كوشتن لەعێراق بە ژەهرى سالیۆم
Sunday, 02/02/2014, 12:00
ڕژێمى فاشت لەعێراق، تەنیا هەوڵى سەركوتكردن و سڕینەوە و لە ناو بردنى خاك و خەڵكى كوردستانى لە ڕێگەى و ێرانكردن وسوتماك كردنى گوندو شارو شارۆچەكانەوە كە جێگەو شوێنى گەلى كورد بوو نەدەدا، بەڵكو لە كوشتن و لە سێدارەدان وگرتن و ڕاودونانى ڕۆڵەكەنى گەلى كورد كەم تەرخەمى نەدەكردوو دەستى نەدە پاراست و نەدە بوارد، بەڵكە ڕێگەو شێوازێكى ترى داهێنانى گرتە بەر ئەویش كوشتن و لە ناو بردنى نەیارو ناڕازییە سیاسی و چەكدارە هەڵگەڕاوە و نیشتیمان پەروەرەكان و شۆڕشگێڕان بوو بە جۆرێكى هێواش یا خود خێرا بوو لە مردن، ئەو تەڵەى مردنەش لە ڕێگەى دەرمان خوارد كردنەوە بوو، بە ژهرێك كە نە تام و نە ڕەنگى هەبوو، زۆر كەم هەست دەكرا لەكاتى بە كارهێنا كە ئەوە ژهرە یان جۆرە دەرمانێكە..؟! ئەوژەهرەش لە مێژووى دەزگا هەواڵگرییە جیهانیەكاندا كۆنەو مێژوویەكى دوور و درێژى گوزەراندووە یان تێپەڕاندووە، لە عێراقیشدا ئەم ژەهرە زیاتر لە سەردەستى دەزگاى هەواڵگرى عێراق لە سەردەمى هاتنە سەركارو دەسەڵاتى بەعسەوە دژى نەیارو كەسانى نیشتیمانى و سیاسى وگروپە چەكدارەكانى نەیارى بەعس بەكارهێنراوە و دەیان كەس لە ڕێگەى هەوڵگریى یەكانى عێراقەوە بەم ژەهرە لە ناوبران... بە بێ ئەوەى لە سەرەتادا بزانرێت لە كوشتنیاندا ئەم ژەهرە بە كارهێنراوە، تا لەم دوایانە واتا لەدواى ساڵانى حەفتاكانى سەدەى ڕابردوو پاش لێكۆڵینەوە و پشكنین دەركەوت كە ئەم جۆرە ژەهرە كە بە سالیۆم ناو زەدكراوە لەو جۆرە مردن و كوشتنانەدا بە كارهێنراوە، ئەم ژەهرەش لە عێراق دا لەدژى نەیارەكانى دەسەڵات و بەعس لە ڕێگەى خواردن یاخود شلەمەنیەكانەوە جا هەر جۆرە خواردن و شلەیەك بێت بەكار دەهات.؟ پاش ئەوەى كەسەكان دەكرانە ئامانج ودەست نیشاندەكران و زانیاریان لە سەر كۆدەكرانەوە و لایەنى لاوازیان دەخرایە پێش چاوان .؟؟ ئەم ژەهرەیان بۆ دەكرایە نێو خواردن و شلەمەنیەكانەوە.. و وەك گوترا ئەم ژەهرە بێ ڕەنگ و بێتام و بێبۆنە بە كورتى و بە كوردى كورد پێى دەڵێن: مەرگە موش كە لە بنەچەدا ئەم ژەهرە بۆكوشتنى جۆرەكانى مشك و هەندێك زیندەوەر بەكارهێنراوە.. پاشتر دەزگا هەواڵگرییەكانى جیهان وعێراق لە كوشتنى نەیارەكانیاندا بە كاریان دەهێنا. و لێى سود مەند بون بۆكوشتن؟! بۆ نمونە مەجید جیهادى ئۆپزسیۆن و ێباح میرزا پاسەوانى متمانەپێكرا وى ێدام و دەیانى كەسى تر لە ئۆپۆزسیونى ڕژێم لە شیعە و سونە و كورد لە هەڵگرى هەموو ئایدیۆژیە جۆر بە جۆرەكان، كە جێگەى مەترسی بوون بۆسەر ڕژێمى عێراق بەم ژەهرە دەرمان خوارد كراون و لە نێو براون..؟!
تراژیدیاكەى سێڕوان لە ناوچەى مەرگە
ڕژێمى بەعس هەموو ڕێگا و جۆرەكانى لە ناو بردن و كوشتن و سوتماك كردنى خاك وگەلى كودى تاقیكردەوە و پیا گوزەرى كرد، پاشان لە سەر سەركردە و نەیارە سیاسیەكان و هێزى پێشمەرگەى كورستان ئەم ڕێگە نوێیەى بە كار هێنا ئەویش دەرمان خواردن بوو بە ژەهرى سالیۆم، ئەوەبوو لە دەڤەرى مەرگەو گوندى سێراوان لە ڕێگە و پلانێكى وورد وچنراوە، هەواڵگرى عێراق و لە ڕێگەى نەرمین حەوێز ناوێكەوە، كە خێزانى پێشمەرگەیەك بوو، بە ناوى جەبارى عەلى حەوێز ژهرى سالیۆم كرایە ناو خواردن و ماستاوە بۆكۆمەڵێك پێشمەرگەو خەڵك و چەندین كەس شەهید بوون، وەك پێشمەرگەى قارەمان بێستونى مەلا عومە، خەدیجە حسێن ئەمین، دایكى مستەفا چاوڕەش، سەریعەمەلا موحەرەم ... هەروەها چەندین پیشمەرگەو سەركردەش نەخۆش وگرفتارى ئەم ژەهرە بون و گەیانرانە دەرەوەى وڵات وەك عەدنان موفتى و مستەفا چاوڕەش وخواێخۆش بوو سامى شۆڕش و دكتۆر مەحموود عوسمان و... تا پاش تێپەڕینى چەندین ساڵ بە سەرئەو كارەساتەدا وەك زانراوە چەندین كەسى تر نەخۆش كەوتن و بە هۆى كاریگەرى ئەو ژەهرەوە وەفاتیان كرد...؟! ئەمە كورتەیەك بوو لەو باس و ڕوداو تراژیدیاى بەعس لە ڕێگەى تۆڕە هەواڵگریەكانیەوە ئەنجامى دا دژى گەلى كورد و هێزى پیشمەرگەى كوردستان.
كتێبى كوشتن لەعێراق بە ژەهرى سالیۆم و
تراژیدیاكەى سێڕوانى ناوچەى مەرگە لە كوردستان
نووسینى : دكتۆر سالار حەمەسوور باسیرە
بە ناوى هاوڵاتیەك لە ماڵپەڕى كوردستان پۆستى بەڕێزدا، بابەتێكم لە سەر ئەو ڕوداوەى لێى دواین خوێندەوە، ئەو هاوڵاتیە داواى ئەوەى كرد بوو كەئەم دۆسیە كە تەنیا ناوى شەهید بێستونى مەلا عومەرى هێنابوو بۆ لە یاد براوەتەوە یان یان باس ناكرێت، من بەو هاوڵاتیەو خوێنەران ڕادەگەیەنم ، كەئەو ڕوداوە لەلایەن جەنابى دكتۆر سالار حەمەسوور باسیرە وە ساڵى 2000 كۆكراوەتەوە و لە لێكۆڵینەوە و چاوپێكەوتنى هەندێك لە ڕزگار بووەكانى ئەوكارەساتەوە، نووسەر نەیى هێشتووە ئەو بابەت و كارەساتە بیر بچێتەوە یاخوود فەرامۆش بكرێت، بۆیە بەڕێزیان ساڵى 2000 لەئەڵمانیاوە ئەو كتێیەى ناردەوە و ئێمەش بێ دەسكارى وەك خۆى بە چاپمان گەیاند و بڵاو كرایەوە، هەرچەند ئەگەر من ئەكاتە ناونیشان و زانیاریم لە سەر دكتۆر سالار هەبووایە چەند كەسێكى تریش هەبوون لە و پێشمەرگە ڕزگار بوانەى كارەساتەكە، جگە لەوانەى لە ناو كتێبەكەدا ناویان هاتبوو، دەم توانى زانیاریان لە سەر ڕوداواكە لێوەربگرم و لەگەڵ دكتۆر سالاردا زیاتر بابەتەكەمان دەوڵەمەند بكردایە، بەڵام من وەك ئەمانەتێك وەك خۆى بۆم بڵاو كردەوە و ڕێگەم نەدا بە خۆم دەسكارى و زیادە كارى بۆبكەم..؟ بە هەر حاڵ كتێبەكەو زانیاریەكانى زۆرگرنگەو دكتۆر سالار زۆر لەگەڵى ماندوو بووە و وەك خەمخۆر ودڵسۆزێك دەستى ماندوو بونى دەگوشم و بە هیواى سەركەوتنیم و بە هیوام ئەگەر كرا جارێكى دیكە بابەتەكە دەوڵەمەند بكاو بە چاپى بگەیەنێتەوە كە زیاتر لە13 ساڵ بە سەر یەكەم چاپیدا گوزەرى كردووە، بە هیوام ئەو هاوڵاتیەو خوێنەران سەیرى ئەو كتێبە بە نرخ و گرنگەى دكتۆر سالار حەمەسوور باسیرە بكەن و بە ووردى بیخوێنەوە و وەڵامەكان بەووردى وەربگرێنەوە و سوودى لێوەرگرن... سەروەرى بۆگیانى سەرجەم شەهیدانى كوردستان و شەهیدانى كارەساتى گوندى سێڕوان .. یادیان زیندوبێت.
29/1/2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست