واو لەنۆكان ..
Thursday, 25/11/2010, 12:00
یەك مانگ لەمەوبەر ئینتەرنێتی بەناو (واو) كەوتە بازاڕەكانی سلێمانی یەوە ، ئەم هێڵە لەئەنتەرنێت بەگوێرەی لێدوانەكانی كۆمپانیای نۆكان باشترین و بەهێزترین هێڵە لەعێراق و كوردستان بەڵام بەهۆی تەكەتول و سەهم سەهمێنەی كۆمپانیای نۆكان و بەچكە بەرپرسەكانی تری یەكێتیەوە ئەم هێڵە شەش مانگ فرۆشتنی ڕاگرت واتە حەوت مانگ پێش ئێستا ئەیتوانی دەست بەفرۆشتنی بكات ، لەم بەینەشدا ئینتەرنێتی ڕێبەركویك كەنۆكان بەموڵكی پارتی ئەزانێت دەستی خۆی وەشاندو دوومانگ لەمەوبەر مۆدێمەكانی لەسلێمانی بەنرخێكی زۆر هەرزان و بەخزمەتگوزارییەكی زۆر باش بڵاوكردەوە ، بۆیە ڕێبەركویك لەماوەی ئەو دوو مانگەدا شەیدایانی ئینتەرنێتی لەسلێمانی و دەوروبەری كۆكردەوەو چەند كەسێكی كەم نەبێت كەمن ئەمڕۆ هەواڵم بۆهات كە 300 كەسە ئەو ئەنتەرنێتەی (واو) ە یان كڕیووە ، ئەمە لەكاتێكدایە كۆمپانیای نۆكان 5000000 پێنج میلیون دۆلاری ئەمریكی خەرجكردووە و تەنها (300) كەس ئەو مۆدێمەیان كڕیووە ، واتە تەنها 9000 نۆ هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆگەڕاوەتەوە كەبەشی موچەی كارمەندەكان ناكات ، هەرلەمڕوانگەیەوە ئەمڕۆ دلێری سەید مجید وشیاری ساڵح ڕەفعەتی تازە دامەزراو لەكۆمپانیا ڕاسپارد كەئەو ئینتەرنێتە بەسەرفەرمانگەكاندا بشكێننەوە ، پرسیار لێرەدایە ، باشە بۆفەرمانگە ، ئایا دلێری سەید مەجید كەفڕی بەنێت و كلیكی ڕاستەوە نیە بۆچی ئەم بڕیارە ئەدات ، دلێری سەید مەجید كەلەحەلەولادایە ئەمڕۆ ئەیەوێت زیانی گەورەی یەكێتی و كۆمپانیاكەی بەسەر فەرمانگە بێ كارەباو وێرانەكاندا بشكێنێتەوە ، دلێری سەید مجید ئەمڕۆ زۆر توڕەبوو بوو تەنانەت خەریك بوو چەند كەسێك سجن بكات كەمن حەزناكەم ناوەكانیان بڵێم ، ئەمێنێتەوە بڵێم ئەی كۆمپانیای نۆكان هەرچەندە زۆركاری ناشەرعیت كردووە بەڵام ئەتتوانی حەوت مانگ لەمەوپێش تۆ مۆدێمەكانت بفرۆشیت و تەپڵ بە ڕێبەركویكی پارتی لێبدەیت كەخۆت ناوت ناوە ، حەوت مانگ لەمەوپێش ئەگەر تەكەتول و بەش بەشێنەی ناو كۆمپانیاكەی خۆت نەبوایە ئێستا تۆ لەقازانجدا بوویت ، هەرچەندە تۆ هەموو كاتێك پارەی میلەتت ئەخۆیت و زەوی داگیر ئەكەیت و لەقازانجدایت ، واو لەنۆكان ، واو واو واو واو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست