له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن ئه�
Sunday, 19/02/2012, 12:00
ڕۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١٢ کاتژمێر 2 بۆ 4 ی دوانیوه‌رۆ له ساڵیاد و به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریوی کوردستاندا، گروپی چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن، خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم دا ئه‌نجامدا. سه‌ره‌ای ریگریهکانی پۆلیس به به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌لکی ئازادیخواز و ره‌وه‌ندی کوردی له له‌نده‌ن به‌شداری چالاکیان تێدا کرد.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن شه‌پۆل عه‌لی عه‌سکه‌رییه‌وه به ناوی چه‌تری ئازادییه‌وه ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌که‌ی راگه‌یاندرا و به‌خیرهاتنی ئاماده‌بوان کرا. دواتر له لایه‌ن چەند چالاکوان و کەسایەتی سیاسی نێو خۆپیشاندانەکە ده‌ستکرا به پێشکه‌شکردنی ووته‌و قسه‌وباس . هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندی پلاتکارد و وێنه‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه. په‌یتا په‌یتاش له لایه‌ن ئامادهبونهوه دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌کێتی وپارتی له کوردستان دژ به جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان، چه‌ندین دروشم و هوتاف دەوترانەوە له‌وانه (ئه‌مرۆ حه‌ڤده‌ی شوباته ده‌ریان که‌ن له‌م ووڵاته) ،(ئازادی ئازادی) ، (که‌ی ئار جی تیرۆریست)، (بروخێ بارزانی بروخی تاڵه‌بانی) ، (مەحکەمەی تاوانباران ... داوای هەر ئێستامانە ... خوێن ڕشتنی گەنجەکان ،، تانها خەتی سورمانە ...) به زمانه‌کانی کوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر ده‌وترانه‌وه و ده‌دران به گوێی به‌رێوه‌به‌رانی نوسینگه‌ی هه‌رێمدا.
په‌یامی ئه‌م خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌ی چه‌تری ئازادی و ناره‌زایه‌تیه‌کانی تر له ده‌روه‌ی ووڵات، هاوکاتە له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی و کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مرۆی شاره‌کانی کوردستان که ده‌سه‌ڵاتدارانی کورردستان به هێزی میلیشیا و داموده‌زگا سه‌رکوتگه‌ریه‌کانیان ریگه‌یان نه‌دا جه‌ماوه‌ری نارازی وتینوی ئازادی، وه‌ک ساڵی پار برژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان، و ده‌یان که‌سیان له خه‌ڵکی ئازادیخواز و رۆژنامه‌نوسان ده‌ستگیرکرد، ئەمە بۆخۆی خۆنواندن و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه نارازییه که ساڵی پار له 17 ی شوباتدا دژ به ده‌سه‌ڵاتی زۆرداران له کوردستان هاته مه‌یدان و ئه‌مرۆ ده‌یه‌وێ له‌هه‌ر فرسه‌تێک که‌ڵک وه‌ربگرێت بۆ هاتنه‌وه مه‌یدان ودرێژه دان به په‌یامه‌که‌ی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو خواسته‌کانی و کۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوت و به‌دابینکردنی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
چه‌تری ئازادی/له‌نده‌ن
18/2/2012
[email protected] پەیوەندی :
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست