دوێنێ شێخ و ئه‌مڕۆ مه‌لاکه‌ی ناو یه‌کێتی رۆڵی ڕینگۆ ده‌بینن
Monday, 20/07/2009, 12:00
له‌و رۆژه‌وه‌ی لیستی گۆڕان به‌و گوژمه به‌هێزه هاته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه ئیدی روماڵی دێوه‌زمه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌یه‌کیه‌تی و پارتیه‌وه شێتگیربوون و نازانن به‌چ شێوازێک به‌ر له‌و ته‌وژمه به‌هێزه جه‌ماوه‌ریه خۆرسکه بگرن .هه‌ر ئه‌م هێزه‌شه وای له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیه‌کان کردووه به‌هه‌رچی شێوه‌یه‌ک بێت هه‌وڵی ڕازیکردنی جه‌ماوه‌ربده‌ن تا ده‌نگیان پێ بده‌ن و ئابوڕیان نه‌چێت،ئه‌م شپرزه‌ییه وای کردووه ته‌نانه‌ت له‌کاتی دیاری دابه‌شکردنه‌کانیشدا کۆنترۆڵیان نه‌مێنێت و نه‌زانن چۆن دابه‌شی بکه‌ن { به‌خشینه‌وه‌ی ماکسی ژنانه‌وپێڵاوی تاکه‌تاک نمونه‌ی زیندووی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردووه} .
به‌ڵام سه‌رئه‌نجام خۆیان باش ده‌زانن ئه‌و پاشاگه‌ردانیه گوزه‌شت و ناگه‌ڕێته‌وه بۆیه ده‌یانه‌وێت رقی خۆیان به‌جه‌ماوه‌ری گڕگرتوو بڕێژن ،هه‌ردوێنێ بوو شێخ جافر به‌مڕی و سه‌رخۆشی وه‌ک شه‌لاتیه‌کان و بێئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی خۆی بکات که‌له‌چ مه‌وقعیه‌تێدایه که‌وته گیانی هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نوسان وبه‌شێوه‌ی به‌عس ئاسا ره‌فتاری نواند ئه‌مڕۆش فه‌لسه‌فه‌که‌ی مه‌لا که‌متیار و وه‌لید عه‌هده‌که‌ی مه‌لا ده‌که‌وێته وێزه‌ی کارمه‌ندانی حکومی و هێرش ده‌کاته سه‌ر دکتۆره‌کان و زه‌ربه‌یان لێده‌دات پاش ئه‌وه‌ی دکتۆریش به‌کاری خۆی هه‌ڵساوه‌و خزمه‌تیکردوون .
دیاره ئه‌م نموونانه وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستایه که‌هیچ ڕێزێک نه‌ک بۆ حکومه‌ته‌ی خۆیان به‌ڵکو بۆ هیچ مرۆڤێکی کوردیان لا نیه و نایگرن، گه‌ر وانیه ئه‌دی بۆ هیچ ئیجرائاتێک تا هه‌نوکه ده‌رباره‌ی یاشێخه‌که‌یان نه‌کراوه .پێده‌چێت شێخ و مه‌لا هیچ که‌سێک له‌ناو یه‌کێتیدا له‌خۆیان به پیاوتر دانه‌نێنن و بیانه‌وێت کاوبۆی ئاسا ڕه‌فتار بکه‌ن یان ئه‌وه‌تا جڵه‌و ده‌رچوه له‌ده‌ست و ناگێرێته‌وه .جگه‌له‌وه‌ی له خاڵی دووه‌مدا ئه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت که جه‌لاله‌کۆیی سه‌رۆکیان بوه‌ته شایه‌ری پله یه‌کو نیازیه‌تی گره‌ویش له‌عه‌زیزی به‌رزانی ببوره عه‌زیزی وه‌یسی به‌رێته‌وه جگه له‌پاڕانه‌وه له‌خه‌ڵکی بۆئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بدات ئاگا‌و هۆشی له‌هیچ کارێکی ڕه‌سمی نه‌ماوه بۆیه له‌دوا رۆژه‌کانی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه خه‌ونه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان ماڵ ئاواییان لێده‌کات پێش ئه‌نجامه‌کانیش مه‌رگی خۆیانی تێدا ده‌بینن باشتره بڵێین : پرسه‌ی مه‌رگی خۆیان ده‌بینن ئه‌مانه حه‌قیقه‌تێکی حاشا هه‌ڵنه‌گری زیندووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن دیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کابوبۆییه پێشینه‌یه‌کی زۆرکۆنتری هه‌یه .به‌ره‌حمه‌تبێت ده‌روێش عه‌زیز یه‌کێک بوو له نزیکه‌کانی مه‌لا مسته‌فا له‌کاتی کۆڕه‌وی 31 ی ئابدا له پێنجوێن بینیم پێم سه‌یر بوو به‌و ته‌مه‌نه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه له‌کاتێکدا ماڵی مه‌لا مسته‌فا هه‌مویان ده‌ناسێت و لێم پرسی ؛ ده‌روێش ئه‌وه چی ده‌که‌یت لێره گه‌ر بڵێم چاوم درۆم له‌گه‌ڵدا ده‌کات باوه‌ڕ بکه .ووتی رۆڵه ئه‌مانه وه‌ک ڕه‌مه‌تی نین { مه‌به‌ستی مه‌لا بوو } ڕه‌حمه‌تی پێاوێک بوو که‌شتێکی ده‌وت ده‌بووه نه‌قشی سه‌ر به‌رد گه‌ر هه‌موو شۆڕشی تێدا بتوایه‌ته‌وه قسه‌ی خۆی نه‌ده‌دا له‌به‌رد . ووتـم وه‌کو چی ؟ به‌دڵپاکیه‌وه ووتی : کاتێک ئه‌م سه‌دامه جێگری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر بوو هات بۆ گه‌ڵاڵه بۆ ڕێکه‌وتن دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ ڕه‌حمه‌تیدا کۆتاییه‌که‌ی نه‌گه‌شتنه ئه‌نجام .ووتم بۆ؟ ووتی : کاتێک کێشه هاته سه‌ر که‌رکوک و نه‌وته‌که‌ی چۆن دابه‌ش بکرێت سه‌دام ده‌یوت ئه‌بێ به‌پێی تعداد و سه‌رژمێر دابه‌شبکرێت به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی هه‌ر ده‌یوت : ته‌نه‌که ئیله‌ک ته‌نه‌که ئیلی { واته ته‌نه‌که‌یه‌ک بۆتۆ و ته‌نه‌که‌یه‌ک بۆ من } ئیدی سه‌رئه‌نجام پێک نه‌هاتن .
دوای بیستنی ئه‌م چیرۆکه له‌ده‌روێش عه‌زیز و دوای 19 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌رده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا هه‌مان چیرۆکم بینی به‌چاوی خۆم له‌لایه‌ن کاوبۆییه‌کانه‌وه به‌ڵام به‌ته‌نه‌که نا به‌ڵکو به بلۆک واته بلۆکه دۆلار .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست