بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


پیاوە گرنگەکانی ووڵات و پیاوە گرگنەکانیش کێن ؟

Tuesday, 10/02/2015, 12:00


پیاوەگرنگەکان لەهەموو ووڵاتێکدا ئەوکەسانەن کەواسودلەتواناو بەهرەو ئەزموونیان وەدەگیرێت و وەک مۆمێک دەسوتێن بۆڕوناکیی گەلەکەیان و قوربانین بۆبەرژەوەندیی گشتی و زۆرجاریش کەسەنزیک وخانەوادەکانیان لەوپێناوەدا وبۆگەیاندنی پەیامەکەی باجی هەلوێست و ئاکارە مرۆڤ دۆستانەکانی ئەوکەسەگرنگە دەدەن لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە هەروەها

کەسەگرنگەکانی ووڵاتان وەک کەسانی ئاسایی ژیان بەڕێوەدەبەن وخۆیان بەجیاوازنابینن ولەبەناوی خزمەت ودڵسۆزی وبرەودان بە بوژاندنەوەی ووڵاتەوە کارلەسەردابەش بوونی کۆمەڵگەکانیان ناکەن بۆدووچینی سەرەکیی کەبریتی بێت لەچینێکی زۆرباش وئەوچینە لەهەمووبوارەکاندا لەخەڵکی تر جیاوازییەکی بەرچاوی هەبێت و بەئارەزووی خۆی جۆرەهاکاری
ناڕەواو بێبنەمای بۆبچێتەسەر هەرکەس بەدڵی ئەونەجوڵایەوە یان هوتافی نەکێشابەدوژمنی بزانێت و یان بەکوشتی بدات یان موڵکەکەی داگیر بکات ..

وەیان چینێکی تر دروست ناکەن وەک ووڵاتی ئێمە برسی وداماوو زۆرخراپ کەبۆهەمووپێداویستییەکی ژیان پەنابۆ پیداویستییە کەم وهەرزانەکان ببات وئەگەر مانگێک مووچەکەی دوابکەوێت دنیا بەچیرۆکەکانی ژیانی بزانێت وکەسیش گوێ بەهاوراو داواکانی نەدات ...چینی مام ناوەندیش بوونی نەبێت

پیاوەگرنگەکان لەووڵاتێکی وەک کوردستاندا پیاوەگرگنەکانن((گرگن))بەمانای ئەوەدێت هەریەکەولەئاستی خۆیەوە پرۆتۆکۆڵ وگرێبەستە گەورەوپڕقازانجەکانی قۆرغکردووەو کەسیش بۆی نییە نزیک بێتەوە لێ وهەرچی بەباش بزانێت بۆخۆی وخراپ بێت بۆمیللەت دەیکات ولەولاشەوە هەریەکەو چەندپارچەیەک زەوی وباخ وڤێلاوبینای بازرگانی وبازاڕی لەسەرخۆی ونەوەکانی تۆمارکردووەو ڕازاندوویەتیەوە بەشێوەی فیرعەونەکانی جارانی میسر کە خۆی

وئەربابەکانی تەراتێنی تێدادەکەن وهەژاران بۆپاسەوانی یان بۆکارکردن نەبێت بۆیان نییە نزیکی پرۆژەکانی بکەون کەچی جەنابی دێتەسەرشاشەی میدیاکان ودەڵێت خۆشبەختانە ووڵات بووژاوەتەوە پێشکەوتنەکان دیارن وخەڵک بەویژدانەوە قسەناکات ناڵێت پێشکەوتنەکانمان کردبە شێرپەنجەو شەکرەو دەیان نەخۆشی ولەخەفەتی ئێمە خەڵکی تووشی جۆرەهانەخۆشی بوون وچارەسەریشیان نییە جگەلەمرد ...
بەڵێ پیاوە گرنگەکان لای ئێمە ئەوانەن کەوادەستی باڵایان هەبێت لەجوڵاندنی هەستی میللەتداو بۆهەموو پرسەهەستیارو واژۆکردنی بەڵێننامەی لوشدانی قووتی میللەت

لەژوورەتاریکەکاندا هەرخۆیان بن یان بنەماڵەوخانەوادە کەیان بەڵام هەرکات دەستەڵات وعەرشەکەیان کەوتە مەترسی یەوە هاوار بۆگەل بێنن و بڵێن ئەزموونەکەمان لەخەتەردایە وپێویستە وەک گلێنەی چاوان بیپارێزین .کۆمەڵێکی زۆرلەکوڕی هەژاران بەکوشتن بدەن وخۆیشیان لەژێرەوە خەریکی بازرگانی بن لەگەڵیان داوکوڕێ خەڵکی لەسەنگەرو کوڕی خۆیان لەدیسکۆکانی ئەوروپا خەریکی دانس بن ..

وەیان پیاوە گرنگەکانی ئێمە ئەوانەن کەخەریکی دروست کردنی چینێکی ڕۆبۆتی وکۆیلەئاسان کەوابەشان وباڵیاندا هەڵبدات وپیرۆزیان بکات وهەرکەسیش پێی ووتن پشتی چاوتان برۆیەوئەوکارەتان لەبەرژەوەندیی گشتیدانییە وئەدای کارکردنتان بگۆڕن بەجۆرێک لەناوی دەدەن وبێ دەنگی دەکەن کەواکەس بیری بەلای ئەواندانەچێت چونکە خۆشیان لەسەرگۆڕەکەی فرمێسکەتیمساحییە کانیان دەڕێژن ..

پیاوەگرنگەکانی ئەم ووڵاتە ئەوانەن شەوو ڕۆژ مێشکی تاک بەتاکی کۆمه ڵگەیان پڕکردووەلەسەروەریی یاساو ڕێزگرتن لەڕێکارەیاساییە کان وهەزاران دروشمی تر بەڵام خۆشیان لەسەرووی یاساوە دەبینن وئەوەی بەلایانەوەگرنگ نەبێت یاسایەو شکۆوبێ لایەنی دادگاکانیشیان خستۆتەژێرپرسیارەوە وهاووڵاتیان لەبڕیارەکانی دادگابەگومانن ئەوەندە دێزەبەدەرخۆنەیان بینیوە ...

بۆپێناسەی پیاوەگرنگەکان وابزانم بابەتێکی ئاوا و لەخامەی ناشارەزایەکی وەک منەوە کەناتوانم دەست بخەمەسەرکێشەکان وبابەتی بەسودبهوروژێنم ڕەنگە ئەمەبەس نەبێت بۆیە بۆئەم باسەپێویستمان بەنوسەرێکی شارەزای چاکی بوێرهەیە کەخۆی وخامەکەی لەخزمەت هیچ کەس ولایەن وبنەماڵەیکی دەستەڵاتداردانەبێت یان دەروێشی هیچ تەکیەیەکی چەورخۆرنەبێت...
10/2/2015

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە