کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ و ده‌كرێ زۆر له‌ یه‌ك دوورن

Friday, 22/05/2009, 12:00


له‌ كاتیكا كه‌ به‌ ده‌یان جار چ له‌ دانیشتنه‌كانی په‌ڕله‌مان ، چ له‌ لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نێچیر ته‌ئكیدیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ نابێ بیناكانی حكومی به‌ مه‌به‌ست به‌كارهێنانی حیزبی یان تایبه‌تی یان بۆ كردنه‌ باره‌گای حیزبی به‌كار بهێنرێ . واته‌ مافی به‌كارهێنان و خاوه‌ندارێتی كردنی ئه‌و بینایانه‌ ته‌نیا له‌ ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای حكومیه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ده‌توانن به‌كاری بهێنن. تێكڕای ئه‌و مولكانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ داموده‌زگای ده‌وله‌ته‌ هه‌ر هه‌موانیان ده‌چنه‌ خانه‌ی سامانی نیشتمانی و نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شوێنانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی یان تاكه‌ كه‌سی به‌كار بهێنرێ . كه‌چی ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع لێره‌و له‌وی خۆی نیشان ده‌دا ، ڕێكاو ڕێك دژی ئه‌و گۆتانه‌و ئه‌و بڕیارانه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بڕیاری له‌ سه‌ر ده‌درێن .‌ نمونه‌ی له‌و بابه‌تانه‌ زۆرن و من ته‌نیا یه‌ك نمونه‌تان بۆ ده‌هێنمه‌وه‌. له‌و ڕۆژانه‌ قایمقامیه‌تی قه‌زای شه‌قلاوه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و بینایه‌ تازه‌یه‌ كه‌ بۆی دروست كراوه‌. به‌ پێی ئه‌و سه‌روچاوانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستم گه‌یشتیه‌ ، پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ ك هه‌ر ده‌یه‌وێ باره‌گای لقی ٢٤ی سه‌فین بۆ ئه‌و بینایه‌ بگوازێته‌وه‌، به‌لكو خه‌ریكن قاتێكی تریشی له‌ سه‌ر بكه‌ن و به‌دوا تریشه‌وه‌ تاپۆی بكه‌ن به‌ ناوی حیزب .
  /٢٢/٠٥/٢٠٠٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە