سیفه‌تێکی سه‌یری مانگا.

Saturday, 05/02/2011, 12:00


زۆر سه‌رم سوڕما کاتێک بیستم که‌ مانگا ده‌توانێت به‌سه‌ر پلیکانه‌دا سه‌رکه‌وێت به‌ڵام ناتوانێت دابه‌زێت، که‌ ئه‌مه‌م بیست ئۆتۆماتیکی سه‌رکرده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستم بیرکه‌وته‌وه‌ به‌تایبه‌تی تر سه‌رکرده‌ کورده‌کان له‌م کاته‌شدا که‌ دوو سه‌رۆکی عه‌ره‌بیش که‌ به‌ شه‌ق دایان به‌زاندن.



باشه‌ هۆکاری ئه‌م سیفه‌ته‌ چییه‌؟ مانگا ئه‌وه‌نده‌ ده‌خوات لاشه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێت و ناتوانێت بێته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام سه‌رکرده‌کان ئه‌وه‌نده‌ دزی ده‌که‌ن و وه‌ک مانگا له‌ ناو سامانی میلله‌تدا ده‌له‌وڕێن و ته‌ماعیان زۆره‌ و قۆچیش له‌ هه‌ر که‌سێک ده‌ده‌ن که‌ بیه‌وێت بچێته‌ سه‌ر خواردنه‌که‌یان.



هه‌موو سه‌رکرده‌کان ده‌زانن که‌ میلله‌ت چه‌ند ڕقی لێیانه‌ و چۆن بۆ ڕۆژێک ده‌گه‌ڕێن که‌ تۆڵه‌ی به‌رودوایان لێ بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی خواردویانه‌ لێیان بکه‌نه‌ ژه‌هری مار، وه‌ خۆشیان ئه‌وه‌نده‌ ڕقیان له‌ میلله‌ته‌ ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت وه‌ک فیرعه‌ونه‌کان هه‌موویان ده‌که‌نه‌ به‌نده‌ و ته‌نها به‌ پێی ئاره‌زوه‌کانی ئه‌وان بجوڵێته‌وه‌.



ئه‌م جۆره‌ سیفه‌ته‌ ته‌نها سه‌رکرده‌کان خۆیانی نه‌گرتۆته‌وه‌ به‌ڵکو که‌س و کارو خێزانیشیانی گرتۆته‌وه‌ تێرخواردنیان نیه‌، بێجگه‌ له‌و هه‌موو سامانه‌ خه‌یاڵیه‌ی کۆیده‌که‌نه‌وه‌ ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بازڕ و کارگه‌ کانیشدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە