ستایشێك بۆ ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕان

Wednesday, 24/02/2010, 12:00


ئەوە تەپەى دەستتان نەبوو،
تەپەى ژێرپێى دوانزەسوارەى مەریوان بوو.
نەعرەتە و دەنگى گۆڕانبوو.
ئەوە دەمى ئێوە نەبوو، كە دیقیژاند،
خوێنى برینى میللەتێك بوو
كە دەیگرماند.
ئەوە بەسەى ئێوە نەبوو لەبەرامبەر
داگیركەرانى پەرلەمان،
ئەوە یەكەم چەخماخەبوو
بۆ شۆڕشى مان و نەمان
ئەوە تەپەى ئێوەنەبوو،
دەنگى چەكووشەكەى كاوە بوو
بۆشكانى كەلەپچەكان،
وەفادارى ورێزگرتن بوو
بۆ شەهیدانى كوردستان.
ئەوە تەپەى ئێوەنەبوو،
ئەوە دەنگ و ترپەى دلێكى زیندووبوو
لەجەستەى مردووى پەرلەمان.
شكور رەنجمان بەبا نەچوو
لەوكاتەى كە دەنگمان پێدان
بەردەوام تەپەتەپ بكەن!
كاسەو كەوڵى دوژمنان پڕلە خۆڵ بكەن،
لێمەگەڕێن پارووى دزراوى میللەمتمان
سندان بكەن،
رێگامەدەن نەخێرەكانتان زیندانكەن
(ببن بە موو بڕۆنە ناو پارووى نانیان)
ببن بە گڵ بڕۆنە نێو هەردوو چاویان.
ئەوانە خۆینخۆرى گەلن،
دژى ئاوو هەواو مەلن
چاویان هیچ جوانییەك نابینێ،
تەنها قەڵەم ونەخێرە
تەلارى خەونى گەندەڵیان دەڕووخێنى

تێبینى: نیو دێڕە شیعرى (ببن بەموو بڕۆنە ناو پارووى نانیان) لە شیعرێكى مامۆستا عەبدولڵا پەشێو وەر گیراوە كەمن دەستكاریم كردووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە