دكتورەكەی زانكۆ خاوەنی دەنگە نەك كوتلە
Saturday, 19/06/2010, 12:00
لەماوەی (12) ڕۆژدا مێژووتۆمار كرا :-
لەسێهەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا كۆمەڵێك خەڵكی ڕۆشنبیرو دكتوری زانكۆ بەشداریان تێدا كرد كەهەندێكیان خاوەنی فكرو كیان وئایدۆلۆژیای خۆیانن خاوەن سیادەن لەناوكۆمەڵگادا ئەوانە خاوەن عەقڵ و خەباتی یەكێتی بوون لەناوهەموویاندا دكتور قادری زانكۆو دكتور عسمان بوون ئەمانە سمبولی تێكۆشان بوون سمبولی دەنگن لەناو كۆنگرەدا ئەمانە خاوەنی هیچ كوتلەو باڵێك نەبوون جگەلەوەی ڕەمزی یەكێتیان وەك تاج خستۆتە سەر سەریان ئەگەر چی كەمیش دەنگیان هێنابێت یەك دەنگى ئەمانە مقابیلی (10دەنگی) ئەوانەیە كەخۆیان بەكەسایەتی وناوچەگەریەوە هەڵواسیوەپێویستە یەكێتی ڕێز لەكەسایەتیەك بگرێ كەخاوەنی (ســـیادەیە) نەك خاوەنی كوتلە ئەمانە كۆمەڵێك خەباتی دانەبڕاوو دەنگی زیندوویان هەیە وەك دكتور قادری زانكۆ و دكتۆر عوسمان پێچەوانەی زۆربەی دكتورەكانی تر كەخۆیان كاندید كردبوو بۆ ئەنجومەنی ناوەندو سەركردایەتی كەهەر ڕۆژێك لەپاڵ مەسولێكدا بوون خۆیان دابووە بەر عەشیرەت وناوچەگەرێتی ئێستاش شانازی بەدەرچوونی خۆیانەوە دەكەن زۆر نا(با) ئاوڕ لە (12) ڕۆژی خۆیان بدەنەوە لەلای كێبون چیان كردووە مێژووی (12) ڕۆژیان بخوێنینەوە بزانن چەند بۆگەنە یان لەڕویان نایەت سەیری بكەن دنیا زۆر سەیرە چەند دكتۆرێكى زانكۆ لەماوەی (12ڕۆژ) دا هەندێكیان خاوەنی دەنگ بێت و هەندێكیان خاوەنی كوتلە ، هەندێكیان خاوەلنی سیادەو ئەوی تریان مێژوویەكی گڵاو ، هەندێكیان خۆی بەخاوەنی یەكێتی بزانێ و هەندێكیان خۆی بە بەرپرسا هەڵواسی بێت ، عەشیرەت بازی دەكات . ئەگەر ئەمانەبێتە دەرەوەی حزب بێگومان خاوەن سیادەكان شكۆمەندی خۆیان تۆمار دەكەن و كوتلە بازەكانیش خاوەنی مێژووی (12 ڕۆژە) كەیانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست