پیاوەگرنگەکان لەهەموو ووڵاتێکدا ئەوکەسانەن کەواسودلەتواناو بەهرەو ئەزموونیان وەدەگیرێت و وەک مۆمێک دەسوتێن بۆڕوناکیی گەلەکەیان و قوربانین بۆبەرژەوەندیی گشتی و زۆرجاریش کەسەنزیک وخانەوادەکانیان لەوپێناوەدا وبۆگەیاندنی پەیامەکەی باجی هەلوێست و ئاکارە مرۆڤ دۆستانەکانی ئەوکەسەگرنگە دەدەن لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە...
لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١وەهەندێک ووشەی قەڵەوقەڵەوکەوتنەسەرزاری خەڵک وزۆرکەس وکۆلکەکادرەکان وەک توتی فێری چەندووشەیەک کران بەبێ ئەوەی بزانن ماناکەی چییەلەدانیشتن وکۆڕوکۆبوونەوەداباس دەکران وبەکاردەبران یەکێک لەئەو ووشانەش (سۆسیال دیموکرات) بوو کە هەموولایەنەکان بەکاری دێنن ودەڵێن ئێمەبەبەرنامەی سۆسیال...