هه‌موو جاشێک سۆزی پته‌وی بۆ هاوجاشێکی تری هه‌یه
Saturday, 11/07/2009, 12:00
له‌ورۆژه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌ڕێوه ده‌چێت زۆرێک له‌قه‌واره سیاسی و لیسته‌کان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگن تا له‌ئه‌نجامدا بتوانن جڵه‌وی حوکمڕانی کوردستان بگرنه ده‌ست .دیاره له‌م ناوه‌نده‌شدا یه‌کێتی و پارتی به‌و پاره‌و ئیمکانیه‌ته به‌هێزه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌هه‌رجۆرێک بێت وه‌ک ساڵانی پێشوو حکومه‌ت دروست بکه‌نه‌وه‌و داهاته‌که‌ی کوردستانیش وه‌ک برا به‌ش بکه‌نه‌وه ،ئه‌م دروستکردنه‌وه‌ی حکومه‌ته کارێکی ته‌واوو شایسته‌یه گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماو پێگه یاساییه‌کان دروست بکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی هیچ ته‌داخولێکی تێدا بکات یان لایه‌نگیریی هیچ قه‌واره‌یه‌کی سیاسی بکات .
به‌واتایه‌کی دیکه‌و بۆ رونکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م چه‌مکه ده‌ڵێین : گریمان سه‌رۆک کۆماری ئێراق که‌سێکی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به وله‌م کاته‌دا که بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت له‌کوردستاندا لایه‌نگریی پارتێک یان سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات ده‌بێت چ واتا‌و لێکدانه‌وه‌یه‌کی لۆژیکی له‌پشت ئه‌م پشتگیریه‌وه هه‌بێت ، پێده‌چێت ته‌نها ئه‌و هێڵه هاوبه‌شه‌ی که‌هه‌ردوولا ده‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌که‌وه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی بێت .
بوونی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێکه له‌و خاڵه دزێو‌و دژوار‌و گرنگانه‌ی هه‌میشه هه‌لپه‌رسته‌کان په‌نای بۆده‌به‌ن به‌دوور له هه‌موو پره‌نسیپێک و رێسایه‌ک ،دیاره له ئێراق ئه‌م پره‌نسیپه به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ره‌ک کۆمار‌و له کوردستانیش سه‌ره‌ک هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی مێژینه‌ی له‌خۆگرتبێت ، ئه‌ویش مانه‌وه‌و خۆشویستی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانه ئیدی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌خوێنی گه‌لانی ناوخۆ‌و ناوچه‌و چوارده‌ور بێت یان به‌فرۆشتنی خاک و نیشتمان بێت گرنگ نیه ، ئه‌م خاڵه بیری یاداشتنامه‌که‌ی ڕه‌حمه‌تی مه‌نگوریم ده‌خاته‌وه که‌له چاپخانه‌ی خاک به‌رێژه‌یه‌کی که‌م چاپکراو ئیدی نه‌یانهێشت جارێکی تر چاپبکرێته‌وه که‌تێیدا نوسیوه‌و ده‌ڵێت : مام جه‌لال کاتی خۆی که‌له‌گه‌ڵ حاجی برایمی چه‌رمه‌گادا ڕێک که‌وت تا ببێته فورسان { جاش } یه‌کێک له شه‌رته‌کانی مام جه‌لال ئه‌وه‌بوو له‌حکومه‌تی بغداد که‌ده‌بێت ته‌یاره بێت به‌شوێنیداو بیباته به‌غداد ئه‌وه‌بوو مام ده‌چێته که‌رکوک و کۆپته‌رێکی بۆ ده‌هێنن ئینجا سه‌فه‌ری پێده‌کات ،ئیدی له‌و رۆژه‌وه مام بووه جاشی ژماره یه‌ک .
به‌هه‌مان شێوه مه‌لا مسته‌فای به‌رزانیش کاتێک وه‌فاتی کرد که‌شف بوو لای ئه‌مه‌ریکیه‌کان که‌چه‌نده به‌نهێنی پاره‌ی له روسه‌کان وه‌رگرتووه‌و بێ ئه‌وه‌ی موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکی پێی بزانێت .
مه‌سعودی کوڕیشی جگه‌له‌و هاوکاریه به‌رچاوه‌ی که ئێران و تورکیه ده‌یانکرد له‌دوا ئه‌نجامدا په‌نای برد بۆ حکومه‌تی به‌غداو داوا له‌سه‌دام ده‌کات که کوردی بۆ بکوژێ و له‌سه‌ر کورسی دایبنێته‌وه { ئه‌وه‌بوو له31 ی ئابدا ئه‌و مێژووه شه‌رمه‌زاریه‌ی بۆ خۆی تۆمارکرد } .
له‌م نێوانه‌دا ئه‌وه‌ی به‌خه‌سار ده‌چێت ته‌نها ئه‌و هێزه به‌هێزه‌ی جه‌ماوه‌رو گه‌له که له‌خۆڕا ڕیشه‌کێشی ده‌که‌ن، کاتێک هه‌ردوو حیزب دێته گۆته‌نها ده‌سته‌واژه‌یه‌ک وه‌ک قه‌وان ده‌ڵێنه‌وه ده‌ڵێن : ده‌ستی دوژمنانی کورد هه‌میشه له‌کاردایه بۆ ئێمه‌و خه‌باته‌که‌مان .
کاتێک ئه‌م دوو نمونه مێژووییه ده‌خوێنینه‌وه ده‌بینین یه‌ک چیرۆکن به‌پۆشاکی جیاواز جیاواز یه‌کێک قه‌ڵه‌و زل ئه‌وی تر گرگن و فێلباز کاتێکیش ئه‌م دوو ته‌وه‌ره یه‌کده‌گرن بۆمه‌به‌ستێک ئه‌وه ته‌نها ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی سه‌ره‌وه یه‌کیان ده‌خاته‌وه بۆیه کۆششی بۆده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی نه‌چێته به‌ره‌که‌یانه‌وه به‌دوژمی ده‌زانن و هه‌وڵه‌کانی به‌گومان لێکده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌م روداوه له‌هه‌ر ووڵاتێکی نیمچه دیموکرات بێت { گه‌ر خاتری مه‌لا به‌ختیاریشی تێدا بێت چونکه ئه‌م نه‌خۆشه هه‌ر کاتێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عه‌وام و نه‌خوێنده‌واره‌کاندا داده‌نیشێت باسی ووڵاته‌کانی به‌ری رۆژهه‌ڵات ده‌کات که رۆژانێک له‌ژێر ده‌ستی روسیای کۆمۆنیست‌دا بوون و تاڕه‌دایه‌ک دیموکراسیه‌ت تێیاندا باڵاده‌ست نیه ،کوردستانه‌کشی پێ به‌راورد ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا } ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌بری چه‌پڵه بۆ سه‌ره‌ک کۆمار به‌ردباران ده‌کرێت چونکه کاتێک سه‌ره‌ک کۆمار ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت سوێند ده‌خوات که هه‌مو ئه‌ندامێکی نه‌ته‌وه‌که به‌یه‌ک چاو سه‌یر بکات نه‌ک بانگه‌شه بۆ یه‌کێک بکات له به‌شێکی ووڵاته‌که‌یدا سه‌رۆکی به‌شێکیه‌تی ئه‌م ئاوێته بوون و تكه‌ڵبوونه جگه له پێشێلکردنی یاسا و داروخانی پرۆسه‌ی دیموکسیه ، نه‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ڕێز و ئه‌خلاقیاته‌شه که له‌فه‌رهه‌نگ و مێژووی که‌سێتیدا بزربووه جگه‌له بچوکبوونه‌وه‌ی که‌سێتی خۆی گومانێک لای جه‌ماوه‌ر دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یش نهێنی ته‌سلیم بوونه . ته‌سلیم بوون به‌واتای دارووخانی هه‌مو پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌کان له‌که‌سێتیه‌وه تا به‌خێزان و خانه‌واده‌که‌ی که‌له زانستی فه‌لسه‌فیدا به داروخانی ئه‌خلاقی ناوده‌برێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست