تو ئه‌و به‌زم و ڕه‌زمه‌ی له شان و ملتیان ناوه گه‌ر قل-ێک به کوردی بۆ کورد نه‌ڵێت
Tuesday, 11/12/2012, 12:00
کاروان بابان
که ڕێفراندۆم- ێکی نه‌جیب و ڕه‌وا هه‌بێت، مه‌سره‌فکردن و هێز و خۆڕاپسکاندن و شههیددانی تر بۆ؟ که عه‌ره‌ب و ئیراک که‌که‌ی نیاز ناپاک بێت، وه‌ک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نیاز پۆخڵبووه، ئیتر ساویلکه‌ی سه‌رانی کورد و چه‌واشه‌کاری نه‌ته‌وه تهعزبێبار و زمادارهکهمان تاکه‌ی و بۆ؟ که کوێتییه‌کان، ئه‌رده‌نییه‌کان تا سعودی و هه‌ر ئهرهبێکی تر، نه‌ک هه‌ر خوازمهندنین ئاوێته‌ی ئیراک بکرێن، به‌ڵکو بۆیان ئه‌و بابه‌ته‌یه که بیر و کاتی خۆیانیشیانی بۆ بهفیرۆنادهن بگره هه‌ر پیریشی لێ ناکه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئیراکی عه‌زیما یهکبگرنه
وه و له‌گه‌ڵیدا یه‌کێتی پێکبهێنن، کوردی خه‌سێنراو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو له قاڵبدرا و گوشراو نه بێت کێ هه‌یه، یا کێ خواز یاره له وڵاتێک و سیستمێکی شومی وه‌ک ئیراک دا هه‌ڵبکا و بره و به ژیان و ئامانجه‌کانی تێدا به‌دی بهێنێت، خۆ ژیان و دنیا هه‌ر باعییهکه نییه براده‌ر، ئێمه ته‌مه‌ڵ و تهوهزلکراوین له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته ئه‌ژین که نه‌وه‌کانمان، گه‌ر وا بیدهنهبهری، هیچیان بۆ نامێنێته‌وه، ناجار وه‌ک به‌نگلادیشی خۆیان بگیهنه کۆمه‌ڵگاکانی تر بۆ خزمه‌ت کاری و پاککردنه‌وه. پرسیاری له‌مه‌ڕ ژیانی هاوبه‌ش و یه‌کبوون له‌گه‌ڵ ئیراکێکی سه‌یروسه‌مه‌ری وادا که چه‌ند ده‌یه‌یه‌که به به‌زمی کۆڵۆنیاڵی دروستکراوه، له تاقیکردنه‌وه‌ی ژیان دا له هه‌رچ وڵاتێکی ئه‌ره‌ب و ئه‌ره‌به‌کان خۆیان بکرێت، ئه‌و پرسیاره ده‌پێت که سه‌رجه‌میان به کۆ ته‌رکی ده‌که‌ن وه‌لامی ناده‌نه‌وه، ئیتر که ئه‌ره‌به‌کان خۆیان ئه‌و ده‌وڵه‌ته و سیسته‌مه شومهیان نه‌وێت، ئیتر ئاویته بونی کورد له ته‌کیا له پای چی و بۆچی؟
له 1958 وه له‌سه‌ر
دۆزی گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان دانوستاند له گه‌ڵ باغی داد- دا ده‌کرێت، له‌و سه‌ده‌یه‌دا به شهستهکانیهوه، به حهفتاکانییهوه، به ههشتکانییهوه و به نهوهدهکانییهوه، تا ئه‌م مانگه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش، که هه‌ر هه‌موی لوت شکاندنان نه‌بێ هیچی تری لێ نه‌که‌وتۆته‌وه، هه‌میشه ئێمه‌یان به ده‌ردی بزنه‌که و خۆشیان به هه‌یاس بردووه. وا خواروی سودان به پێ پێخاوسی و به هه‌ژاری و کڵۆڵی کۆڵی سه‌رفرازییان لێ هه‌ڵکرد و پێی شادبوون، که‌چی تا ئه‌م ده‌مه‌ش سه‌رانی بنه‌ماڵه‌کانی باشور مێشکیان له مهسێجه نه‌گۆڕه‌کانی ئیراک و باغیدادهکهی، گێل و گه‌مژه ئه‌سا ته‌قه‌ی دێت و گوێزی پوچییان بۆ ده‌ژمێردرێت.
ولاتی مالیکییه‌کان ئه‌ویه به ته‌عریبه‌که‌ی به‌عس ده‌ڵێن ئامین، ئه‌وه‌تا کۆنه به‌رپرسێکی سه‌ربازی ڕه‌زاقورسی پاشڵ ئهنفالاوی، که ئه‌بو ئێستا وه‌ک وه‌ستا کیماوی و عۆدهییهکهی له ژێرخاک بوایه، که‌چی کۆنه دۆست و ئاشناکانی تاله‌بانی و بارزانی بۆ ئه‌نفالێکی تر بۆیان قوچکردوینهتهوه و هێشتا هه‌ر ئه‌وانیش خۆیان به مه‌غدور ئه‌زانن و ده‌ڵین کورد زیاد له سنوری خۆی پێی لێداگرتووه. به واتایه‌کی تر به پێی ئه‌وان، ئه‌وه ئێمه‌ین شایسته‌ی تهمێکردنین.
دڵنیام که ئه‌مجاره‌ش، وه‌ک ڕابردوو ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته بهنماڵهییه مێشکیان بۆ ئامانج و ئه‌نجام و توانای کاریگه‌ر و بگره نرخ و به‌های ڕێفراندۆم بچێت. لێ ئه‌زانم که ئه‌وان ئه‌وه‌ن که مێشکیان بۆ ئه‌وه ده‌چێت که به گوێی گه‌وره ئه‌ندازیاری پڕۆژه و ئۆپێراسێۆنی دیجله دا بچرپێنن و تیایدا بپاڕێنه‌وه که نه‌کات بچێت وه‌زارات به گۆڕان بدا. ئێمه ئه‌مانه ڕابه‌رمان بن، ئیتر ئیراکی مالیکیه‌کان چۆن ده‌ستی پیسیانمان بۆ نابه‌ن. چۆن سوک تێمان ناڕوانن و هه‌ڵسنگاندنی هه‌رزانمان بۆناکه‌ن!
ئاخۆ ئه‌م خۆ سوککردنه و خۆسوککردنهکانی تری حیزبی ئه‌و دوماڵه حه‌یاته و حیزبهکارتۆنییهکانی ده‌وریان که وه‌ک زه‌روو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌له‌وه‌ڕێن، هانده‌رێکی تری زیاد نییه که ئه‌م به ناو (شۆڕشگێرانه) مان له‌سه‌ر سینیه‌ک له پێش ئایتوڵا مالیکی دا دایده‌نێن؟
ناوجه‌که ژیرزهمینیهکهی جمه‌ی دێت له نه‌وتدا، هێنده زۆره نازنێ له کوێوه سه‌رهه‌ڵدا و تانکه‌ره‌کانی کابرای ههوهرامی ههڵیلوشێت. ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه به جهپ و بهرستدا هاوردهکا و ده‌ڵی وه‌رن وه‌به‌ربهێنن بوار له‌باره و پاره‌ی نه‌وت ڕژاوه، میلله‌ت نه‌وسن و بێبههرهکراوه ناوجه‌که له باره و له‌وه‌ر خۆشه و پارهپهیداکرن و قۆزینه‌وه‌ی ئاسانه. ئه‌وانه‌ی گوێیان له‌و بانگه‌شانه‌یه و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رن، هه‌ر هه‌موییان چا و برنجی مه‌حمو فرۆش نیین بۆ دروسکردنی نه‌خۆشخانه‌ی 400 چرپای نیین، ئاخر وه‌به‌رهێنه‌ر هه‌یه به‌رهه‌م و ئامرازی کاولکاری و کوشتن به لێهاتوییه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له کوێ پاره هه‌بێ و ئه‌قڵ تییا که‌م بێت و سیستمی باکوکوڕ بونی هه‌نێت و زه‌ق بێت، دیکتاتۆر و تۆقێنه‌ر بێت، له‌و شوێنانه‌دا که سه‌ید که‌ریمه‌کان و کارزانه‌کان له ژێرهمین بکرێن، سه‌را و سه‌نته‌ری شاریان لێ خه‌ڵتانی خوێن بکرێت، کوڕه‌به‌رپرس تلاوتلێنی بێت، ئه‌وه شوێنه‌یه چه‌کفرۆشان به به‌هه‌شتی خۆیانی ده‌زانن. له‌وێدایه به‌هره‌دارن و لێهاتوان له بار خۆشکردن و هه‌ڵگیرساندنی ئاژاوه و کاولکاری بۆ ساغکردنه‌وه‌ی بهرههمهکاولکارییهکانیان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر نوقسانی له ده‌سه‌لات و سیستمی سه‌قه‌ت نه‌بێت، ده‌بێت کارگه کاوکهرهکانییان دابخه‌ن.
به خشکهیش له تهنیشتیشمانهوه و شیعانه تێمان دهخوڕێنێت. جارێ خۆش خۆش یه‌که به یه‌که ئاودیو به سه‌رانی کورد ده‌کات بۆ دانی ڕاپۆرتییان و هه‌لوێستیان، سه‌یره نهێنی ئه‌م ولائیه چیبێت، ئه‌نێت چ مه‌له‌فێکی تۆقێنه‌ری لابێت ئاوا تاک تاک بانگهێشتیان ده‌کات، که‌ی ماڵی کورد نرخ بۆ بونی کیانی خۆی داده‌نێت و له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی تاران باغی داد یان ئه‌نکه‌ره به‌سه‌رده‌کاته‌وه. حه‌سار و گرژی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به ئێرانی له خواترس و مه‌لاکانی، ناڕاسته‌وخۆ ئارام و ئازدی لێ ههراسانکردوون، که‌چی مه‌لا مهغاویرهکانی مژده‌ی پاککردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیبراهیم و مو‌سا ئه‌ده‌ن له "ئه‌رزی میعاد" دا. مه‌لا چهرچییهکانی ئێران له پاڵ حیزبی ماڵی جه‌لا و حیزبی ماڵی مه‌لادا، له‌لایه‌ک کاڵا ئێکسپایهرهکانیانمان به خۆشیمان بێت یان به ناخۆشی به‌ده‌ما ده‌که‌ن، کاتی، تۆپبارانی سنوره‌کان ڕادهگران، لێ به ئه‌سپای مالیکیهکانیمان له دیوی ئه‌و دیوه‌وه، وه‌ک هینی هار تێبه‌رئه‌ده‌ن.
له پاڵ ئه‌مانه ههمویدا، مه‌خابن ئامڕازی ڕێفراندومیش له گۆشه‌یه‌کی سارد و سڕدا، فه‌رامۆش و بێ‌ناز لێفه‌ی ئه‌ستوری داراوه به‌سه‌ردا و وه‌ک باڵنده‌ی نیو قه‌فه‌ز غه‌مگین لێمان ده‌ڕوانێت، ئه‌وه به‌زه‌ی به بار و ژیریماندا دێت. له دوکانیشهوه ئوستازی نازی سۆشیالدیمهکراتی کورد فتووه و فه‌رمانی داوه که که‌س توخنی نه‌که‌وێت، به ئه‌قڵی ئه‌و زاته، تخونکهوتنی خه‌وی شاعیرانه‌یه!
مالیکی هه‌ر تۆ مابوی، تۆش خۆت پێنه‌گیرا خۆت به کورد تاقی بکه‌یته‌وه، تۆش پێدا ڕاگهشتی پێمان بکه‌یت، ئای ئیراک، ئای تاڵه‌بانی بۆ هه‌وڵه ئیراکییهکانت، ئای بارزانی بۆ چرپهچرپکردنهکانت، ئای زێباریهکانی باغی داد بۆ بێ هه‌ڵوێستی و ڵاڵلییهکانتان!؟
شیعه ئه‌ڵێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست