هندرێنى كۆمسیۆنى هەولێر دوو خیانەتى گەورەى كرد
Thursday, 11/03/2010, 12:00
بەپێى زانیارییەكانى سەرچاوەیەكى نزیك لە كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكانى هەولێر چەند رۆژێك بەر لە دەستپێكردنى هەڵبژاردن ،هندرێن محەمەدى بەڕێوەبەرى كۆمسیۆنى هەلبژاردنەكانى هەولێر سەرجەم تۆمارى ناوى دەنگدەرانى داوەتە پارتى تا بە ئارەزووى خۆى و بۆ مەرامە گڵاوەكانى دەستكارى ناوى نێو تۆمارەكە بكات و ئەو ناوو خێزانانە رەش بكاتەوە كە بۆنى موعارەزەیان لێدى ، ئەم خیانەتەى هندرێن واى كرد كە لە رۆژى دەنگداندا خەڵكانێكى زۆر نەتوانن دەنگ بدەن ، بەمەش پارتى دوو سوودى زۆر گەورەى كرد یەكەم: رێگا گرتن لە لە رێژەیەكى زۆرى ئەو كەسانەى كە دەیانویست دەنگ بە ئۆپۆزسیون بدەن و دووەم: مانەوەى فۆرمێكى زۆرى دەنگدان كە پارتى زۆربەیانى بۆ خۆى پڕكردەوە . من حۆم یەكێك بووم لەو فەرمانبەرانەى كە لەسەر سندوقەكانى دەنگ دان بووم خەڵكانێك هەبوون دەهاتن بۆ دەنگدان و كارتى زانیارى دەنگدانیشیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو و دەیانگوت پێنج بنكەمان كردووە و ناومان لە هیچ كام لەو بنكانە نەبووە ، سەیرەكە لەوە دابوو ئەو كەسانە ناویان لەسەر لیستى سەر دیوارەكانى بنكەكان هەبوو بەڵام لە تۆمارەكاندا لادرابوون .
لەلایەكى دیكەوە سەرچاویەكى نزیك لە كۆمسیۆنى هەلبژاردنەكانى بەغدا پێى راگەیاندین كە تاكو ئێستا هندرێن محەمەد سكاڵاى قەوارەسیاسییەكانى بۆ كۆمسیۆنى بەغدا نەناردووە، دواخستنى ئەم سكاڵایانەش مەترسییەكى گەورەیە چونكە جیاكردنەوەو هەژماركردنى دەنگەكانى هەردوو هەڵبژاردنى تایبەت و هەڵبژاردنى رۆژى حەوتى سێ تەواو بووە ئەمەش وادەكات سكاڵاكان هیچ كاریگەرییەكان بەسەر دەرەنجامەكانى هەلبژاردنەوە نەبێت و دەنگە تەزویرەكانیش لەبەرژەوەندیى پارتى هەژمار بكرێن.
پارتى هیچ ئایدۆلۆژییایەكى نییە تەنها كڕینى هەموو ئەو كەس ولایانەنانە نەبێت كە دەتوانن خزمەت بە مەرامە گڵاوەكانى بكەن ، یەكێك لەو كەسانەش هندرێن محەمەدە كە پارتى كڕیویەتى بە ئارەزووى خۆى هەڵیدەسوڕێنێ . حەقە خەڵكى هەولێر بەهیچ جۆرێك لێى خۆش نەبن و لە تاوانەكانى بێدەنگ نەبن چونكە ئەم خۆفرۆش و مەسینە هەڵگرە بەقەد پارتى مەترسیدارە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست