سەرۆقادر لەنێوان بەسەگبوونى خۆى و سەگاندنى تاكى كورد
Saturday, 20/03/2010, 12:00
چەند كردەیەكى دەروونى هەن كە هەر تاكێكى سەر گۆى زەوى بۆ بەرگریكردن لە خۆى و شاردنەوەى كەموكوڕییە جەستەیى و دەروونى و ئاكارییەكانى بەكاریان دەهێنێ و پێى دەگوترێت فێڵەكانى بەرگرى دەروونى .یەكێك لەو فێڵانەش تاوانباركردنى خەڵكە بە ئاكارێكى ناشایستە كە لە خودى كەسى ئاماژەكەر بەتاوانەكە یان كەموكوڕییەكەدا هەیەو پێى دەگوترێت (ئیسقات) ،بۆ نموونە: كاتێك یەكێك دزبێ وادەزانێ هەموو كەس دزەو پەنجەى دزى بۆ خەڵك درێژ دەكات ، یان یەكێك گەندەڵبێت وادەزانێ هەموو كەس دەستى بە گەندەڵییەكان پیس بووە، بۆیە پەنجەى گەندەڵبوون بۆ كەسەكان درێژ دەكات . كوردیش لە كەلتوورى خۆیدا زۆر لە مێژە دركى بەو راستییە كردووەو چەندان پەندیشى لەسەر داهێناوە وەك: لە دزان وابێ هەموو كەس دزەو لە حیزان وابێ هەموو كەس حیزە. زانستى دەروونناسى دیاردەى فێڵەكانى بەرگرى دەروونى روونكردۆتەوە لەهەمان كاتدا ئەو میكانیزمەشى روونكردۆتەوە كە ئەم جۆرە خەڵكەى پێ دەناسرێتەوە. زانایەكى دیكەى دەروونناسى لە بارەى تۆمەت دروستكردن كە خۆى لە خۆیدا ئیسقاتە، پێى وایە كاتێ كەسێك پەنجەى تاوان بۆ یەكێك درێژ دەكات چوار پەنجەكەى دیكە بۆ خۆى دەگەڕێتەوە. ئەم تاوانباركردنەش پەیوەندى بە ئاستى رۆشنبیرییەوە نییە، بەڵكو لەلایەن زۆربەى تاكەكانەوە ئەنجام دەدرێت كە لەپلەى جیاوازى رۆشنبیرى دان .
یەكێك لەو كەسانەش كە دەچێتە نێو چوار چێوەى ئەم باسەوە سەرۆ قادرى كۆنە شیوعى و پارتى ئێستایە كە لەنێو نیوەندى رۆشنبیریى كوردیدا بە كەسێكى دەمپیس و جنێودەر ناسراوەو زۆر جاریش رەفتارى سەرۆ هەر بە جنێودان ناوەستێ، بەڵكو كار دەگاتە سەر تۆمەتباركردن و ئیسقاتاتى وەهاوە كە زۆر بە گران لەسەرى دەوستێ . یەكێك لەو تۆمەتانەشى شوبهاندنى تاكى كوردبوو بەسەگێك كە هەر ساتێك بتەوێ دەتوانیت بەبرسیكردن بیكڕیت. دیارە ئەم زاتە مەبەستى لەو سەگاندنە ئەوەنەبووە سیفەتە باشەكانى سەگ بداتە پاڵ تاكى كۆمەڵگاكەى بەڵكو هەمیشە سەگ لەلاى ئەو جۆرە كەسانە گیاندارێكى قێزەونە بەو مانایەى بەسەگبوونى خۆى لەیادگەیدا زیندوو دەكاتەوە ، گەرچى سەرۆ سەگێكى هێندە برسیش نەبووە تا بەبۆنى نانى بنهەنگڵى بنەماڵە چۆكدادابدات ، بەڵگەش بۆ ئەمە سەگێكى زۆر مودەلەلى شیوعییەكان بووە، بەڵام سەرۆ لەو سەگە بێ وەفایانە بووە كە هەرگیز خزمەتى بەردەرگاى ماڵى خاوەنەكەى نەكردووە، بۆیە هەر زوو لەكولانەكەى بەردەرگاى حزبى شیوعى هەڵدەگەڕێتەوەو دەچێتە بەر دەرگاى ماڵى سەگە بێ وەفاكان كە بێجگە لە بێ ئەخلاقكردنى سەگە بە وەفاكان بەرنامەیەكى دیكەى نەبووە .. بۆیە سەرۆ سوناشى سەگەكانى پێشێلكردووەو جوانترین سیفەتى ئەم بوونەوەرەى سڕیوەتەوە كە زەقترین خەسڵەتى وەفادارییە بۆ خاوەنەكەى .لێرەوە سەرۆ خۆى لەسەگبوونێكى دیكەى نێو سەگاوە دۆزییەوەو رەنگە لە هەمووئەو سەگە برسیانە غەمبارتر بێ كە شەوانە سەر بە تەنەكەى خۆڵى بەرماڵەكانى سیاسەتدا دەگرن بەو نیازەى پاشماویەكى خۆراك بدۆزنەوە. موعاناتى سەرۆ وەك سەگێكى نێوماڵى سەگە بێ وەفاكان لەوەدا خۆى زەقدەكاتەوە كە نەك سیفەتە جوانەكەى سەگانى لەدەست دا بەڵكو پاسەوانى ماڵى سەگە بێ وەفاكان هەر رۆژەو شوناسێكى دەداتێ، بەڵام هەموو شوناسەكان لەیەكتر قێزەونترن ، پاسەوانەكە رۆژێك بەڕەڵلاى دەكات و لەو كاتەى حەزى لەشەڕە سەگ وحەپەحەپ بێت ئەوا دەیلاوێنێتەوە تا كارى خۆى پێ جێبەجێ دەكات ، لەو كاتەش حەپەیەكى ناشاز بكات ئەوا لێى دەخوڕێتەوەو ئیهمالى دەكات . بەڵام خەونى سەرۆ لە نانەكە چڕنابێتەوە ،بەڵكو ئەو بە هیواى ئێسقانێكى سیاسیە كە تاكو ئێستا خۆى بۆ هەڵدەدات بەڵام داخەكەم پێى ناگات .رەنگە هۆیەكەشى بۆ ئەوە بگەڕێتەوە رێژەى سەگەكانى وەك خۆى لە ماڵى سەگە بێ وەفاكان زۆربن ومونافەسەى بكەن . بەڵام شتێكى حاشا هەڵنەگریش هەیە كە سەرۆ لە هێرشكردن بۆسەر نێچیرە بێ دەسەڵات وباڵشكاوەكانى خاوەنەكەى رەشاقەتى تاژیى هەیە بەڵام تا ئێستا ئەو پلەیەى وەرنەگرتووە.
ئەمەى سەرەوە كورتەباسێك بوو لەسەر بەسەگبوونى سەرۆ كە هیوادارم هیچ سەگێكى وڵاتەكەم كە دەڵێم سەگ بە مەفهوومى سەرۆیە نەگاتە ئاستى بەڕەڵایى و بێ وەفاییەكى ئەوتۆ كە بە بەرماڵى خاوەنى پێشووى بحەپێ و بچێتە رێزى سەرۆوەو بۆ تیكە نانێكى ژێر هەنگڵى بنەماڵە بە چووك دابێ .
ئێستا دێمە سەر شەنوكەوكردنى سەگاندنى كۆمەڵگاو ئەو تیورییە پڕ لەشەرمەزارییەى سەرۆو ماڵى سەگە بێ وەفاكان كا ئاخۆ تا چەند توانیان كۆمەڵگاى زیندووى كورد بسەگێنن.
ئەگەر سەیرى مێژووى ماڵى سەگە بێ وەفاكان بكەین دەبینین ئەو تیورییەیان زۆر دەمێكە بەكار هێناوە ، خەڵكیان برسى كردووە ، راوى عەرەبانچییان ناوە ، خیانەتیان كردووە، پارووى دەمى منداڵە ئەنفالییان رفاندووە گوندێكیان ئاوەدان نەكردۆتەوە ، بەهەموو جۆرێك نانى خەڵكیان بڕیوە ، ئەگەر وەك سەرۆ خەڵك كلكە لەقێیان بۆ نەكات زۆر بەسووك و ئاسانى پێى حەپیون وگازیان لێ گرتووە ، بەكورتى هەموو جۆرە سیاسەتێكیان گرتووەتەبەر بەس بۆ ئەوەى خەڵك وەك سەرۆ كلكەلەقێان بۆ بكات ،بەڵام داخەكەم سیاسەتى بەسەگكردنى خەڵكیان بۆ نەچووە سەر ، باشترین نموونەو لە دواى نۆزدەساڵ برسیكردنى خەڵك لە هەردوو هەڵبژاردندا خەڵك پێى گوتن: ئێمە ئەو سەگە نین بۆ پارووە نانێك و پارچە ئێسقانێك بە دواتان بكەوین ، بەڵكۆ ئێمە ئەو نەڕە شێرەین كە سندوقەكانى دەنگدان دەكەینە چاڵى مردن و سڕینەوەتان ، خۆ ئەگەر سەگە هەرچى و پەرچییە كانى وەك سەرۆ نەبوونایە ئەوا ماڵى سەگە بێ وەفاكان بە تەواوى وێران ببوو، بەڵام تەزویركردنەكەیان تەمەنى كولانەكەى درێژتركردەوە. لەو تەزویرەدا زۆر جۆرە سەگ بە كار هێندران ، وەك : سەگە بەڕەللاكانى ئەودیو سنوور، سەگى هارى ناوخۆ، چەندان سەگى دیكەى گەڕوگول كە بەردەوام كلكە لە قێیانە بۆ وەرگرتنى ئێسقانێكى سیاسى لە ماڵى سەگە بێ وەفاكاندا كە تاقەتى حەپەحەپى سیاسیشیان نەماوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست