاپۆ بدات که‌ کاره‌کانی خۆی دژ به‌وان به‌به‌رچاوی ئه‌وانو به‌ ته‌له‌فۆنی زیندان هه‌موو ئیسه‌کانی پاته‌که‌ی بکات؟

3.له‌ کوردوستان پۆستدا یه‌ک دوو سال له‌مه‌و به‌ر که‌سێکی کوردی که‌رکوک له‌به‌ر چاوی کامێرا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌تورک خۆیان ده‌چون ته‌قه‌یان له‌ ره‌بایه‌و مۆلگاکانی خۆیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بلین پ ک ک یه‌ و بتوانن وا له‌ ده‌وله‌تی تورک بکه‌ن که‌ میزانیه‌یان زیاد بکات ئایا ئه‌مه‌ تاکتیکی تورک نیه‌ که‌ رۆژانه‌ دێت بۆمبارانی قه‌ندیل ده‌کاتو ده‌سه‌لاتی کوردیس نقه‌یان له‌ خۆیان بریوه‌؟ ئایا له‌ قه‌ندیله‌وه‌ باکوری کوردوستان رزگار ده‌کرێت؟

4.کوردی باشور خۆیان به‌ده‌ست ده‌سه‌لاتی دهوو بنه‌ماله‌وه‌ ده‌نالینن ده‌یانه‌وێت وه‌ک قه‌زافی وئه‌سه‌دو عه‌لی سالح ده‌ریان په‌رێنن ،باشه‌ ئایا ئه‌مه‌ تاکتیکی ده‌سه‌لااتی کوردو تورک نیه‌ به‌یه‌که‌وه‌ بۆ مه‌سگول کردنی میلله‌ته‌کانیان ؟بۆ خۆل کردنه‌ چاوی خه‌لکی بیکار و نارازی له‌ هه‌ردوو ولاتی کوردوستانو تورکیا؟
هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ کوردوستانو هه‌لکردنی ئالای تورک له‌ هه‌موو کوردوستاندا باشترین ده‌لیله‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هاو ئاهه‌نگیه‌کی زۆر ترسناک له‌ نیوان ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته‌دا هه‌یه‌ به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌که‌ی نیه‌ به‌لکو له‌ به‌ر ژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌یو ئه‌وجا ده‌وله‌ته‌که‌یه‌تی به‌لام ئه‌مانه‌ی لای ئیمه‌ ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی دۆلاو بنه‌ماله‌کانیا ن نیه‌؟

5.ئایا کوردی باشور کێشه‌ی ناوخۆی که‌مه‌ ئیستا منداله‌کانمان سه‌هید ببن به‌ده‌ستی فرۆکه‌ی جه‌نگی تورک؟ئایا سۆرس بۆ رزگاریو ئاسایسی هاولاتیان ناکرێت؟ئه‌وه‌ مانی دشوبات 10گه‌نجی خوێن گه‌رم له‌پیناوی ئازاد بوون له‌ده‌ست ئه‌م سه‌رۆک مافیاینه‌ رزگاریان بێ شه‌هید کران ئه‌وه‌ به‌ده‌ستی تورکیس ئه‌مرۆ بنه‌ماله‌ک سه‌هید کران ئایا راسته‌ که‌ چیای قه‌ندیل ده‌وله‌مه‌ند ترین جیای ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ له‌ ئۆرانیۆمدا؟که‌ گرانترین ماده‌یه‌ که‌س ئاگاداری ئه‌م تاکتیکه‌ی تورک هه‌یه‌؟

له‌گه‌ل رێزی زۆرم بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ بۆ به‌رجاو روونه‌یه‌ک هیوادارم هه‌ر هه‌موو پرسیاره‌کانم یا بۆ چونه‌کانم هه‌له‌ بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە