کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابى وەزیرى خوێندنى باڵا كوا عەدالەت؟!

Wednesday, 01/09/2010, 12:00


خوێنەرى بەڕێز .......

لە مانگى (7) ى ئەمساڵدا دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران لە لایەن وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ بەخشینى (لابردنى) ئەو ڕاگرانەى كە:
چوار ساڵ تێپەڕیوە بەسەر پۆستەكەیان.
ئەو ڕاگرانەى كە پسپۆرییان جیاوازە لە پسپۆڕى كۆلیجەكەیان.
شایەنى باسە ئەم بڕیارە زیاتر لە پەنجا ڕاگرى گرتەوە لە زانكۆیەكانى دهۆك، سەڵاحەدین، هەولێرى پزیشكى، سۆران، سلێمانى، كۆیە.

ئەوەى جێگاى سەرنجە ئەوەیە كە ڕاگرێك لە زانكۆى كۆیە بە ناوى (د.باوەدین كریم مولود) كە ڕاگرى كۆلیجى زانستە مرۆڤایەتیەكانە لە ڕانیە پسپۆڕیەكەى (ئەدەبى عەرەبیە) كە هیچ پەیوەندیەكى نیە بە زانستە مرۆڤایەتیەكان!!!!! شایەنى باسە كە ئەم بەڕێزە زیاتر لە ساڵێكیشە سەرپەرشتیارى كۆلیجى پەروەردەى بنەڕەتە لە هەمان كاتدا!! خۆزگە ئەم بەڕێزە كەسێكى سەركەوتووش بوایە لە ئیدارەدا، لەدواى دەست بەكاربوونى وەك ڕاگرى كۆلیجى زانستە مرۆڤایەتیەكان لە ڕانیە بووە هۆى درووسبوونى كوتلە كارى و دژایەتى كردنى هەندێك كەسى دڵسۆز لەناو ئەم كۆلیجە دا و شیرازەى ئەم كۆلیجەى تێكداوە، وەشایەنى باسە كە ناوبراو ماڵى لە كۆیەیە و هەموو ڕۆژ بە ئوتۆمبیلى كۆلیج دەڕواتەوە كۆیە! بەو حاڵە دەبێت نیوەى نەسریەى كۆلیج بۆ بەنزینى ئوتۆمبیلى جەنابیان سەرف بكرێت.

جەنابى وەزیر لە خەو هەستە درەنگە!! نادادپەروەریەكى زۆر هەیە لە ژێر چەترى وەزارەتەكەتدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە