کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێش هەڵبژاردنى یەكیەتى مامۆستایانى زانكۆ و پەیمانگاكان دەرئەنجامەكە ئاشكرا بوو

Friday, 24/09/2010, 12:00




زۆر جار لە كوردستان باسى كۆمەلگەى مەدەنى و دیموكراتى و مافى تاكە كەس...... هتد دەكرێت ,كە گوایە حوكمرانانى كودستان هەموو شتێكیان دابین كردووە بۆ ئەوە جەماوەرەى كە راپەرینیان بەرپا كردو وە ئەوانەى هێنا سەر حوكم .
داوى هەزاران تاوان دەر هەق بە میللەت كردیان وەكو برسى كردن و ناموس بردنى خەلكێكى بەشەرەف وا كە زۆر لە خێزان و مناڵەكانى مسولانى ئەمرۆ بەشەرەفترن , وە كوشتنى مرۆڤى وا زۆر لەوان بە ئەخلاق تر شەریف تر بوون وە هەر دڵۆپە خۆێنێكى سەرى باوكى ئەو دزو جەردانە دێنێت چونكە ئەم شەهیدانە نە خەلكى بێتاوانیان كوشتوە وە نە پارو نەفتى كوردستانیان دزیوە وە نە سەدامى دكتاتۆریان ماچ كردووە .
وا ئێستا سیناریۆیەكى ترمان بۆ ئامادەچ دەكەن كە گوایە رۆژى 26 / 9 /2010 هەڵبژاردنى یەكیەتى مامۆستایانى زانكۆ و پەیمانگاكان ئەنجام دەدرێت ,بەلام ژێرەوە هەر دوو لا رێك كەتوون بە دوبارە بوونەوەى 50 بە 50 لە نێوان . ئەو هەڵبژاردنەى لە 26 / 9 / دەكرێت ئەنجامەكەى ئاشكرا بووە وەكو هەڵبژاردنەكانى كاتى سدام حسینە تەنها لە رێژەكەى نەبێ ئەمیان 50 بە 50 یە بەڵام ئەویان 99% دەبوو.
داوى ئەوەى هەردوو شەركەرەكە پێش حەوت ساڵ خۆیان بە بێ تاوان دانا لەو ماڵ كاولیەى كە بەسەر میللەتیان هێنا ,بەڵام لە 1/ 6 /2010 یەكێكیان لە كۆنگرەى چەكدارانى جەلال تالەبانى داواى لێبوردنى لە قوبانیانى شەرى ناوخۆ كرد ؟؟. پیاوى بێ تاوان بۆ داواى لێبوردن دەكات ؟؟؟
لە سالى 1994 وە تا 2000 شەرى 50 بە 50 بوو بە زمانى خۆیان وە بە تجروبەیەكى فاشلیان دادەنا كەچى ئێستا لە ناو چینێكى رۆشنبیر و چالاك هەمان تجروبە دووبارە دەكەنەوە .
كاتێك كە جلال تالەبانى نەخۆش كەوت بردیانە ئوردن رۆژكیان ئازاد جوندیانى باسى تنبوئاتى و پێشبینیەكانى سەرۆكەكەى خۆى دەكردو دەیگوت(( لەسالى 1988 مام جەلال ووتى دواى دوو ساڵى تر سەدامى دیكتاتۆر شەرێك لەگەل كوێت دەكات و بەلام زۆر ناخایەنێ هێز و سوپاكەى تێك دەشكێ وە كۆمەلانى خەلكى كوردستان رادەپەرن لە دژى و كۆتایى بە حوكمى دكتاتۆریەت دێت...... زۆرى تریش) . بە قسەى ئەو سەرۆكەكەى ئازاد جوندیانى پێشبینی هەموو رووداوەكانى كردوە وە گشتیشیان تەواو دەرچوون , تەنها لە مێژووى راپەرینەكە مسۆگەر نەبوو ئەیووت یان لە رۆژى 5/ 3 / یان 6 / 3 /1991 لە شارى رانیە روو دەدات . هەتا باسى حوكمى 50 بە 50 یشى كردبوو ,
رەنگە جلال تالەبانى لەسالى 1988 پێش بینى ئەم هەلبژاردنەى 26 / 9 / 2010 كردبێ وە زانیبى كە دەرئەنجامەكەش 50 بە 50 دەبێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە