ده‌سه‌ڵاتی کوردی له نێوان دیموکراتی بوون ودیکتاتۆری بووندا
Thursday, 21/04/2011, 12:00
وه‌زعی عه‌سکه‌رتاری شار وشارۆچکه‌کانی کوردستان،که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه سه‌پێندراوه؛به ده‌ست وه‌شاندن له‌خۆپیشانده‌ران وگه‌مارۆ دانی میدیای ئۆپۆزیسیۆن ،سیخناخ کردنی زیندانه‌کان به خۆپیشانده‌ران وقوتابیابیانی زانکۆ‌و په‌یمانگاوڕۆشنبیران ومیدیاکاران. چگه له‌هه‌وڵێکی شکست خواری ده‌سه‌ڵات هیچی تر نیه،بۆ کۆتایی پێهێنان به خۆپیشاندان وناڕه‌زایی شه‌قام،ئیتر چ جا به گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندان بۆ توندوتیژی ودوایی بۆهه‌ڵخزانی پێی ئۆپۆزیسیۆن بۆ زه‌لکاوی شه‌ڕی ناوخۆ، خۆ کڕ کردن له ئه‌و باهۆزی گۆرانه‌ی ڕووی له‌ناوچه‌که کردووه،به بچوك کردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی شه‌قام ، بۆناکۆکی نێوان خۆی وئۆپۆزیسیۆن له کورسی ده‌سه‌لات ،تائاڕاسته‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بگۆڕێت بۆ کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن یان شکاندی وره‌ی پۆڵایینی خه‌ڵکی شه‌قامی ڕاپه‌ڕیوی شۆڕشی نێرگزی کوردستانه بۆ چاوترساندی شه‌قامی ناڕه‌زای شاره‌کانی تری وه‌ك هه‌ولێر ودهۆك.هه‌ڵس وکه‌وت وڕه‌فتاری ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی چه‌کداره نه‌ناسراوه‌کانی یه‌کێتی،کت ومت گۆڕینه‌وه‌ی ڕۆل بوو له‌گه‌ڵ جه‌لادو پیاوکوژه‌کانی ئه‌وسای ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس .
مه‌کینه‌ی میدیای ده‌سه‌ڵات جگه له خۆشحاڵی بێ‌سنور بۆ قه‌تڵ وعامی خه‌ڵکی شه‌قام ،ئینجا که‌وتۆته‌قسه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره ،که هه‌ر له میدیا درۆزنه‌که‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌شیته‌وه.ڕاستیان وتووه تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت؛ له ڕیی تیڤیه‌کانیانه‌وه ده‌یان وت "ئۆپۆزیسیۆنی تۆلیتارو له‌ڕێی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه نه‌یتوانی بگاته ده‌سه‌ڵات له ڕێی توندوتیژیه‌وه ئه‌یه‌وێت بگات".واته دان به‌وه‌دا نانێن که ده‌نگی ناره‌زایی هه‌یه‌وئه‌و خه‌ڵکه‌ی شه‌قام داوای ڕه‌وایان هه‌یه،ئه‌وان نه‌بوون ئاماده بوون پێشوازی له نوێنه‌ریان بکه‌ن؟ ئه‌ی ئێستا ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه چی مانیه‌کی هه‌یه؟ئه‌وان به‌م هه‌ڵس و که‌وتانه جێیه‌ك بۆ خۆیان ناهێلنه‌وه له‌م خاکه‌دا؛ئه‌م جۆره میتۆده له‌هی به‌عسیه‌کانیش ناچێت،ئه‌وه حیزبی به‌عسی سوریه نه‌ك دانی به داواکانی خۆپیشانده‌راندا نا،به‌ڵکو زۆربه‌ی داواکانیان جێبه‌جێکرد،هێشتاخه‌ڵك ڕازی نه‌بون،داوای به‌جێهێشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌ن.
من له‌مانه تێناگه‌م چۆن له سیاسه‌ت گه‌یشتون ،حکومه‌تی به‌عسی له‌ناوچوو به‌و ده‌سه‌ڵات ووه‌زعه باشه دوه‌لیه وهێزه زۆره ،نه‌ی توانی چۆك به‌خه‌ڵك دابدات ،ئێوه‌ش ناتوانن چونکه ئێوه شه‌ر له‌گه‌ڵ حیزب ناکه‌ن،به‌ڵکوشه‌رله‌گه‌ڵ میله‌ت ئه‌که‌ن؛وه‌رنه‌وه هۆش خۆتان وباعه‌قڵانیانه هه‌رێمه‌که‌مان وئه‌زمونه‌که‌شمان نه‌خه‌ینه بازاڕی قومارێکه‌وه،که دۆراندن تێیدا مسۆگه‌ره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست