سه‌رۆكى هه‌رێم شایسته‌ى سه‌رۆكى گوندێكیش نیه!
Wednesday, 01/07/2009, 12:00
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا عه‌قڵیه‌ت و ماهیه‌تى كه‌سه‌كان ده‌بێت سه‌نگى مه‌حه‌كى هه‌ڵسه‌نگاندنیان بێت.له‌م نوسینه‌دا به‌كورتى ئه‌مه‌وێت كۆمه‌ڵێك ڕاستى هه‌یه بینوسم تاههركهسێك كه‌ده‌یه‌وێت ده‌نگ بدات ویژدان و هه‌ڵسه‌نگاندن بكاته پێوه‌رى متمانه‌دانى بهبهلیستهكان و سه‌رۆكى هه‌رێم.ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌وێت له‌سه‌رى بدوێم (مه‌سعود ى ملا مێگفى)ه كه خۆى كاندید كردووه ته وه بۆسه‌رۆكى هه‌رێم .
سه‌رۆكێك تائێستاش لهئازارهكانى گه‌نجى به‌دبه‌ختى میله‌ته‌كه‌ى تێنه‌گه‌یشتووه یان تێگه‌یشتووه‌و به‌ڵام ئاغایه‌تى و خۆبه‌زل زانی یه‌كه‌ى واى لێ كردووه خۆى نه‌كات بهخزموتكارى میله‌ته‌كه‌ى و له‌نێوانیشیاندا گه‌نجه‌كانى،سه‌رۆكێك كه هیچ له‌باره‌ى سیسته‌مى حوكمى دادگه‌رى و ژیانى دیموكراسى نازانێت ته‌نانه‌ت كه‌س نازانێت خوێنده‌وارى چه‌نده چهندشههادهى هه‌یه !؟ سه‌رۆكێك كه‌تائێستاش بڕواى به‌كۆیله‌كردنى مرۆف ومیله‌ت هه‌یه سه‌رۆكێك تائێستاش به‌عه‌قڵیه‌تى شاخ وجاش بیرده‌كاته‌وه.،سه‌رۆكێك پاره‌ى میله‌ت ده‌دات بهبهعسیهكان له31 ئابى په‌ڵه‌ى ڕه‌شى مێژووىیان دا نا به‌ڵكو له‌ئێستادا هه‌زاران دۆنم زه‌وى و خان‌و فێلاى پێشكهشش به كرێگیراوه به‌عسیه‌كان و پیاوانى به‌عس به‌خشیوه له‌نیویشیاندا (ئه‌یاد عه‌لاوى) سه‌رۆكێك تائه‌م ساته‌ش ئه‌یه‌وێت ناوچه‌گه‌رى بكات و مۆركى خێڵهكیهتى ناوچه‌گه‌رى په‌ره پێبدات ته‌نانه‌ت له‌چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یاندا خه‌ڵكی هه‌ندێ ناوچه‌ى كوردستانیان به(قونده‌ر)به زمانه لاڵهكهى خۆیان شوبهاندووه.له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین سه‌رۆكى هه‌رێمه‌كه‌ى گهردانێكى بئێشێت ده‌برێت ڕاقى ترین نه‌خۆشخانه‌و باڕى ئه‌ووڵاته به‌ڵام به‌هه‌زاران نه‌خۆش له‌سالانى ڕابردو ئێستاشدا به‌نه‌خۆشى سه‌ر ئهنێنهوهئهمرن یان به‌ئه‌و په‌ڕى شه‌رم و گریانهوهى كه پێم وایه ئه‌م ئه‌تك كردنى گه‌وره‌ترین كائینه كهمرۆفه له‌به‌رده‌مى تیفیه كدا ئه‌پاڕێته‌وه تاخێرێكى پێبكه‌ن تابیبهن ده‌ره‌وه و چه‌ند ده‌فته‌رێكى بۆ كۆبكه‌نه‌وه ،،له‌كاتێكدا ڕۆژانهلهباڕو دیوهخانهكانى جه‌نابى سه‌رۆكدا ده‌یان ده‌فته‌ر له‌ڕێى قومارو گه‌عده تایبه‌تى یهكانیانهوه كهئافرهتى مه‌لهاو ڕاقیێهخانه تایبه‌تیه‌كانى وڵاتانیان بۆهێنراوه دهدۆڕێنرێت ودهبهخشرێت!!له‌وڵاتێكدا به‌رزترین شه‌هاده به‌ده‌ست بهێنیت گه‌ربته‌وێت خزمه‌تى ئه‌م میله‌ته بهدبهختهبكهیت و بته‌وێت دابمه‌زرێیت ئه‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌م دوو حیز به‌وه ته‌زكیه بكرێیت ئهوجادهست و مهچهكیشت ئه‌گرن بۆخزمه‌تكردن چونكه په‌ندێك هه‌یه ده‌لێت ((دز له‌بازاڕى پر ئاژاوه‌و بێسهرو به‌ردا ئیشى ده‌ڕوا) ئه‌مانیش كه‌سێكیان ناوێت خزمه‌ت بكات به‌شێوه‌یه‌كى فیعلى..سه‌رۆكێك تائێستا 3جار نه‌گه‌ڕاوه به بهسهرههرێمى كوردستاندا تائێستاش كۆڵانه‌كان و مرۆفه دڵ بڕلهخهمهكانى ئه‌م وڵاتهنهگهڕاوهو نه‌دواندووه ،سه‌رۆكێك كهبرواى به‌دیموكراسى و حوكمى كاتى نیه،، له‌كوێى وڵاتانى دیموكراسى و پێشكه‌وتوو خوازدا سه‌رۆكێك هێنده له‌حوكمدا ده‌بێت؟!
ئاده‌ى میله‌تى كورد پێم بڵێن ئه‌و ده‌ستكه‌وته گرنگانه‌ى ئه‌م سه‌رۆكه دیكتاتۆره به‌ناو قبوڵ كه‌رى دیموكراسى یه له‌ماوه‌ى ئه‌م 4 ساڵه‌دا به‌ده‌ستى هێناوه بۆكورد چین؟؟؟؟ كه‌ركوكى هێنایه سه‌ركوردستان كۆمه‌ڵێك په‌یامى خه‌یاڵى و عاتیفى ده‌ربڕى كهدواجا ر ئه‌م وهعدوبڕیارانه نه‌هاتنه‌دى و وه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تر‌ى بونه پهڵَهو لهكهیهكى تر‌ى پیس و ڕه‌ش به‌مێژووى پڕ له‌خیانه‌تى یه‌وه ئه‌م سه‌رۆكه دیموكراسى خوازه‌وه،، ناوچهدابڕاوهكانى هێنایه‌وه سه‌ر كوردستان ؟ نه‌وتى كوردستانى به‌یه‌كسانى دابه‌شكرد به‌سه‌ر خه‌ڵكى بێ ده‌ره‌تانى فه قیرو هه‌ژاردا.كێشه‌ى گه‌نجان و نه‌بوونى كاروو جێگه‌ى نیشته جێ بوونى چاره‌سه‌ر كرد ؟ بوو به‌باوك بۆهه‌موو تاكه‌كانى ئه‌م میله‌ته؟ خۆى ساوه‌رى ده‌خواردوو خه‌ڵكى گۆشت؟ خۆى نه‌ده‌خه‌وت و خه‌ڵكى ده‌خه‌وت؟ خۆى كه‌ریم كابانێكى پێ بوو خه‌ڵكیش مۆنیكاو وه‌نه‌وشه و هامه‌ر؟
له‌وڵاتێكدا زۆرینه‌ى گه‌نجه‌كانى حه‌زیان ده‌كرد كورد نه‌بوونایه حه‌زیان ده‌كرد ههربهعس حوكمى بكردنایه!.
ئه‌م نووسینه دڵۆپێكه له‌ده‌ریاى پڕ له‌سته‌م و زوڵمى ئه‌م پیاوه.
زۆر به‌ڕاشكاوى ئه‌ى ڵێم سه‌رۆكێك ئه‌مه په‌رێزى حوكمى ڕابردوو چوار ساڵى بێت چ ئومێدێكى لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆئه‌م میله‌ته به‌ش مه‌ینه‌ته؟ سه‌رۆكێك له‌ماوه‌ى 4ساڵى حوكمى ڕه‌شى پڕلهستهمیدا بهوداهاته خهیاڵیهى كهلهبهردهستى دابووه ته‌نها 400 كه‌س له یه‌كێتى وپارتى به‌هره‌وه‌ر ئه‌بن لێى و ئه‌ى به ن و كۆمپانیا‌و قومارخانهوه به‌نزینخانه‌ی پێ ده‌كرن و بازاریش ده‌ست به‌سه‌ردا ئه‌گرن!!!!!؟؟؟؟؟؟
كه‌پێم وایه ئه‌مانه مرۆف نین به‌ڵكو مافیا‌و جه‌رده‌ن و له‌پێستى مرۆفدا خۆیان پیشان ئه‌ده‌ن،
هه‌ربۆیه(مه‌سعود) نه‌ك بۆسه‌رۆكى هه‌رێم شایستهنیه و ناتوانێت بیبات به‌ڕێوه به‌ڵكو شایسته‌ى كردن به‌سه‌رۆكى لادێ و گوندێكیشى نیهوناتوانێت بهشێهوهیهكى ڕاست و درووست به‌ڕێوه‌یان به‌رێت.
براى نیشتیمانى شێخ مهحمودو قازى محمد
30/6/2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست