کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دياريكردني كاتي نمايشي فيلمي كچي كافرۆش

Monday, 05/05/2014, 12:00


ماوه‌يه‌كي زۆرده‌بێت هه‌موومان گوێبيستي ئه‌وه‌ ده‌بين چيرۆكي "كچي كافرۆش" كراوه‌ته‌ فيلم له‌لايه‌ن ده‌رهێنه‌ر (ته‌نيا كه‌ريم)، چه‌ندين ئه‌كته‌ري ناوداري كورد تيايدا به‌شداري كردووه‌، هه‌روه‌ها بۆ دواجار ئه‌و فيلمه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كاني ته‌واو بوونه‌ و كاتي نمايشي دياري كرا.
ته‌نيا كه‌ريم ده‌رهێنه‌ري دراماكه‌ رِايگه‌ياند: دواي ماوه‌يه‌كي زۆر له‌ كاركردن و ته‌واو بووني فيلمي "كچي كافرۆش" به‌ هاوكاري سه‌رجه‌م ستافي كاره‌كه‌ برِيارماندا له‌ رِۆژي 7/5/2014 له‌ سينه‌ماكاني (رِۆيالَ سينه‌ما له‌ هه‌ولێر) و (سيتي سينه‌ما له‌ سلێماني) نمايش بكرێت.
زياتر ده‌لَێ: له‌وه‌ دلَنيام خه‌لَكانێكي زۆر ده‌چنه‌ نێو هه‌لَي سينه‌ماكانه‌وه‌ بۆ بينيني ئه‌و فيلمه‌، چونكه‌ به‌سه‌رهاتێكي رِاستي ميله‌ته‌كه‌مانه‌ و ماوه‌يه‌كي زۆرده‌بێت خه‌لَكي چاوه‌رِواني ده‌كات، له‌وه‌يش شك و گومانم نييه‌، ته‌ماشاي فيلمێكي باش ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ي تيايدا به‌شداريان كردووه‌ كه‌ساني شاره‌زا و ناسراون له‌ كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە